کریستاڵیت (بە ئینگلیزی: Crystallite) یا دەنکۆڵە بریتییە لە بەلورێکی مایکڕۆسکۆپی کە لەکەتی ساردبوونەوەی زۆرێک لە مەواد دروست دەبێت. ئاڕاستەی بەلورەکانی ھەر کریستاڵیتێک جیاوازە. بە ھۆی ھەندێ پڕۆسەوە دەشێت قابارەکەیان گۆڕانکاری بەسەردابێت. سنووری نێوان کریستاڵیتەکان بە سنووری دەنکۆڵە جیادەبێتەوە. فرەبەلور (Polycrystal) بەو ماددانە دەگوترێ کە لە ژمارەیەکی بەرچاو کریستاڵیت پێک ھاتبێت.

پەیکەری ماددەی فرەبەلوری پێک دێت لە چەندین کریستاڵیت یا دەنکۆڵە.

زۆرێک لە ماددە نائەندامیەکان فرەبەلورن، وەک کانزاکان و زۆرێک لە سێرامیکەکان، بەردەکان، و بەفر. جۆری بەلورەکان کاریگەریان ھەیە لەسەر سیفاتی فیزیایی ماددەکان.[١]

لەکاتێکا کە پەیکەری ماددەی تاک بەلور لە یەک بەلوری سەرتاسەری پێکھاتوە بە بێ پچڕان و بە بێ بوونی سنووری دەنکۆڵە، بەڵام پەیکەری ماددەی نابەلوری لە بەلور پێک نەھاتوە، وەک شوشەکان، زۆرێک لە پۆلیمەرەکان. ماددەی فرەبەلورەکان دەکەونە نێوان ئەم دوو جۆرە لە ماددە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Purdue University Categories of Solids
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Crystallite