کتێب دزەکە (بە ئینگلیزی: The Book Thief) ڕۆمانێکی ئینگلیزی - ئەڵمانییە لەنووسینی ڕۆماننووسی ئوسترالی (مارکوس زوساک) ەوە نووسراوە. ڕۆمانەکە بۆیەکەمینجار لەساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. باسوخواسی ڕۆمانەکە لەوڵاتی ئەڵمانیایە لەمیانەیشەڕی جیھانیی دووەم کاتێک ژیانی جووەکان و کۆمۆنیستەکان لەمەترسیدابوو لەکاتی دەسەڵاتی حیزبی نازی لەو وڵاتە. ڕۆمانەکە بە کەسایەتی مەرگ دەستپێدەکات کە لەلایەک باسی وێرانکاری وڵات وە لەلایەکیش باس لەژیانی کچێکی ژیکەڵەی ١٠ بۆ ١٤ ساڵان بەناوی لیزێل دەکات، کاتێک لەڕێگایە بۆ ئەو ماڵە نوێیەی کە بڕیاروایە دایک و باوکێکی نوێ ھەڵیبگرنەوە و پەروەردەی بکەن. لەڕێگادا لیزێل براکەی گیانلەدەستدەدات. دوای ناشتنی براکەی لیزێل دەچێتە ماڵە نوێیەکەی و چاوی بە ھانس و ڕۆزا دەکەوێت کە ئەوان دەبن بە باوک و دایکێکی نوێ بۆئەو. بەتێپەڕبوونی کات لیزێل لەماڵە نوێیەکەی دەگونجێت و نیمچە ھاوڕێیەتییەکیش لەگەڵ کوڕە دراوسێیەکییان بەناوی ڕودی درووستدەکات. لەمیانەی وێرانکاری وڵاتدا ھانس کوڕێکی لاوی جوولەکە بەناوی ماکس لەماڵەکەی دەشارێتەوە کەپێشتر قەرزداری ژیانی باوکی ئەو کوڕەبووە.

زیاتر...