بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کاربایدنایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت[٤]، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی[٥]. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەوروبەری خۆمان دەیانبینین وەک: شووشە، بەردەکان، خۆڵ و… ھتد. ماددە سێرامیکییەکان لە زۆر شوێن بەکار دەھێنرێن وەک دروستکردنی خانوو (کاشی، جامی پەنجەرە، گەچ (گێچ)).[١]

دووگۆزە لە جنسی سێرامیک

سیرامیک ماددەیەکی ڕەقە پێکھاتەیەکی نائۆرگانیکە کە کانزا و ناکانزا و ئایۆن و بەندی ھاوھێز دەگرێتەوە. نموونە گشتییەکانی بریتییە لە دەفرێکی لە قوڕ دروستبوو، پۆرسەلین و خشت.

ڕێژەی بلووری یان کریستالی ماددە سیرامیکییەکان مەودایەکی جیاوازیان ھەیە لە بەرزی کریستال بۆ نیمچە کریستال، و بە شووشەبوون، ھەندێک جاریش بەتەواوەتی لێلن، واتە بە تەواوەتی نا بلوورن. زۆربەی جار سیرامیکی گەرمکراو یان سوورکراو یان بەشووشەبوو یان بە نیمچە شووشەبوو وەکو دەفرێکی لە قوڕ دروستبوو یان گڵکارێکی ڕەق لە جۆرێکی قوڕ دروست دەکرێت کە ڕێژەیەکی زۆر لە سیلیکای تێدایە یان پۆرسەلین. جیاوازی ڕێژەیی کریستال بوون و پێکھاتەی ئەلیکترۆنی لە ئایۆنی و بەندی ھاوھێزدا بووەتە ھۆی ئەوەی زۆربەی ماددە سیرامیکییەکان ببنە گەرمی دەر و نەگەیەنەرێکی باش (بە فراوانی توێژینەوەی لەسەر کراوە لە ئەندازیاری سیرامیک) لەگەڵ ئەم مەودا درێژەی ھەلبژاردنانەدا بۆ پێکھاتە یان بنیاتی سیرامیک بە نزیکەی ھەموو جۆرەکانی بەبەردبوون و ھەروەھا ھەموو ئاستەکانی ڕێژەی کریستاڵی، فراوانی بابەتەکە زۆر فراو انەو توانای ناساندنی ڕەوشتەکانی وەکو(ڕەقی، پتەوی، توانای گەیاندنی ئەلکترۆنی …ھتد) زۆر زەحمەتە تەواوی زانیارییەکان دیاری بکەی .

تایبەتمەندییە گشتییەکاندەستکاری

تایبەتمەندییە گشتییەکانی ھەر وەکوو. بەرزی پلەی گەرمی. توانەوە. بەرزی ڕەقی و پتەوی. کەمی لە گەیاندندا. پێوەری جیڕی (توانای کشان). بەرگری کیمیایی. کەمی توانای کشان ئەمانە بنەماکانییەتی، لەگەڵ شتە تایبەتییەکاندا بۆ ئەم تایبەتمەندیانە. بۆ نموونە (شووشەی گەرمی گواستنەوە، سیرامیکی گەرمی باش، (ئەو سیرامیکەی کە شازە و توانای گەیاندنی گەرمی زۆر بەرزە)......... ھتد). چەند ئاوێتەیەک یان پێکھاتەیەک وەکو فایبەر گلانی لە کاتێکدا ماددەکانی سیرامیک لە خۆ دەگرن بەڵام بە یەکێک لە خێزانی سیرامیک داناندرێت.

سەرەتاترین سیرامیک کە لەلایەن مرۆڤەوە ناسێندرابوو لەو شتانە بوون کە بە قوڕ دروست دەکران نموونە (دەفر) یان پەیکەری بچووک لە قوڕ دروست دەکران ئەمانە کە وتمان یان ھەر لە خۆی (تەنھا قووڕ) یان لەگەڵ ماددەکانی تردا تێکەڵ دەکران وەک (سلیکا) «پێکھاتەیەکی کریستاڵە بەگشتی لە لم و کوارتزدا دەدۆزرێتەوە». پتەو و ڕەقو و سفت دەکران لە ناو ئاگردا. سیرامیکەکانی دواتر بە کاشی ڕووپۆش دەکران و ئاگریان تێبەردەدرا بۆ دروستبوونی (ڕوویەکی لوس و بەڕەنگ)، بۆ کەم کردنەوەی کونیلەداری لەڕێگەی بەکارھێنانی شووشەیی بوون، بۆ دروستکردنی بەرگی سیرامیکە نادیارەکان لەسەرو سیرامیکە کریستاڵە بنچینەییەکانەوە). سیرامیکی ئێستا بەرھەمی ناو ماڵ(ناوخۆ)، پیشەسازی و بیناییەکان لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا مەودایەکی فراوان لە جۆری سیرامیکیشدا دەگرێتەوە.

لە سەدەی بیست ماددەی تازەی سیرامیک بەرەو پێش برا بۆ ئەوەی بەسودی ئەندازیاری سیرامیک بەکاربھێنرێت وەکو نیمچە گەیەنەرەکان.

ماددەکاندەستکاری

ماددەی سیرامیک ماددەیەکی نائۆرگانیک (ناکانزایە)، ھەندێ جار ئۆکسیدی بلووری یە، کانزای نایترایدە (ئاوێتەیەکە کە نایترۆجین لەخۆ دەگرێ) یان کاربایدە (ئاوێتەیەکی دوو توخمی کاربۆنە). ھەندێک لە توخمەکانی وەک (کاربۆن، سلیکۆن) وەکو سیرامیک دەتوانرێ ھەژمار بکرێن. ماددە سیرامیکییەکان بەھێز و ڕەقن لە ژێر پەستاندا ھەروەھا بێ ھێزن لە بڕین و گرژبووندا. ماددە سیرامیکییەکان بەرگەی ئەو داخورانە کیمیاییە دەگرن کە ڕوودەدات لەو ماددانەی کە تایبەت کراون بە ترشێتی. بە گشتی سیرامیک دەتوانێ بەرگەی پلەیەکی گەرمای زۆر بگرێت لە نێوان مەودای(١٠٠س _ ١٦٠٠٠س)١٨٠٠ف_٣٠٠٠ف پلەی شووشە زۆر جار وەکو سیرامیک ھەژمار ناکرێ لەبەر کارەکتەرە نابلورییەکەی (توانای گۆڕینی ھەیە، بێروە واتا ڕەنگی نییە). ھەرچەندە دروستکردنی شووشە بەژداری دەکا لە چەند ھەنگاوێکی دروستکردنی پرۆسەی سیرامیکدا، و سیفەتە میکانیکییەکانی ھاوشێوەی ماددە سیرامیکییەکانن. ماددە خاوە باوەکانی سیرامیک قوڕی کانزایی دەگرێتەوە وەکو (کائۆلینایت) «مەبەستمان لە کائۆلینی خاوێنە»

ھەروەھا لەکاتێکدا زۆر ماددە تازەکان ئەلەمنیۆم ئۆکساید زیاتر بە گشتی ناسراوە بە «ئەلومینا»ـش دەگرێتەوە. ماددە سیرامیکە مۆدێرنەکان ئەوانەی پۆلێنکراون وەک سیرامیکی پێشکەوتوو بۆ نموونە (سلیکۆن کارباید، تەنگستن "توخمێکی کانزایی کارەبایییە")، ھەردوو لەم توخمانە بە نرخ دانراون لە بەرگریان دژی "ڕووشان" لەبەر ئەوە ئەمانە دەدۆزرێنەوە بۆ بەکارھێان لە ھەندێک بەرنامەدا وەکو ئەو پلێتە لەبەرکراوەی لە ئامێری شکاندا ھەیە کە بەکاردێت لە پرۆسەی کانەکاندا. سیرامیکە پێشکەوتووەکان یا مۆدیرنەکان ھەروەھا لە (دەرمان، بواری کارەبایی، پیشەسازی ئەلیکترۆنیوە ھەروەھا لە قەڵغانی لەشدا بەکاردێت).

سیرامیکی کریستاڵی (بلووری)دەستکاری

سیرامیکی کریستاڵی (بلووری) ماددە سیرامیکە بلوورییەکان زۆر خۆیان ناگرن لە مەودایەکی درێژی بەکارھێناندا (ئیش لەسەرکردنیان). ئەو ڕێگایانەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم سیرامیکانەدا وا دەردەکەوێ دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا: یان دروستکردنی سیرامیکەکە لە شێوەی ویستراودا لە کارلێکی ناوەیدا، یان بە پێکھێنانی پاودەر بۆ دروستبوونی شێوەی ویستراو و دوای ئەو گەرمکردنی تا پلەی پێش توانەوە پاشان ساردکردنەوە بۆ ئەوەی بارستەیەکی ڕەق پێکبێنێت بۆ تەکنیکی پێکھاتنی سیرامیک. دروستکردن بە دەست وەک (ھەندێ جار پڕۆسەی خولانەوە لە خۆ دەگرێ) کە بە فڕێدان ناسراوە دروستکردن یان بەرجەستەکردنی دانانی خلیسکی و دانانی تێپ قاڵب کردن و پڕۆسەی وشک بوونەوە دەگرێتەوە.

سیرامیکی نا کریستاڵی (نا بلووری)دەستکاری

سیرامیکی نابلووری لە شووشە دەچێت لە دروستبووندا وادەردەکەوێ لە تواوەکانەوە دروستبوون شووشە شێوە دەگرێت لەکاتێکدا کە بەتەواوەتی تواوەتەوە یان کاتێک لە دۆخی نیمچە تواوەدایە چەند ڕێگەیەکی وەکو فووکردن پیایدا لەناو قاڵبدا. ئەگەر مامەڵە گەرمکردنی دواتر بووە ھۆی ئەوەی ئەم گڵاسە ببێتە بەشێک لە کریستاڵی «بلووری بوون» دەرئەنجامی ماددەکە کە دەستمان دەکەوێت بە سیرامیکی بلووری دەناسرێت، بە فراوانی بەکار دێت وەک سەری تەباخی چێشت لێنان.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ceramic»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠.