دەروازە:تەبەرستان

Ghatereh Tala Lake - panoramio.jpg

دەروازەی تەبەرستان

بەخێربێن بۆ دەروازەی تەبەرستان
خش بمونی تبرستون ِلوش ره
Tabaristan-EN.svg

تەبەرستان (بە فارسی: طبرستان‎، بە تەبەری: تبرستون‎) ناوێکە بە یەک ناوچەی چیایی لە باشووری دەریای کاسپیەن دەگوترێت. لە سەدەی یازدەھەم تاکوو ئەمڕۆ بەم ناوچەیە مازەندەران دەڵێن، کە پارێزگای مازەندەران و ھەندێ ناوچە لە پارێزگاکانی گێڵان، گوڵستان، سمنان و تاران لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوچەیە لەنەزەر جوگرافیاوە لە باشووری دەریای کاسپیەن و باکووری ئێراندا جێی گرتووە. ناوی تەبەرستان پێش ھێرشی عەرەبە موسڵمانەکان و گۆڕینی ناوی لەلایەن عەرەبەکانەوە، تەپوورستان بووە و مێژوویەکی بە نیشتەجێبوونی نەتەوەکانی تەپوور و سەکاکان دەگەڕێتەوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

Panthera tigris virgata.jpg

بەوری مازەندەران جۆرێک بەور بوو کە لە باکووری ئێران، ڕۆژھەڵاتی تورکیا، مێزۆپۆتامیا، قەوقاز، قەراخی دەریای قەزوین، ئاسیای ناوەندی ھەتا باکووری ئەفغانستان و ناوچەی شینجیانگ لە ڕۆژاوای چین بوونی ھەبوو. ھەروەھا ھەتا سەدەکانی ناوەڕاست لە ئوکراینا و باشووری ڕووسیاش بوونی ھەبوو. ھەتا دەیەی ١٩٧٠ لە دارستانەکانی تەنک و داڵانەکانی ڕووباری ئەو ناوچەیە نیشتەجێ بوو. ئەو ژمارەیە وەکوو ژێرجۆرێکی جیاواز ھەژمار کرا و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو فەوتاو ڕیزبەندی کرا.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

Overview of Nowshahr.jpg

نەوشەھر (بە فارسی: نوشهر‎) ناوەندی شارستانی نەوشەھر و شارێک لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانە. دانیشتووانی نەوشەھر بە زمانی تەبەریی ڕۆژاوا دەدوێن. خەڵکی ئەم شارە زمانی تەبەری بە زاری کوجووری قسەی پێدەکەن. نەوشەھر شارێکی بەندەرییە. ئەم شارە لە باشووری دەریای کاسپیەن و لە ناوچەی تەبەرستاندا ھەڵکەوتووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Ramsar skyline 2019.jpg
دیمەنێکی شاری ڕامسەر لە ساڵی ٢٠١٩

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Reza shah uniform.jpg

ڕەزا پەھلەوی بە ناوی کاتی لەدایکبوونی ڕەزا پالانی، ناسراو بە ڕەزا خان یان ڕەزا شا (بە فارسی: رضا شاە پھلوی یا رضا خان‎؛ لەدایکبووی ١٨٧٨- مردووی١٩٤٤) دامەزرێنەری دەوڵەتی پەھلەوی بوو. لە نێوان ١٩٢٥ تا ١٩٤١ لە سەر دەسەڵات بوو، بە فشاری ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەم ، رووس و ئینگلیز، لە دەسەڵات لادرا و کوڕەکەی محەممەدڕەزا پەھلەوی کرا بە جێگری.

زیاتر...

ژینگەی ھەڵبژێردراو

Damavand in winter.jpg

کێوی دەماوەند کە لە باکووری وڵاتی ئێران و پارێزگای مازەندەران ھەڵکەوتووە بەرزترین کێوی ئێرانە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان