کاریگەریی کارۆڕووناکی

(لە دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکیەوە ڕەوانە کراوە)

بریتیە لەو بیردۆزەی کە تیایدا ئەلیکترۆن بڵاودەبێتەوە لە سەر ڕووی ماددەیەک (کانزا یان ناکانزا ) لە ئەنجامی توانای ھەڵمژینیان بۆ وزە لە تیشکدانەوەی کارۆ موگناتیسی بۆ درێژە شەپۆلی زۆر کورت ،کە وەک شاراوە یان ڕووناکی سەرو بنەوشەی . لێرەدا ئەلیکترۆن بڵآودەبێتەوە (دەدرێتەوە) کە دانراوە وەک " photoelectron" کە ئەمەش یەکەمجار دۆزرایەوە لەلایەن زانا ھێنریک ھێرتز لە ساڵی ١٨٨٧ ، ئەم دۆزراوەیەش ناونرا بە " کاریگەری ھێرتز" ، ھێرتز پیشانی دا کە کارەبای ڕووناککراوە لەگەڵ تیشکی ژوور وەنەوشەیی ھێمای کارەبای دروست دەکات زۆر بە ئاسانی.

ئەم وێنەیە ئەوە نیشان دەدات کە کاتێک ئەلیکترۆن لەسەر ڕووی مادەی دەدرێتەوە کە لە فۆتۆنی لێدراوەوە دەستمان کەوتووە .

دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی شوێن خۆی دەگرێت لەگەڵ فۆتۆن لەگەڵ وزەیەک کە بڕەکەی چەند ئەلیکترۆن ڤۆڵتێک دەبێت ، لە ژمارەی بەرزی ئەتۆمیک ی توخمێک ، کە زیاترە لە ١ ئەلیکترۆن ڤۆڵت . لە فۆتۆنی وزە زۆرەکاندا کە وەک وزەی ئەلیکترۆنەکانی ترە کە دەکاتە ١١ کیلۆ ئەلیکترۆن ڤۆڵت ، وەک دیاردەی پەرشبوونەوەی کۆمپتن ، ھەر پرۆسەیەکی تر ، ئەبێت ئەمە ڕووبدای وە ھەندێ جار وزەکەی دوو ئەوەندەی بێت (١.٠٢٢ مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت). لێکۆڵینەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی بریتی بوو لە چەند ھەنگاوێکی گرنگ بۆ تێگەشتن لە سروشتی کوانتەم بۆ ڕووناکی و ئەلیکترۆن .کاریگەر بوو بۆ ئەوەی تێبگەین لە دوو سیفەتی شەپۆل.