نیکیتا خروچۆڤ (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی ١٨٩٤ لە کالینفوکا لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا تاکوو ١١ی ئەیلوولی ١٩٧١ لە مۆسکۆ - یەکێتیی سۆڤیەت) کەسایەتی سیاسیی ڕووسییە، کە سەرکردایەتی یەکێتیی سۆڤیەت کردووە لە ماوەی شەڕی سارد،[١] یەکەم خزمەتی نیکیتا خروچۆڤ بۆ سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت لەماوەی ١٩٥٣ تاکوو ١٩٦٤ بوو و لەماوەی ١٩٥٨ تا ١٩٦٤ وەک سەرۆکی ئەنجومەنییەکێتیی سۆڤیەت کاریکردووە کە ئەو ئەنجومەنە لەماوەی ١٩٤٦ تاکوو ١٩٩١ بەرترین ناوەندی بڕیاردان و جێبەجێکردن بووە لە یەکێتیی سۆڤییەت. نیکیتا یەکێک بووە لەوانەی جۆزێف ستالین باوەڕی بە توانا و کەسایەتیی هەبووە بۆیەش دوای مردنی ستالین نیکیتا بووە یەکێ لە سەرکردە و بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە.[٢]

نیکیتا خروچۆڤ

لەماوەی سەرۆکایەتی خروچۆڤ ئەوا چاکسازی کرا لە سیستمی وڵات، پەیوەندییەکانی سۆڤییەت و ڕؤژئاوا بەرەو باشتر چوون تەنانەت لەساڵی ١٩٥٩ خروچۆڤ جارێک سەردانی ئەمریکاشی کرد لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نۆکییەکانی بلۆکی ڕۆژھەڵات و وڵاتانی ڕۆژئاوا مابوو بەتایبەت لەسەر کێشەی کووبا.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Editors، Biography com. «Nikita Khrushchev». Biography (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  2. ^ «Russia - The Khrushchev era (1953–64)». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Editors، History com. «Nikita Khrushchev». HISTORY (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  4. ^ «Biography: Nikita Khrushchev». www.pbs.org. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.