ماددەی پیێزۆ کارەبایی

پیێزۆ کارەبایی (بە ئینگلیزی: Piezoelectricity) بەو ماددانە دەگوترێ کە بە ھۆی فیشارەوە کارەبا بەرھەم دێنن یاخود بە پێچەوانەوە کاتێک کارەبای دەخرێتە سەر قەبارەکی دەگۆڕێت. لە ڕاستیدا ئەم ماددانە لە پەیکردا جیاوازن. کاتێک کریستاڵی ئەم ماددانە شی بکرێنەوە بۆمان دەردەکەوێ کە ھەر یەک لە خانەکان (cell) زیادتر لە یەک جۆر توخم پێک ھاتوە. لە سەنتەری ھەر خانەیەک دا ئایۆنێکی تێدایە کە لە کاتی ئاسایی دا لە سەنتەری خانەکەدایە. بەڵام کاتێک بواری کارەبایی دەخرێتە سەر ئەم ئایۆنە لە شوێنی خۆی بە یەکێک لە لایەکان دا مەیل دەکات کە دەبێتە لێک کشان یا وێک ھاتنەوەی خانەکە. ماددەکە بە شێوەیەکی گشتی گۆڕانکاریەکی بچوک بەڵام کاریگەری لە قەبارەدا دروست دەبێت. ئاڕاستەی موجەب و سالبی ئەو بوارە کارەباییەی کە دەیخەینە سەر ماددەی پیێزۆ کارەبایی ھۆکاری سەرەکیە لە وێک ھاتنەوە یاخود لێک کشانی ماددەکە.[١]


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cohen, R. E. (2008). First-principles theories of piezoelectric materials. In Piezoelectricity (pp. 471-492). Springer, Berlin, Heidelberg.