دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بریتی بوو لە ململانییەکی نێونەتەوەیی کە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ڕوویدا، لە ئازاری ١٩٩ تاوەکو تشرینی دووەمی ١٩٩٥. زۆرێک لەوڵاتان بەشداربوون لەجەنگەکە، بەپێی وتەکانی دادگای سزادانی نێونەتەوەیی لە یووگسلاڤیا لایەنەکانی جەنگ بریتی بوون لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کۆماری یووگسلاڤیا و کرواتیا ھەربەپێی راپۆرتی دادگای دادی نێونەتەوەیی سربیاش پشکی ھەبووە لەم جەنگە کەبەشێوەی سەربازی و ئابووری بەشداریکردووە. سووپای سڕبیا دواتر گۆڕدرا بۆ سووپای میللی یووگسلاڤیا. کرواتیاش لەناو جەرگەی جەنگەکە بوو. زیاتر...