دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

وڵاتانی گرووپی بیست
وڵاتانی گرووپی بیست

گرووپی ٢١ یان گرووپی ٢٠ (بە ئینگلیزی: G-20) گرووپێک تێکەڵ لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی بیست وڵاتی جیھانە. ئەم گرووپە تێکەڵە لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان کە ٨٥٪ ئابووری جیھانیان لە دەست دایە. یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی ٢٠ لە ساڵی ١٩٩٩ لە بەرلین لە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجامدرا. چونکە ئەم قەیرانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە کۆبوونەوەکانی دەستپێکی گرووپی بیستدا، تەنھا وەزیرانی ئابوری و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکان بەشداریان کرد؛ بەڵام دوای قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨، گرووپی ٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندام ڕێکخست، کە لەوکاتەوە بەم شێوەیە بەردەوام بووە. زیاتر...