پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
پڕۆسەی داپۆشین بە ھۆی ترشەوە (تەنھا SO2 و NOx کاریگەری سەرەکیان ھەیە لە ترشە باراندا.
ترشە ھەور دروست دەبێ لە ناو SO2

ترشە باران (بە ئینگلیزی: Acid rain) بریتییە لە باران بارینێکی ئاسایی، بەڵام دڵۆپەی بارانەکە بە ھۆی ھەندێ پێکھاتەی کیمیایی ترشە (pH ی کەمە). کاریگەریەکی نەرێنی ھەیە لە سەر ئاژەڵان، گژ و گیا، و تەنانەت خانووبەرەش. بە ھۆی دەرچونی ترشی سۆلفۆر و ترشی نایترۆجین بۆ ناو کەشی ئەتمۆسفێر و کارلێک کردن لەگەڵ گەردەکانی ئاو لە ناو ھەوردا، ترشە ھەور دروست دەبێت. ھەندێ لایەنی فەرمی حکومی لە ساڵەکانی ١٩٧٩ بەملاوە ھەوڵی کەم کردنەوەی ئەم ترشانەیان داوە لە کەشی زەوی دا. لە ڕاستی دا ترشی نایترۆجین بە ھۆی ھەورە بروسک و بوڕکانەکانیش دروست دەبێ کە شێوەیەکی سروشتین.[١]

پێناسەدەستکاری

ترشە باران ناوێکی گشتیە کە بۆ ئەم دیاردەیە دانراوە. دەتوانێ ئەم بارانە لە شێوەی بەفر، تەزرە، باران بارین، شەونم، مژ و شەختە بەرھەم بێت. ئاوێک کە pH ی سفر بێت پێی دەگوترێ ئاوی پاک (Distilled water)، گەر pH ی لە ٧ کەمتر بێت ترش و گەر لە ٧ بەرزتر بێ تفتی پێ دەگوترێ. ئاوی باران بەشێوەی گشتی ترشە و تا ٥٫٧ بە بارانی ئاسایی دادەنرێ. ھۆکاری ترش بوونی ئاوی بارانیش بونی دانۆکسیدی کاربۆنە کە لەگەڵ گەردەکانی ئاو کارلێک دەکەن بە شێوەی خوارەوە:

 

ترشی کابۆن دەتوانێ ببێ بە ئایۆن لە ناو ئاودا:

 

باران دەتوانێ بە ھەر مادەیەکی کیمیایی تر پیس بوبێ کە کاریگەری لەسەر ترشی بارانەکە دەکات. یەکێک لەم مادە کیمیاییانە دەتوانێ ترشی نایترۆجین بێ کە بە ھۆی بروسکەوە بەرھەم دێت.[٢]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Acid_rain
  2. ^ Likens, Gene E.؛ Keene, William C.؛ Miller, John M.؛ Galloway, James N. (1987). "Chemistry of precipitation from a remote, terrestrial site in Australia". Journal of Geophysical Research. 92 (D11): 13299. Bibcode:1987JGR....9213299L. doi:10.1029/JD092iD11p13299.