وەک ھەر زانستێکی تر، ماددە زانی یان زانستی ماددە[١][٢] مێژوێکی دورو درێژی ھەیە و لە ھەر سەردەمێک و لە ناوچە جیاجیاکان پەرەی سەندوە. لە سەدەی ڕابردوەوە بەتایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و پۆلێن کراوە بەسەر چەند تاقمێک کە بریتین لە کانزا، سێرامیک، پۆلیمەر (فرەپاژ[٣]) و مادەی پێشکەوتوو. بە شێوەیەکی گشتی مادە کانزاییەکان گشت ئەو توخمی کیمیایی، ئاوێتە و داڕشتە کیمیاییانە دەگرێتەوە کە توانای گەیاندنی کارەبایی و گەرمی باشیان ھەیە. بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کاربایدنایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت،[٤] دەگوترێ ماددەی سیرامیکی.[٥] ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەدەوروبەری خۆمان دەیان بینین وەک: شوشە، بەردەکان، خۆڵ و… ھتد. پۆلیمەر کە گەردێکە و لە چەند پاژێک پێک ھاتوە (پاژ بچوکترین پێک ھاتەی پۆلیمەرە) بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەون وەک: بەرھەمە نەوتیەکان.[٦] لەکۆتاییش دا، ماددەی پێشکەوتوو بەشێکە لە زانستی ماددە کە لە چەند جۆرێک ماددە پێک دێت. بۆ نموونە: نیمچەگەیەنەر، ماددەی ھۆشمەند و تەکنۆلۆژیای نانۆ چەند جۆرێکن لە ماددەی پێشکەوتوو کە بەشدارن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Callister, W. D. (2007). An introduction to materials science and engineering. John Wiley, New York, 1991) p, 420.
  2. ^ Callister, W. D. , & Rethwisch, D. G. (2007). Materials science and engineering: an introduction (Vol. 7, pp. 665-715). New York: John wiley & sons.
  3. ^ پۆلیمەر
  4. ^ Choi, H. J. , Lee, J. G. , & Kim, Y. W. (2002). Oxidation Behavior of Liquid‐Phase Sintered Silicon Carbide with Aluminum Nitride and Rare‐Earth Oxides (Re2O3, where Re= Y, Er, Yb). Journal of the American Ceramic Society, 85(9), 2281-2286.
  5. ^ Kingery, W. D. (1976). Introduction to ceramics.
  6. ^ Doi, M. (1996). Introduction to polymer physics. Oxford university press.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری