تەمەنی مەزنایەتی

تەمەنی یاسایی

تەمەنی مەزنایەتی یا تەمەنی پێگەیین یا تەمەنی قانوونی ئاستانەی گەورەبوون و بەجێھێشتنی مناڵییە ئەو جۆرەی کە قانوون ڕایدەگەیێنێ و دەیناسێتەوە. ئەو ساتەیە کە لەوە بە دوا مناڵ چیدیکە مناڵ ڕەچاو ناکرێ و ھەوساری لە دەست باوان یا سەرپەرستی دەر دێ و لە ئاست قانووندا بۆ خۆی بەرپرسیارەتیی کردەوە و بڕیارەکانی لە ئەستۆ دەگرێ. لە زۆربەی وڵاتاندا تەمەنی مەزنایەتی ١٨ ساڵ دانراوە، بەڵام لە ھەندێ وڵات و دامودەزگای قانوونیدا لەوە زۆرترە و، لە ھەندێکی ترا لەوە کەمترە. ھەر کەس بە تەمەنی مەزنایەتی نەگەیشتبێ نەفام یا بچووکی پێ دەوترێ و بڕێ سەربەشایەتی و مافی تایبەتی لێ حاشا دەکرێ، بۆ وێنە، مافی دەنگدان، مافی ژنخواستن یا شووکردن، مافی واژووکردنی گرێبەست و، مافی کڕین یا خواردنەوەی مەی.

تەمەنی مەزنایەتی لە وڵاتە جیاجیاکاندا (٢٠٢٠):██ ٢١██ ٢٠██ ١٩██ ١٨██ ١٧██ ١٦

سەرچاوەکان دەستکاری

Age of majority (enwiki)