لە کانزاناسی و زانستی ماددەدا، سنووری دەنکۆڵە (بە ئینگلیزی: Grain boundary) بریتیە لە بەیەک گەیشتنی دوو دەنکۆڵە کە ئاڕاستەی بەلوری جیاوازیان ھەیە لە ماددەیەکی فرەبەلوردا. ئەم سنوورە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گەێنەرایەتی کارەبایی و گەرمی. ئەم سنورانە شوێنێکن کە دەرفەتی دروست بوونی فەیزی جیاواز دەدات. ئەم سنورانە ڕێگرن لە خزینی ئەو گەردیلانەی لەشوێن خۆیان لاچونە لە دەنکۆڵەیەک بۆ دەنکۆڵەیەکی تر. بە دەستکاری کردنی سنووری دەنکۆڵەکان لەڕێی ھەندێ پڕۆسەی گەرمی یا میکانیکی، دەشێ قایمی ماددەکە گۆڕانکاری بەسەر بێت.[١]

وێنەی مایکڕۆیی لە ماددەیەکی فرەبەلور. سنوورە دەنکۆڵەکان بە جوانی دەبینرێت.
جیاوازی ئاڕاستەی بەلورەکانی ناو ماددەیەکی فرەبەلور کە بە ھۆی سنووری دەنکۆڵەکان لەیەکتر جیاکراونەتەوە.


سەرچاوەکان دەستکاری