شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بە ڕووسی: Октя́брьская револю́ция) شۆڕشێکی ساڵی ١٩١٧ و قۆناغی دووەمی شۆڕشی ڕووسیا بوو کە بە سەرکردایەتی سەرۆکی بۆلشێڤیکەکان، ڤلادیمیر لێنین، فەرماندەی سوپای سووری حیزبی کرێکاران، لیۆن ترۆتسکی و خەڵکی ھەواداری حیزبەکە و کرێکاران لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆژیای کارل مارکس بۆ دروستکردنی وڵاتێکی سۆسیالیستی و ڕووخاندنی حکوومەتی کاتیی ڕووسیا بەڕێوەچوو. ئەم شۆڕشە بووە یەکەمین شۆڕشی شیوعیی سەدەی بیست، کە بووە ھۆکاری دروستبوونی یەکێتیی سۆڤیەت کە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتەکانی سەدەی بیست بوو.[ژێدەر پێویستە][١][٢]
شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان |
---|
|
بەشێکە لە | شۆڕشی ڕووسیا، شۆڕشەکانی ١٩١٧–١٩٢٣ |
---|
ناونراوە لەدوای | تشرینی یەکەم |
---|
وڵات | کۆماری ڕووسیا |
---|
جێ | سەنت پیتەرزبورگ |
---|
کاتی ڕوودان | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ |
---|
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ |
---|
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ |
---|
Has goal | کۆمۆنیزم |
---|
|