کەشتیی فریشتەکان
کەشتیی فریشتەکان ڕۆمانێکی کوردییە کە خەیاڵی و مێژووییە لە نوسینی ڕۆمان نووسی بەناوبانگ بەختیار عەلییە. یەکەم بەرگی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە و بەرگی سێیەمی زنجیرەکەش لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. سەرجەمی لاپەڕەکانی ڕۆمانەکە (سێ بەرگی ڕۆمانەکە) دەکاتە ٢٠٤٣ لاپەڕە.
| |
دانەر | بەختیار عەلی |
---|---|
وێنەکێش | ئارام عەلی |
وێنەکێشی بەرگ | ئارام عەلی |
وڵات | کوردستان، عێراق |
Discipline |
|
بڵاوکەرەوە | دەزگای ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە |
بڵاوکراوەتەوە |
|
چەشنی ڕەنگاڵە |
|
ژمارەی کتێبەکان | ٣ |
پێشکۆ | جەمشید خانی مامم: کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد |
پاشکۆ | دەریاس و لاشەکان |
ناوەڕۆک
دەستکاریئەم ڕۆمانە باس لە جیھانێکی سەیر دەکات کە تێیدا مرۆڤەکان تاک بە تاک و کۆمەڵ بە کۆمەڵ فریشتە و بوونەوەری سەیری باڵدار لە جەستەیان دا دەچێتە دەر و ڕۆ دەچێت لەئەنجامی بێزاربوونیان لە ناو ناخی مرۆڤەکاندا و ویستی ڕزگاربوونیان لە مرۆڤەکان، سەرەنجام مرۆڤەکان شوێنێکی نادیار و نھێنی درووست دەکەن کە تێیدا جێگای فریشتە دەرچووەکان بکەنەوە و ببێتە بیمارستان بۆیان و برینەکانیان تیمار بکەن، ناو لە شوێنەکە دەنێن "کەشتیی فریشتەکان" بەڵام نائومێد دەبن بە مردنی پۆل پۆلی فریشتە ئازادەکان و چارەسەرنەبوونیان و سەختی برینەکانیان. پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە ناوی "وەفای نەفعەت بەگ"ە و چیرۆکەکە لە ژمارەیەکی زۆر کارەکتەری مرۆڤ و کارەکتەری فریشتە پێکدێت کە ھەوڵدەدەن کێشەکانی یەکتر چارەسەربکەن، وەفای نەفعەت بەگ خۆی گێڕەرەوەی چیرۆکەکەیەو لەسەرەتادا باسی چیرۆکی یەکترناسینی "نزار ئیدریس" و "لیڤیتانت ھۆمەر بۆتانی" دەکات کە بەردی بناغەی کێشەکانی نێو چیرۆکەکەن و ھەردووکیان لەسەر کچێک بەناوی "نەغەدە ماردینی" ئازاری دەروونی مێردەکەی دەدەن کە بریتییە لە "دکتۆر موستەفا شوکاک". نەغەدە ماردینی داماو و دڵشکاو لەکۆتاییدا بەھۆی بێزاری و نەخۆشی خۆیەوە فریشتەکەی گیانی دەردەچێت و دوکتۆر موستەفا شوکاک فریشتە لەڕ و لاوازە دەرچووەکە دەگرێتە خۆی و لەباوەشی دەکات و ماچی دەکات. کێشەی چارەسەرکردنی فریشتەکانیش لەلایەن مرۆڤەکانەوە خۆی لە خۆیدا کێشەیەکی گەورەیە و لەم بەینەدا فریشتەیەکی دەرچوو بەناوی "مەھدائیل" پاڵەوانێکی تری چیرۆکەکە دەبێت. بەڵام زیندانیکردنی وەفای نەفعەت بەگ کێشەیەکی لەوە گەورەترە. ئەم ڕۆمانە لە سێ بەرگدا بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- کتێبی کەشتیی فریشتەکان
- وێبگەی تایبەتی بەختیار عەلی
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |