کێڵگەی ئاژەڵەکان
کێڵگەی ئاژەڵەکان

کێڵگەی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Animal Farm) ڕۆمانێکی جۆرج ئۆروێڵەوە، لە ساڵی ١٩٤٤ نووسراوە. ئۆروێڵ کاتێک نووسینەکە تەواو دەکات و دەیەوێت چاپی بکات، چاپخانەکانی بەریتانیا داواکەی ڕەفز دەکەن، لەبەرەوەی دەیانزانی ئۆروێل لەڕێگەی ئەو کتێبەیەوە ڕەخنەیەکی توند لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سۆڤیەتی سەردەمی ستالین دەگرێت. بەڵام دواجار دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئینگڵتەڕا بڕیاری بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەدات و کتێبەکە دەخرێتە بازاڕ. ئافرەتی خاوەن چاپخانەکە، ھەڕەشە لە مێردەکەی دەکات ئەگەر ئەو کتێبە دژ بە سۆڤیەت و دژە ستالینیزمە چاپ بکا، ئەوا جێی دەھێڵێ و جیادەبێتەوە، بەڵام خاوەنی چاپخانەکە لە ١٧ی ئابی ١٩٤٥ چاپ دەکات. یەکەمین چاپی بریتی دەبێت لە ٤٥٠٠ کۆپی کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەفرۆشرێت. کاتێک خاوەن چاپخانەکە لە ساڵی ١٩٧٣ یادەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، ئەوە ڕادەگەیەنێ کەوا ٩ ملیۆن کۆپی لەم کتێبە فرۆشتووە!

زیاتر...