بەور (بە ئینگلیزی: Tiger) بەشێکە لە خێزانی پشیلە و لە ھەموو جۆرەکانی تری خێزانی پشیلە گەورەترە. یەکێکە لە ئاژەڵە گٶشتخۆر و ترسناکەکانی جیھان کە شێوەی پشیلەی گەورەی ھەیە. درێژی بەور بە ڕێژەی ٣٫٣ مەترە کە دەکاتە ١١ پێ. بەپێی ڕێژەی تەمەنی پێگەیشتووەکانی بەور، کێشی بەور دەگاتە زۆرتر لە ٣٠٠ کیلۆگرام، ئەم ئاژەڵە بەھۆی زۆری ڕاوکردنەوە ئەگەری نەمانی ھەیە بەتایبەتی لە وڵاتانی تورکیا و ڕووسیا و چین و ھیند. بەور خێراترین گیانەوەی سەر زەوەیە کە بە پی دەرۆن واتە ھەردەم لە سەر زەوین کە خیێرایەکی دەگاتە ١١٥.٢ کم لە کاتژمێرێکدا وە دەتوانی لە ٣ چرکە خێرایی خۆی بگەینێتە ٦٠ میل واتە ٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. بەڵام ئەم خێراییە تەنها بۆ مەودایەکی کورتە![ژێدەر پێویستە]

بەور
Adult male Royal Bengal tiger.jpg
Taxon namePanthera tigris
Taxon rankجۆرە
Parent taxonPanthera
Original combinationFelis tigris
Temporal range startPleistocene
IUCN conservation statusسپیشیە لە مەترسییەکان
Habitatدارستان
Produced soundroar
CITES AppendixAppendix I of CITES
Diel cyclenocturnal
Sequenced genome URLhttps://www.dnazoo.org/assemblies/Panthera_tigris
Tigress at Jim Corbett National Park.jpg

ناودەستکاری

لە ھەندێک لە زارەکان و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە بەوریش ھەر دەڵێن پڵنگ و لێکیان ناکەنەوە. لە ڕاستیدا بەور و پڵنگ جیاوازن؛ بەور لەشی ھێڵ‌هێڵە بەڵام پڵنگ پەڵەپەڵەیە. ھەژار لە وەرگێڕانی مەم و زیندا دەڵێ:

گەر بەور و پڵنگ و نێرەشێر بووھەر ڕۆژی بەرێ بە ناڵە فێر بوو

ھەر ئەو لە بۆ کوردستان و شیعری «سەلام ئازادبوون»دا دەڵێ:

سەلام لە لاوی شیمالی دلێرھەڵپە و نەعرەتەی وەکوو بەور و شێر

جۆرەکانی بەوردەستکاری

بەور بە کۆمەڵێ خاسیەت دەناسرێتەوە لەوانە ترسناکی و فێڵبازی بەڵام ئەمانە پێوەر نین بۆ دەستنیشانکردن یان جیاکردنەوەی بەورەکان بەڵکوو زۆرتر زیندەزانان شێوە یان ڕەنگ بۆ جیاکردنەوەی جۆری بەور دیاری دەکەن لەوانە:

  • بەوری هێڵدار کە حەوت جۆری هەیە.
  1. بەوری سیبیری. ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  2. بەوری بەنگالی. ٢٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  3. بەوری سپی بریتیە لە بەوری سپی بەنگالی، بە جۆرێکی دیاریکراو داناندرێ.
  4. بەوری هیندۆچینی. ١٥٠٠ دانەلی لێ ماون.
  5. بەوری سوماتران. ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  6. بەوری مالایان. ٢٥٠ دانەی لێ ماون.
  7. بەوری باشوری چین. ٦ بۆ ٢٠ دانەی لێ ماون.
  8. بەوری ئاڵتوونی. کەلە باخچەی ئاژەڵان پەیدابووە و تانها ٣٠ دانەی هەیە.
  • پڵنگی پەڵە پەڵە کە چوار جۆری هەیە.
  1. پڵنگی بەلەکی ئەمریکی، کە پڵنگی ڕەشیش دەگرێتەوە
  2. پڵنگی خاڵاوی، کە پڵنگی خاڵاوی بەفرینیش دەگرێتەوە.
  3. پڵنگی خاڵ خاڵ، کە خێراکرین گیانلەبەرە لە سەر زەوی.
  4. پڵنگی پەڵە هەوری، کە بچوکترین جۆری پڵنگی .

ڕێژەدەستکاری

ڕێژەی بەور بەپێی وڵاتانی جیھانی

وڵات ڕێژەی چاوەڕێکراو
  بەنگلادیش ٤٤٠
  بووتان ٧٥
  کەمبۆدیا ٢٠
  چین ٤٥
  ھیندستان ١،٧٠٦
  ئەندەنووسیا ٣٢٥
  لاوس ١٧
  مالیزیا ٥٠٠
  میانمار ٨٥
  نیپال ١٥٥
  کۆریای باکوور n/a
  ڕووسیا ٣٦٠
  تایلەند ٢٠٠
  ڤیەتنام ٢٠
کۆی گشتی ٣،٩٤٨