پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
گەورەترین دروستکراوی سەردەمی کۆن کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠ بۆ ١٠٤٦ ساڵ پێش زایین. ئەم مەنجەڵە لە مۆزەخانەی چین داندراوە.

بڕۆنز (بە ئینگلیزی: Bronze) بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.[١]

سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە.[٢] دوای دۆزینەوەی ئاسن سەردەمەکە گۆڕا بۆ سەردەمی ئاسن کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.

لەبەر ئەوەی زۆربەی دۆزراوەکان لەم سەردەمەدا لە مسی سپی دروست کراوون، زاناکان زۆرجار سود لە سەردەمی (داڕشتەی مس) وەردەگرن.[٣]

وشەڕەتناسیدەستکاری

ووشەی (bronze) لە زمانی ئینگلیزی لە فەڕەنسیەوە ھاتوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٧٣٠ بۆ ١٧٤٠ ز). ھەروەھا فەڕەنسیەکانیش لە ساڵانی سەدەی سێزدە لە ئیتاڵیەکانیان وەرگرتە (bróntion).

پێشتریش لە لە سەدەی یازدە لە لایەن بەیزەنتیەکانەوە پێی گوتراوە (brontēsíon).[٤][٥]

ھەروەھا بۆی ھەیە لە پێش ئەمانیشدا لە لایەن ئێرانیەکانەوە بەکار ھاتبێ بە شێوەی (برنج birinj) یا (piring پرنگ).

مێژوودەستکاری

 
ھەندێ دەفری دروست کراو لە بڕۆنز کە لە ئەڵمانیای ئێستا دۆزراوەتەوە. ئەمانە واپێدەچێ کە بەکار ھاتبن بۆ ھەڵگرتن شتەکان تیایاندا.
 
ھەندێ بزماری سەردەمی ڕۆمەکان کە لە بڕۆنز دروست کراوون و ھەندێ نوسراوی نەزانراوی لەسەرکراوە (سەدەی سێ بۆ چواری زایینی).

دۆزینەوەی بڕۆنز وایکرد کە خەڵک بتوانێ کەلوپەلێکی ڕەقتر و بەھێزتر دروست بکەن، وەک: شمشێر، دەفری خواردن. لە ئیتاڵیا بڕۆنزیان لە مس و ئارسۆنیک بەرھەم دەھێنا.[٦] دواتریش لە پێنج سەدە پێش زایین ھونەری ئێرانی لە گۆڕەپانی ئێرانی گەورە دەستی پێکرد.[٧] پاشان لە سێ سەد ساڵ پێش زایین قەڵای بەکار ھات لە پێکھاتەی بڕۆنزدا.[٨]

بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا، ئەو توانایەی بە بڕۆنز دەدا کە ئاسانتر کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەھێزتر بێت لە جاران و ئاسانتر بتوێتەوە. ھەروەھا بە پێچەوانەی ئەرسۆنیک، قەڵای ماددەیەکی ژەھراوی نەبوو. بەکارھێنانی قەڵای لە بڕۆنزدا دەگەڕێتەوە بۆ ٤٥٠٠ ساڵ پێش زایین.

پێکھاتەدەستکاری

 
زەنگوڵەیەکی دروست کراو لە بڕۆنز. دەنکۆڵە کریستاڵیتەکان بەجوانی دەبینرێن.

بڕۆنز بە پێی جۆری بەکارھێنانی پێکھاتەکەی دەگۆڕدرێ. بڕۆنز بە شێوەیەکی سەرەکی لە ٩٠٪ مس و ١٠٪ قەڵای پێکھاتوە، بەڵام دەشێ بە سێ شێوەی خوارەوە پێکھاتەکەی بگۆڕدرێ:[٩]

  1. بڕۆنزی پەیکەرسازی: نزیکەی ٩٧٪ مس (Cu)، ٢٪ قەڵای (Sn)، و ١٪ زینک (Zn). ئەم پێکھاتەیە نزیکترین پێکھاتەیە لە بڕۆنزی ڕاستەقینە.
  2. بڕۆنزی بیناسازی: بە گشتی ٥٧٪ مس، ٤٠٪ زینک، و ٣٪ قوڕقوشم (Pb) پێکھاتوە.
  3. بڕۆنزی تیجاری: لە ٩٠٪ مس و ١٠٪ قەڵای پێکھاتوە.

تایبەتمەندیەکاندەستکاری

 
دروستکراوێکیتر لە بڕۆنز

بڕۆنز توانای بەرگەگرتنی باشی ھەیە و بۆ ھەر یەک لە کەشی گوند و پیشەسازی و دەریایی دەشێ بەکار بێت. بەڵام لاوازە لەبەرامبەر ئامۆنیاک، سیانید، پێکھاتەی ئاسن و ئامۆنیاک، کەشی پیسی شارەکان، ترشە باران، و پیسایی باڵندەکان.

بەکارھێنانەکاندەستکاری

یەکێک لە سەرەکیترین بەکارھاتنەکانی لە دێرزەمان بریتی بوە لە بەکارھاتنی لە دراو. ھەروەھا لە دروست کردنی کەشتی بەکار ھاتوە، جونکە لەبەرامبەر داخوران بەرگەی دەگرێ. ھەروەھا لە دروست کردنی پەیکەری ھونەری کە توانای دروست کردنی ھەر شێوەیەک بە ھونەرمەندەکە دەدات. لەگەڵ ئەمانەش دا، سودی لێدەبینرێ بۆ دروست کردن قالبی دەرگاو پەنجەرە، سندوقی پۆستە، ڕێی شەمەندەفەر و بەشە ڕەقەکانی قەنەفە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Bronze
  2. ^ Robert L. Thorp, China in the Early Bronze Age: Shang Civilization, University of Pennsylvania Press (2013).
  3. ^ "British Museum, "Scope Note" for "copper alloy"". British Museum. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 August 2014. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  4. ^ Henry and Renée Kahane, "Byzantium's Impact on the West: The Linguistic Evidence", Illinois Classical Studies 06 (2) 1981, p. 395.
  5. ^ Originally M.P.E. Berthelot, "Sur le nom du bronze chez les alchimistes grecs", in Revue archéologique, 1888, pp. 294–98.
  6. ^ Tylecote، R.F. (1992). A History of Metallurgy, Second Edition. London: Maney Publishing, for the Institute of Materials. ISBN 978-1-902653-79-2. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2015-04-02. 
  7. ^ Thornton، C.؛ Lamberg-Karlovsky، C.C.؛ Liezers، M.؛ Young، S.M.M. (2002). "On pins and needles: tracing the evolution of copper-based alloying at Tepe Yahya, Iran, via ICP-MS analysis of Common-place items.". Journal of Archaeological Science. 29 (12): 1451–60. doi:10.1006/jasc.2002.0809. 
  8. ^ Kaufman، Brett. "Metallurgy and Archaeological Change in the Ancient Near East". Backdirt: Annual Review. 2011: 86. 
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.