ویکیپیدیای ژاپۆنی (بە ژاپۆنی: 日本語版ウィキペディア) بریتییە لە دەرچوونێکی زمانی ژاپۆنی لە ویکیپیدیا، ڕێکەوتی دەرچوونی لە ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ توانی ١٫٠٠٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕێنێت و لە ڕووی ڕێزبەندیی قەبارەوە بە جێگەی پێنجەمی ویکیپیدیاکان بگات.

ویکیپیدیای ژاپۆنی
The Main Page of the Japanese Wikipedia on May 1, 2008.
پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیای ژاپۆنی لە حوزەیرانی ٢٠١٤
ناونیشانی ماڵپەڕja.wikipedia.org
بازرگانی ؟نەخێر
جۆری ماڵپەڕئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
خۆ تۆمارکردنئارەزوومەندانە
زمان (ەکان)ژاپۆنی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
خستنە کار١ی ئازاری ٢٠٠١

ویکیپیدیای ژاپۆنی ھەتا ئێستا ٢٬١٩١٬١٥٤ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٤٠ بەڕێوەبەر و ١٬٤١٢٬٩٠١ وتاری ھەن.

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

قەبارە دەستکاری

قەبارەی ویکیپیدیای ژاپۆنی پێنج ھێندەی قەبارەی ویکیپیدیای ئینگلیزییە.[ژێدەر پێویستە]

ناوەڕۆک دەستکاری

لە ناوەڕۆکەکەیدا سەرنجی ئەوە دەدرێت کە بە شێوەیەکی گەورە دەڕوات بۆ مانگا، ئەنیمێ، یاری و حەزەکان.

بەشداربووان دەستکاری

 
بەراورد کردن لە نێوان ڕێژەی دەستکاری بۆ بەکارھێنەرە تۆمارکراو و نەناسراوەکان لەسەر چەند زمانێکی ویکیپیدیا

بەکارھێنەرە نەناسراوەکان (ئەوانەی ھەژماری ئای پی بەکاردەھێنن بۆ دەستکاری) ڕێژەیەکی گەورە پێکدەھێنن کە دەگاتە ٤٠٪ ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی دەستکارییە نەناسراوەکان لە زمانەکانی تر کە دەگاتە ١٥–٢٠٪ ڕێژەیەکی زۆرە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ژاپۆنی