ھاوڕێیەتی
ھاوڕێیەتی، ھاوەڵی، برادەرایەتی، ھاوتەکی یان ھەڤاڵتی[١][٢][٣][٤] پەیوەندییەکی خۆشەویستی و پێکەوەبوونی نێوان دوو مرۆڤ یان چەند مرۆڤێکە لەگەڵ یەکتریدا،[٥] کە لە چەندین ڕووداوی ژیانیان پێکەوە ھاوبەشییان ھەیە. شێوەندێکی بەھێزترە لە پەیوەندی نێوان کەسی «ناسیاو» یان «خێزان»؛ ھاوڕێیەتی دەکرێت لە نێوان ھاوپۆلێک، دراوسێیەک، ھاوکارێک، یان ھاوسەفەرێک بێت. بەشێوەیەکی گشتی، ھاوڕێیەتی پەیوەندییەکی قووڵە لە نێوان تاکەکاندا کە بە ڕێزگرتن، متمانە، پشتیوانی و ھاوڕێگەبوون تایبەتمەندە؛ ھاوسۆزی، تێگەیشتن و ئەزموونی ھاوبەشی بەرھەم دەھێنێت، کە ژیانی یەکتری پێ دەوڵەمەندتر دەکات.
لە ھەندێک کولتووردا، چەمکی ھاوڕێیەتی سنووردارە و تاکەکان ھاوڕێیەک یان چەند ھاوڕێیەکی کەمیان ھەیە.[ئ]
ھاوڕێیەتی لە بوارە ئەکادیمییەکانی پەیوەندییەکان، کۆمەڵناسی، دەروونناسی کۆمەڵایەتی، مرۆڤناسی و فەلسەفە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بیردۆزی ئەکادیمی جۆراوجۆری ھاوڕێیەتی پێشنیار کراون، لەوانە بیردۆزی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی، بیردۆزی یەکسانی، شێوەزاری پەیوەندیدار و شێوازەکانی وابەستەبوون.[٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریتێبینییەکان
دەستکاری- ^ زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانکردنی باو، کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا زیاتر بەدی دەکرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «برادەر | فەرھەنگی شێخانی | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ھاوڕێیەتی | فەرھەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «برادەرایەتی | فەرھەنگی وشەنامە | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ھاودەمی | فەرھەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «definition of friend from Oxford Dictionaries Online». web.archive.org. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Howes، Carollee (1983). «Patterns of Friendship». Child Development. 54 (4): 1041–1053. doi:10.2307/1129908. ISSN 0009-3920.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوڕێیەتی تێدایە. |