لە زانستی ماددە و کانزاناسی دا، قایمی (Toughness) بریتیە لە توانای ماددە بۆ ھەڵمژینە ئەو ھێزەی دەخرێتە سەری و دەبێتە ھۆی چەمانەوەی ماددەکە،[١] پێش ئەوەی ماددەکە توشی شکان بێت. پێناسەیەکی تری قایمی ماددە بریتیە لە بڕی وزە لە سەر قەبارەی ماددە پێش شکانی ماددەکە.[١]

یاسا و یەکەی دەستکاری

قایمی ماددەیەک دەشێ لە ڕێی پێوانە کردنی فشار-جێفشار بدۆزرێتەوە. بەم پێیە، پێویستە ڕووبەری ژێر هێڵکاریەکە بدۆزرێتەوە، کە بریتیە لە: قایمی=تەواوکاری( فشار* جێفشار) چونکە گشت ڕووبەرەکە بریتیە لەبڕی قایمی وە زۆرجار دۆزینەوەی ڕووبەرەکە بەشێوەی دەستی ئاسان نیە، بۆیەش سود لە هەندێ پڕۆگرامی کۆمپیوتەری وەک ئۆریجن (Oringin lab) وەردەگیرێت بۆ دۆزینەوەی. یەکەی قایمیش بریتیە لە Pa یا N/m^2.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Toughness" ١٤ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., NDT Education Resource Center ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Brian Larson, editor, 2001–2011, The Collaboration for NDT Education, Iowa State University