ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی
ئیمپراتۆریی بیزانس، (بە زمانی یۆنانی Βασιλεία τῶν Ρωμαίων)، ئیمپراتۆرییەکی مێژووییە کە پایتەختەکەی قوستەنتینە (بیزەنتە) بوو، بە فەرمی پێی ئەووترا ئیمپراتۆریی ڕۆمانی ڕۆژھەڵات، وشەی بیزانس، مێژوونوسی ئاڵمانی "ھیرۆنیمۆس وۆڵف"، داینا لە ساڵی ١٥٥٧ و فەڕەنسییەکان بڵاوییان کردەوە لە سەدەی ١٨دا وەک ئاماژەدان بە ئیمپراتۆری ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، ئیمپراتۆریی بیزەنتی زیاتر لە ١١ سەدە بەردەوام بوو ھەتا ساڵی ١٤٥٣ز لەسەر دەستی سوڵتان محەمەد فاتیحی عوسمانی فەتحی قوستەنتینیە کرا و بەمەش ئیمپراتۆری بیزانس کۆتایی پێھات.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئیمپراتۆری بیزانس ڕێگە کاروانە بازرگانییەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو، لە پێش وەفاتی ئیمپراتۆر "تیۆدیسیۆس" لە کاتی دابەشبوونی ئیمپراتۆریی ڕۆمدا ناوچەکانی ئەنادۆڵی لە ئاسیا ئەگرتەوە لەگەڵ یۆنان و دوورگەکانی دەریای ئیجە و ئەرمینیا و ئاسیای بچووک و سووریا و میسڕ و برقە، و کاتێک ئیمپراتۆر "جەستنیان" عەرشی گرتە دەست، دەستی کرد بە یەکخستنەوەی ئیمپراتۆریی ڕۆمی گەورە جارێکی تر، لە نزیکەی ماوەی سی ساڵدا توانی باکووری ئەفریقا و باشووری ئیسپانیا و ھەرێمی دلماشیا و ئیتالیا بگرێت ھاوکات دەستی گرت بەسەر دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستدا و بەوەش دەریای ناوەڕاست جارێکی تر بوویەوە بە دەریایەکی ڕۆمانی.