شلەی ئەلێکتڕۆڕیئۆلۆجیک

شلەی ئەلێکتڕۆڕیئۆلۆجیک (بە ئینگلیزی: Electrorheological fluid) بریتیە لەو شلە ھۆشمەندانە لە توانای خۆگونجاندنیان ھەیە لەگەڵ کاریگەریە دەرەکیەکان. ئەم جۆرە شلانە بەشیکن لە ماددە ھۆشمەندەکان کە لە زۆر بواری جیاجیادا سودیان لێدەبینرێت. لەم شلانەدا تەنۆلکەگەلێک بەربڵاون کە بە گشتی نەگێنەرن بەڵام ووڵام دانەوەیان بۆ بواری کارەبایی باشە. کاتێک کە بوارێکی کارەبایی دەخرێتە سەر ئەم جۆرە شلانە، لینجی شلەکان گۆڕانکاریان بەسەر دێت. بوارە کارباییەکە لە توانایداھەیە ماددەکە لە دۆخێکی شێوە شل بگۆڕێت بۆ شێوە جڵ. پاش لاچونی بوارە کارەباییەکە لە ماوەی چەند میلی چرکەیەک دەگەڕێتەوە شێوەی یەکەم.[١]

ھەر وەک دەبینرێ دوای ئەوەی کە بوارێکی کارەبایی دەخرێتە سەر شلەی ئەلێکتڕۆڕیئۆلۆجیک، تەنۆلکە ھەڵواسراوەکان بەشێوەی زنجیر ئاسا یەک دەگرن و ماددەکە لە شێوەی شل بۆ شێوەی نیمچە ڕەق دەگۆڕێت.

زانایەکی ئەمریکایی بە ناوی وێڵز ئەم تایبەتمەندیەی لە ساڵی ١٩٤٩ز لە مەقالەیەک دا بڵاوی کردەوە.

بەکارھێنانەکان دەستکاری

بەکارھێنانی ئەم شلەیە لە کلاج و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ھایدرۆلیک سودیان لێدەبینرێت.[٢]

 
دەبڵ، یا لەناوبەری شۆک (Shock damper) کە سودی لەم جۆرە شلەیە بینیوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سیال الکترورئولوژیک»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠.
  2. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help)