کایەکلێ،[١] لەیستۆک یان لەیزتۆک[٢] بە ھەر شتێ کە کایەی پێ بکرێ دەوترێ، وەک بووکەڵە و پارچەکانی ماڵکردنەوە و کایەکانی سەر تەختە. زۆرتر بۆ مناڵان دروست دەکرێ، بەڵام ھەیە بۆ گەورە و بۆ گیانەوری دەستەمۆی ناوماڵیش. کایەکلێ دەتوانێ جگە لە ڕابواردن کەڵکی تریشی لێ وەربگیرێ. بۆ نموونە، لەوانەیە بۆ مەشقی وەرزشی یا بۆ پەروەردە بە کار بھێنرێ. ھەروەھا، ھەندێ کەس ھەندێ جار کەلوپەلێ کە چیدیکە بە کەڵک نایێ دەکەنە کایەکلێ بۆ خۆیان. بۆ وێنە، مناڵێ کە بە ڕادیۆ یا تەلەڤیزیۆنێکی سووتاو کایە دەکا، یا بە چەند قوتوو و سنووقی بەتاڵ بۆ خۆی قەڵایەک دروست دەکا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «کایەکلێ»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  2. ^ «لەیزتۆک»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  3. ^ «Toy»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2024-08-09، لە 2024-09-05 ھێنراوە