سیۆکراسی

سیستەمی حوکمڕانی

سیۆکراسی، یان حوکمڕانی ئایینی (بە ئینگلیزی Theocracy) واتای حوکمڕانی خوداوەندێک دێت یان جێگرێک کە جێگەی خوداوەندێک دەگرێتەوە، سیۆکراسی وشەیەکی یۆنانییە لێکدراوە و لە لێکدانی دوو وشە پێکھاتووە، سیۆ بە واتای خودا و کراتیۆ بە واتای فەرمانڕوا دێت، بۆیە سیۆکراسی سیستەمێکی حکومڕانییە کە فەرمانڕەوا دەسەڵاتی خۆی ڕاستەوخۆ لە خوداوە وەردەگرێت، کە تێیدا چینی فەرمان ڕەوا پێک دێت لە کاھینەکان و پیاوانی ئایین کە وا دادەنرێن ڕاستەخۆ لەلایەن خواوەندەوە ئاراستە دەکرێن یان نوێنەری فێرکارییە ئاسمانییەکانن، و حکوومەتیش دەبێتە کاھینێکی ئایینی یاخود ڕای کاھینی ئایینی بەسەریدا زاڵ دەبێت.[١]

مێژوو دەستکاری

زاراوەی «سیوکراسی» بۆ یەکەمجار لەلایەن جۆزێفۆس فلاڤیۆس لە سەدەی یەکەمی زایینیدا بەکارھات بۆ وەسفکردنی ئەو حکوومەتی لەلای جولەکەکان دامەزرابوو، جۆزێفۆس دەیگوت کاتێکدا یۆنانییەکان دانیاننا بە سێ جۆر حکوومەتدا: پاشایەتی، ئەرستۆکراسی و ئەنارکیزم، بەڵام جوولەکەکان تایبەت بوون بەوەی کە سیستەمی حکوومەتەکەیان ناکەوێتە ژێر ھیچ کام لەوانەوە، بۆیە جۆزێفۆس وای دانا سیۆکراسی شێوازی چوارەمە لە شێوازەکانی حوکمڕانی و بەو شێوازە دەبێت کە خودا لە کتێبە پیرۆزەکەیدا باسی کردووە و تەنھا ئەوە سەرچاوەی حوکمکردنە، لەگەڵ ھاتنی سەردەمی ڕۆشنگەری لە ئەورووپا، سیۆکراسی بەڕادەیەکی زۆر واتایەکی نەرێنی وەرگرت، بە تایبەت لەسەر دەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی ھیگڵ.[٢]

نموونەی مێژوویی حکوومەتە سیۆکراتییەکان دەستکاری

  • چین لە چەند سەردەمێکدا ئیمپراتۆرەکانی سیفەت و نازناوی خودایییان وەرگرتبوو کە ببوون بە حکوومەتی پیرۆز، وەک سەردەمی فەرمانڕەوایی شانشینی شانگ و ئەوانی دیکە.[٣]
  • ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
  • شارەکانی ژنێڤ و زیوریخ، کە مێژوونووسان دەڵێن ژنێڤ ڕژێمێکی سیۆکراتیک فەرمانڕەوایی بووە لەسەردەمی ژان کاڵڤین کە تێیدا نیشتەجێ بوو، ھەروەھا ھولدریچ زوینکلی سیستمێکی حکوومەتی لە زیوریخ دامەزراند، کە مێژوونووسان وەک سیستەمێکی حوکمڕانی سیاسی ئایینی سەیری دەکەن.
  • لۆرانسی ئیتاڵی لە سەردەمی ڕاھیبی دۆمینیکانی جیرۆلامۆ ساڤۆنارۆلا (١٤٩٤–١٤٩٨).
  • شانشینی موتەواکیلی یەمەن
  • ھەروەھا بنەماڵە شاھانە فەرمانڕەواکان لە میسری کۆن و ئیمپراتۆرییەتی ڕۆم و فارسدا، کە سیستەمی حوکمڕانییان کردبوو بە حوکمڕانییەکی سیۆکراتی کە گەیشتە قۆناغی جیاواز.

وڵاتانی ھاوچەرخ تایبەتمەندی سیۆکراسیان ھەیە دەستکاری

  • ڤاتیکان: ڤاتیکان: لە ساڵی ١٩٢٩ ڤاتیکان بە فەرمی وەک شارێکی سەربەخۆ ناسێندرا دوای ئەوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکوومەتی ئیتالیا کرد، کۆلێژی کاردیناڵەکان یان دەستەی کاردیناڵەکان (بە لاتینی: Collegium Cardinalium) کە دەستەیەکە لە پیاوانی ئایینی کاسۆلیک، پاپا ھەڵدەبژێرێت کە پاشان دەبێت بە سەرۆک، ماوەی ھەڵبژارندنەکەی تا کۆتای ژیانی درێژدەبێتەوە.
  • کۆماری ئیسلامی ئێران: حکوومەتی ئێران بە «کۆماری سیۆکڕاتیک» دادەنرێت، مەجلیسێکی ھەڵبژێردراو بە نیوەی ئەندامەکانی فەقێی ئیسلامی بە شێوەی ھەتا ھەتایی بۆ پۆستی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەڵدەبژێرێت.[٤]
  • سعودیە: حوکمڕانییەکەی پادشایەکی ڕەھایە، دەستووری حکوم یان ئەوەی پێی دەوترێت سیستەمی حکوومڕانی لە شەریعەتی ئیسلامی وەرگیراوە، ھەروەھا حوکمەکانی دادوەریش.[٥]
  • ھەروەھا ئیدارەی ناوەندی تبت یان حکوومەتی تبت لە مەنفا ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری