مناڵ
منداڵ یان مناڵ بە مرۆڤی بچووک دەوترێت کە ھێشتا پێنەگەیشتووە.[١][٢] لە چاو قانووندا، مناڵ نەفامە، واتە بە تەمەنی قانوونی یان تەمەنی مەزنایەتی نەگەیشتووە و ناتوانێ بۆ خۆی بڕیاری جیددی بدا، بۆیە بەگشتی ماف و بەرپرسیارەتیی لە زەلامەکان کەمترە.
مناڵ ھەروەھا دەتوانێ بە مانای ڕۆڵە و فرزەند بێ، واتە بۆ ئاماژە بە پەیوەندیی کەسێک لەگەڵ دایک یا باوکیا بە کار ببرێ.[٣] یا دەتوانێ نیشانەی ئەندامەتیی کەسێک لە کۆمەڵە یا عەشیرەیەکدا بێ، یا ئەوەی کە نیشانەی خەڵکی شوێنێک بوون بێ، وەک «مناڵی فڵان شار».
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ http://www.thefreedictionary.com/Child
- ^ http://oxforddictionaries.com/definition/english/child ٢١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "مناڵ | هەنبانە بۆرینە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2022-05-06.