دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/١
دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە. ئەو ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی وەرگرت. دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی ئاڵمانی، ڕووسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی و لەم دواییانەدا بە ئیسپانیش بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٢
کەشتیی فریشتەکان ڕۆمانێکی کوردییە کە خەیاڵی و مێژووییە لە نوسینی ڕۆمان نووسی بەناوبانگ بەختیار عەلی. ئەم ڕۆمانە باس لە جیھانێکی سەیر دەکات کە تێیدا مرۆڤەکان تاک بە تاک و کۆمەڵ بە کۆمەڵ فریشتە و بوونەوەری سەیری باڵدار لە جەستەیان دا دەچێتە دەر و ڕۆ دەچێت لەئەنجامی بێزاربوونیان لە ناو ناخی مرۆڤەکاندا و ویستی ڕزگاربوونیان لە مرۆڤەکان، سەرەنجام مرۆڤەکان شوێنێکی نادیار و نھێنی درووست دەکەن کە تێیدا جێگای فریشتە دەرچووەکان بکەنەوە و ببێتە بیمارستان بۆیان و برینەکانیان تیمار بکەن، ناو لە شوێنەکە دەنێن "کەشتیی فریشتەکان" بەڵام نائومێد دەبن بە مردنی پۆل پۆلی فریشتە ئازادەکان و چارەسەرنەبوونیان و سەختی برینەکانیان.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٣
کیمیاگەر (بە پۆرتوگالی:O Alquimista) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەڕازیلی پاولۆ کۆیلۆ کەلەساڵی ١٩٨٨ بڵاوکرایەوە ، نووسراوە سەرەکییەکە بە زمانی پورتوگالییە تا ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەم بەرھەمە بۆ ٥٦ زمان وەرگێڕدرابوون ، چیڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە گەشتگکردنی لاوێکی ئەندەلووسی دەکات بەناوی سانتیاگۆ بۆ وڵاتی میسر کەلەدوای چەند خەون بینینێک لێی گەنجینەیەکی دۆزییەوە لەوێ ، ڕۆمان کیمیاگەر بەپێی دەزگای ڕۆژنامەوانی فەڕەنسا (AFP) ییەوە ٦٥ ملیۆن دانە بە ٥٦ زمانی جیا فرۆشتراوە ، ھاوکات نێوی پاولۆ کۆیلۆ چووە نێو ئینسایکڵۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان بەوەی کتێبی نووسەرێکی زیندوو بۆ ٥٦ زمان وەرگێڕدرابێت.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٤
پاسەوانێک لە مەزرا (بە ئینگلیزی: The Catcher in the Rye) ناوی ڕۆمانێکە کە لە ساڵی ١٩٥١دا لە لایەن نووسەری ئەمریکایی جێرۆم دێڤید سالینجەرەوە نووسراوە.
چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە، چیرۆکێکی سێ ڕۆژیی ھەرزەکارێکی حەڤدە ساڵی تەنیایە «هۆڵدن کۆڵفیڵد»، کە بۆ جاری سێیەم و لە سێیەمین خوێندنگەی دەردەکرێت، بە ھۆی ناچالاکی لەتەک وانەکانی و بێباکیی بەرانبەر ھەموو شتەکانی تری ناو خوێندنگە. لەمەوە ڕێڕەوی ژیانی ڕووداوگەلێک لەخۆ دەگرێت، کە ھۆڵدن خۆی تیایاندا چیرۆکخوانە و لە سووچێکی ترەوە بە تەکنیکی تا ڕادەیەک ئاڵۆز و زمانێکی نەخشێنراو بە باسی ھەست و ئازارەکان، چیرۆکەکەمان بە ودەکارییەکانیەوە بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو بەدەم ڕابواردن بەو قەشمەرجاڕییەی دنیاوە، وردە وردە و تراژیدیایانە بەسەرھاتە تراژیدییەکەی خۆی بەیان دەکات.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٥
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٥
سەد ساڵ تەنیایی (بە ئیسپانی: Cien años de soledad) ڕۆمانێکی نوسەر و ڕۆماننوسی ناوداریی کۆڵۆمبی گابرێل گارسیا مارکیزە. لەساڵی ١٩٦٧ دا چاپ کراوە و نزیکەی سی ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە. بۆ نزیکەی سی زمانی جیھانیش وەرگێڕدراوە. مارکێز ئەم رۆمانەی لە ساڵی ١٩٦٥ دا لە مەکسیک نووسیوە. دوای دوو ساڵ دەزگای (سودا ئەمریکانا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە) لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار ھەشتا ھەزار نوسخەی لێ چاپکرد.ئەم ڕۆمانە بە گرنتگترین رۆمانەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا دائەنرێت. یەکێکیشە لە بەناوبانگترین کارە ئەدەبییەکانی جیھان. ڕۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی یەکەمین ڕۆمانە کە زۆرترین جار خوێندراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانە جیھانیەکانی دیکە.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٦
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٦
ئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی. ھەلبەستوان و نووسەری ناودار، بەختیار عەلی، پاش بڵاو کردنی ئەم رۆمانە کە دووھەمین رۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم رۆمانە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم ٢٥٥ لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواھەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم رۆمانە لە ماوەی ١٠ مانگ دا لە مانگی ١ تا مانگی ١٠ ی سالی ١٩٩٧ەوە نووسراوە. ئەم رۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەھەند، سالی ١٩٩٨ لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی رۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە ھەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزھەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناھباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٧
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٧
کوندەپەپووی کوێر (فارسی: بوف کور) (ئینگلیزی: The Blind Owl) ڕۆمانێکی شاکارییە لەلایەن سادق ھیدایەتـەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٩٣٦ بڵاوکراوەتەوە. ڕۆمانەکە ڕۆمانێکی سوریالییە و ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی تاکبێژی پچڕپچڕی کەسێکە لە دۆخێکی ڕۆحیی ماندوودا؛ کەسێک کە ڕۆحی بریندارە و بەردەوام لە ئازاردا دەژی؛ لەو ئازارانەی ھەروەک خۆی دەڵێت: "ناتوانی لەلای کەس باسی بکەیت"! ئەوەی خوێ دەکاتە برینی ئەم پیاوەوە؛ بینینی چاوانی ئەفسوناویی کچێکە لە ئێوارەیەکی مانگی گوڵاندا... ئەم چاوانە؛ ژیانی کاراکتەرەکە سەرەوژێر ھەڵدەگێڕێتەوە. بەشی یەکەمی چیڕۆکەکە کە بێژەرێکی بێ ناو دەیگێڕێتەوە، بریتییە لە خەونێک، بەڵام خەونێکی نائاسایی. تیایدا بێژەر لە ڕۆژێکی ئاساییدا لە درزی تاقی ژوورەکەی، لە پشت کووپەیەک شەڕابی حەوت ساڵەوە چاوی بە دیمەنێک دەکەوێت، لەو دیمەنەدا کچێکی جوان بەسەر جۆگەیەکدا نەویوەتەوە و گوڵێکی نیلۆفەر پێشکەش بە پیاوێکی قەمبووری ئەوپەڕ جۆگاکە دەکات.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٨
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٨
کتێب دزەکە (بە ئینگلیزی: The Book Thief) ڕۆمانێکی ئینگلیزی - ئەڵمانییە لەنووسینی ڕۆماننووسی ئوسترالی (مارکوس زوساک) ەوە نووسراوە. ڕۆمانەکە بۆیەکەمینجار لەساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. باسوخواسی ڕۆمانەکە لەوڵاتی ئەڵمانیایە لەمیانەیشەڕی جیھانیی دووەم کاتێک ژیانی جووەکان و کۆمۆنیستەکان لەمەترسیدابوو لەکاتی دەسەڵاتی حیزبی نازی لەو وڵاتە. ڕۆمانەکە بە کەسایەتی مەرگ دەستپێدەکات کە لەلایەک باسی وێرانکاری وڵات وە لەلایەکیش باس لەژیانی کچێکی ژیکەڵەی ١٠ بۆ ١٤ ساڵان بەناوی لیزێل دەکات، کاتێک لەڕێگایە بۆ ئەو ماڵە نوێیەی کە بڕیاروایە دایک و باوکێکی نوێ ھەڵیبگرنەوە و پەروەردەی بکەن. لەڕێگادا لیزێل براکەی گیانلەدەستدەدات. دوای ناشتنی براکەی لیزێل دەچێتە ماڵە نوێیەکەی و چاوی بە ھانس و ڕۆزا دەکەوێت کە ئەوان دەبن بە باوک و دایکێکی نوێ بۆئەو. بەتێپەڕبوونی کات لیزێل لەماڵە نوێیەکەی دەگونجێت و نیمچە ھاوڕێیەتییەکیش لەگەڵ کوڕە دراوسێیەکییان بەناوی ڕودی درووستدەکات. لەمیانەی وێرانکاری وڵاتدا ھانس کوڕێکی لاوی جوولەکە بەناوی ماکس لەماڵەکەی دەشارێتەوە کەپێشتر قەرزداری ژیانی باوکی ئەو کوڕەبووە.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ٩
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/٩
کێڵگەی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Animal Farm) ڕۆمانێکی جۆرج ئۆروێڵەوە، لە ساڵی ١٩٤٤ نووسراوە. ئۆروێڵ کاتێک نووسینەکە تەواو دەکات و دەیەوێت چاپی بکات، چاپخانەکانی بەریتانیا داواکەی ڕەفز دەکەن، لەبەرەوەی دەیانزانی ئۆروێل لەڕێگەی ئەو کتێبەیەوە ڕەخنەیەکی توند لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سۆڤیەتی سەردەمی ستالین دەگرێت. بەڵام دواجار دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئینگڵتەڕا بڕیاری بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەدات و کتێبەکە دەخرێتە بازاڕ. ئافرەتی خاوەن چاپخانەکە، ھەڕەشە لە مێردەکەی دەکات ئەگەر ئەو کتێبە دژ بە سۆڤیەت و دژە ستالینیزمە چاپ بکا، ئەوا جێی دەھێڵێ و جیادەبێتەوە، بەڵام خاوەنی چاپخانەکە لە ١٧ی ئابی ١٩٤٥ چاپ دەکات. یەکەمین چاپی بریتی دەبێت لە ٤٥٠٠ کۆپی کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەفرۆشرێت. کاتێک خاوەن چاپخانەکە لە ساڵی ١٩٧٣ یادەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، ئەوە ڕادەگەیەنێ کەوا ٩ ملیۆن کۆپی لەم کتێبە فرۆشتووە!
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ١٠
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/١٠
کۆدەکەی داڤینشی ڕۆمانێکی نھێنی ئامێزە لە نووسینی دان بڕاونە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە. ڕۆمانەکە بە چیڕۆکێکی نھێنی ئامێز لە ساتی کوشتنی بەڕێوبەری مۆزەخانەی لۆڤەرەوە دەستپێدەکا و لە دواساتەکانی ژیانی چەند تێبینییەک بەجێدەھێڵێ. لەگەڵ تێبینییەکاندا ڕۆبێرت لانگدنی ھێماناس و پرۆفیسۆری ھارڤارد تێوەدەگلێ و لەگەڵ سۆفی نیڤوی پۆلیسی کۆدشکێن و نەوەی بەڕێوبەری کوژراو، دەکەونە نێو جەنگێکی سەدەھا ساڵەی دەسەڵاتدارانی کریستیانی و مریدانی سایۆنەوە. ڕۆمانەکە لە ئامارێکی ساڵی ٢٠٠٩دا دەرکەوت کە ٨٠ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر ٤٤ زمان و لە ٢٠١٦شدا وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی. لە ساڵی ٢٠٠٦یشدا فیلمێک بە ھەمان ناو دەرکرا کە چیڕۆکەکەی لە کتێبەکە وەرگیراوە و لە نواندنی ئەکتەری ناودار تۆم ھانکسە.
ڕۆمانی ھەڵبژێردراو ١١
دەروازە:کتێب/ڕۆمانی ھەڵبژێردراو/١١
ھەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان (بە ئینگلیزی: The Fault in Our Stars) ڕۆمانێکە نووسراوە لەلایەن جۆن گرینی نووسەری ئەمەریکی کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە. ناونیشانی کتێبەکە لە دەقێکی شانۆنامەی جۆلیۆس کایسەری شکسپیرـەوە وەرگیراوە کە تێیدا کارەکتەر کاسیەس بە بروتۆس دەڵێ (ھەڵەکە، بروتۆسی ئازیز، لە ئەستێرەکانی بەختماندا نییە، / بەڵکوو لەخۆمانە...). دواتر و لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا فیلمێک دەرچوو بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە و بە چیڕۆکێکی وەرگیراو کە لەلایەن جۆش بوونەوە کاری دەرھێنانی بۆ کرابوو بە بەشداری ئەکتەران شەیڵین وودی و ئانسڵ ئێڵگۆرت و نات وۆف. ھەردووک ڕۆمان و فیلمەکە ھەم لە ڕووی ڕەخنەگرانەوە و لەڕووی ئابووریشەوە سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا.