ویکیپیدیای ئەڵمانی
ویکیپیدیا ئەڵمانی (پێشگر: de) یەکێکە لە زمانەکانی ویکیپیدیا کەبە زمانی ئەڵمانی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای ئەڵمانیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە بە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئەڵمانی لە ١٦ی ئازاری ساڵی ٢٠٠١ زۆرکرا بە پاشگری (de)، ماوەیەک ویکی ئەڵمانی پلەی یەکەم بوو بەڵام دواتر ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەڵکشا و پێشی ویکی ئەڵمانی دایەوە واتە لە ئیستادا ویکیپییدیای ئەڵمانی لە ڕیزبەندەکە لە پلەی دووەمە. ئێستاش ویکی ئەڵمانی زیاتر لە یەک میلیۆن وتار لە خۆ دەگرێت.
چەشنی وێبگە | ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ |
---|---|
بەردەستە بە | ئەڵمانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دەستکاریکەر | کۆمەڵگەی ویکیپیدیای ئەڵمانی |
وێبگە | de |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ١٦ی ئازاری ٢٠٠١ |
ویکیپیدیای ئەڵمانی ھەتا٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠، ٢٬٤٢٥٬٥٨٧ وتاری بە زمانی ئەڵمانی ھەیە و پلەی ٢ھەمی ھەیە لە نێوان ویکیپیدیاکاندا.
لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا ویکیپیدیای ئەڵمانی دەرھێڵ مایەوە تا ھەواڵ بە بەکارھێنەران بدات دەربارەی ھەڵوێستی چاکسازیی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەی یەکێتیی ئەورووپا، فەرمان لەسەر مافی لەبەرگرتنەوە لە مارکێتی دیجیتاڵی یەکگرتووە کە دەبێت لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩دا لە پەرلەمانی ئەورووپا دەنگدان بکرێت. ناڕازییەکانی چاکسازییەکە نیگەرانن سەبارەت بە بەستنەوەی مافە سەرەتایییەکان لەوانە ڕۆژنامەگەریی ئازاد و ئازادیی وتار و ئازادیی ھونەرەکان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «German Wikipedia»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئەڵمانی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |