ماددەی ھۆشمەند یا ماددەی زیرەک، بەشێکە لە مادەی پێشکەوتوو کە لە چەندین جۆری جیاواز پێک دێت.[١] ھەر یەک لە داڕشتەی شێوە بیرمەند، ماددەی پیێزۆ کارەبایی دوو جۆری سەرەکین لەم خانەوادەیە.[٢][٣] ماددەی زیرەک توانای ھەیە لەگەڵ ئەوناوەندەی کە تێیدایە خۆی بگونجێنێت. بەم شێوەیەش، ھەریەک لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک پۆلێن دەکرێن بە پێی خۆگونجاندنیان لەگەڵ دەوروبەر. ئەو ھۆکارانەی کە ماددە زیرەکەکان توانای خۆگونجاندنیان لەگەڵ ھەیە بریتین لە جۆری میکانیکی (وەک: فیشار،[٤] پلەی گەرمی،[٥] شێ،[٦] ڕوناکی،[٧] بواری موگناتیسی و بواری کارەبایی[٨]) جۆری کیمیایی (وەک: ئاستی ترشی pH، دوانۆکسیدی کاربۆن [Co٢) یاخود ھۆکاری بایۆلۆجی. ماددەی زیرەک توانای ھەیە وزەی ھەڵمژیو لە جۆرێکەوە بگۆڕێ بۆ جۆرێکیتر یا خود سیفاتی فیزیایی خۆی بگۆڕێ بەو ئەندازەیەی کە وزەی لە لایەن دەوروبەر پێی دراوە. ئەم ماددانە سەرنج ڕاکێشن چونکە وەک بزوێنەر و ھەستیار (حاسە) بەکاردێن.

سەرەتایەک دەستکاری

مواد کاریگەریەکی سەرەکی ھەبوە لە سەر شارستانیەتی مرۆڤ. بۆ نمونە مێژو دابەش کراوە بە پێی ئەو مواددە کاریگەرەی کە لەسەردەمانێک بەکار ھاتونە. بۆ نمونە سەردەمی برۆنز و سەردەمی ئاسن دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمانی پێش نوسینەوەی مێژوو. بە درێژایی مێژوو و لە ھەر سەردەمێک دا ئەو موادەی کە لە شارستانیەتی ئەمڕۆدا ناسراوون بینراونەتەوە. بە شێوەیەکی گشتی لە سەدەکانی ناوەڕاست زانستی ماددە ھاتۆتە کایەوە وە لە دوو سەدەی ڕابردوو بە تایبەتی توێژینەوەی ئاست بەز لەم بارەیەوە کراوە. زانستی ماددە بۆ چوار گروپ دابەش دەکرێ کە بریتین لە: کانزاکان، سێرامیک، پۆلیمەر و مادەی پێشکەوتوو. لەناو ئەم ماددانەدا ماددەی پێشکەوتوو زۆرترین سەرنجی لەسەرە چونکە لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا بەکار دەھێنرێن. خودی ماددە پێشکەوتوەکانیش جارێکی تر دابەش دەبنەوە بە سەر چەند خانەوادەیەک کە بریتین لە: ماددەی نیمچەگەیەنەر، ماددەی نانۆ، پۆلیمەر و ماددەی زیرەک.[٩]

ماددە زیرەکەکان چەند جۆرێکیان ھەیە وەک:داڕشتەی شێوە بیرمەند (Shape Memory Alloy)، ماددەی پیێزۆ کارەبایی (Piezoelectricity)، ئەلێکتڕۆستراکشن (Electrostruction)، ماگنیتۆستراکشن (Magnetostriction)، کڕۆمیک (Chromic)، شلگازی ئەلێکترورئولوجیک (Electrorheological fluid) و شلگازی ریئۆموگناتیس (Magnetorheological fluid).

داڕشتەی شێوە بیرمەند دەستکاری

داڕشتەی شێوە بیرمەند (بە ئینگلیزی: Shape-memory alloy) کە شێوەی کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی دەبێتە SMA. SMA جۆرێکە لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک کە توانای ھەیە شێوەکەی بیر بمێنێ دوای ئەوەی کە توشی چەمانەوە بوو بە ھۆی گەرمکردنێکی موناسیب شێوەکەی دەگەڕێتەوە سەر شێوەی یەکەمجار. ئەم ماددانە بەدیلێک دەبن لەبری بزوێنەرە کلاسیکیەکان وەک ماتۆڕی کارەبایی. داڕشتە شێوە بیرمەند لە زۆر شوێندا بەکار دەھێنرێن وەک ڕۆبۆت، تەکنەلۆژیای فڕین، بەکارھێنانی لە بواری پزیشکی دا وەک تەلی ددان بۆ ڕاست کردنەوەی ددان.[١٠]

پیێزۆ کارەبایی دەستکاری

 
پیزۆ کارەبایی

ماددەی پیێزۆ کارەبایی (بە ئینگلیزی: Piezoelectricity) بەو ماددانە دەگوترێ کە بە ھۆی فیشارەوە کارەبا بەرھەم دێنن یاخود بە پێچەوانەوە کاتێک کارەبای دەخرێتە سەر قەبارەکی دەگۆڕێت.

ئەلێکتڕۆستراکشن دەستکاری

ماگنیتۆستراکشن دەستکاری

کڕۆمیک دەستکاری

 
فۆتۆکڕۆمیک

ئەو ماددانەی دابەش دەکرێن بە سەر چەند جۆرێکدا کە ڕەنگەکانیان دەگۆڕێن بەهۆی بەرکەوتن شەپۆلی کارۆموگناتیسی (Photochromic)، گەرمی (Thermochromic)، بەرکەوتنی ئەلێکتڕۆن یا لەدەست دانی (Electrochromic) یا گۆڕینی جەمسەری کارەبایی (solvatochromic).[١١]

شلگازی ئەلێکترورئولوژیک دەستکاری

شلگازی ریئۆموگناتیس دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Gandhi, M. V. , & Thompson, B. D. (1992). Smart materials and structures. Springer Science & Business Media.
  2. ^ Otsuka, K. , & Wayman, C. M. (Eds.). (1999). Shape memory materials. Cambridge university press.
  3. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Piezoelectricity
  4. ^ Eaton, W. P. , & Smith, J. H. (1997). Micromachined pressure sensors: review and recent developments. Smart Materials and Structures, 6(5), 530.
  5. ^ Qader, I. N. , Kök, M. , & Dağdelen, F. (2019). Effect of heat treatment on thermodynamics parameters, crystal and microstructure of (Cu-Al-Ni-Hf) shape memory alloy. Physica B: Condensed Matter, 553, 1-5.
  6. ^ Kim, J. , Yun, S. , & Lee, S. K. (2008). Cellulose smart material: possibility and challenges. Journal of Intelligent Material Systems and Structures, 19(3), 417-422.
  7. ^ Jochum, F. D. , & Theato, P. (2013). Temperature-and light-responsive smart polymer materials. Chemical Society Reviews, 42(17), 7468-7483.
  8. ^ Smith, R. C. (2005). Smart material systems: model development. Society for Industrial and Applied Mathematics.
  9. ^ Kakani, S. L. (2006). Material science. New Age International.
  10. ^ Jani, J. M. , Leary, M. , Subic, A. , & Gibson, M. A. (2014). A review of shape memory alloy research, applications and opportunities. Materials & Design (1980-2015), 56, 1078-1113.
  11. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Chromism