ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوا

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بەشی ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانییە دوای ئەوەی دیوکلتیانوس جیای کردەوە ساڵی ٢٨٦ز، بەشی دووەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، و لەمڕۆدا بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی ناسراوە.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوای ساڵی ٣٩٥ز

ڕۆما بە پایتەخت نەمایەوە لە دوای ئەم جیابوونەوەیە بەڵکو میدیۆلانۆم (میلانۆی ئێستا) بوو بە پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، و ساڵی ٤٠٢ جارێکی تر پایتەختیان گۆڕی و ئەمجاریان بۆ ڕاڤینا بوو.

ڕێکەوتنێکی مێژوویی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی ڕووخاند لە ٤ی ئەیلوولی ٤٧٦ز، کاتێک ئودواکر (کە ڕۆمای گرت و خۆی دانا بە پاشای ئیتالیا) ئۆگۆستۆسی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی لابرد.

نمونە لە بیری سیاسی ڕۆمانی ١٩٠–٢٤٠ زاینیدەستکاری

ھەر چ پێوانەیەک بۆ کاریگەریی بیری سیاسی گریکی لەسەر ڕۆما پێویستە تێیدا ئاماژە بەپۆلیب بکرێت بەوەی ئەڵقەی پەیوەستی نێوان بیری سیاسی یۆنانی و سیاسەتی ڕۆمانی پێکدەھێنێت . پۆلیب ھاوڵاتی دەوڵەتی ئەرکادیایە کە ئاندامێکی گرینگی یەکێتی پەیمانی یۆنانییە لە نێوان ئەو ھەزار سەرکردەی ئەم یەکێتییەدا بوە کە دەستگیرکان و وەک دەستبەسەر ڕەوانەی ڕۆما کرا لە ئاکامی شۆڕشێکدا کە چەند کەسێکی توندڕەوی لایەنگری ڕۆما لەو یەکێتییەدا پەێی ھەستابون ئەم ئاپۆڕەی دەستبەسەرانە ھەرگیز نەدرانە دادگاو بۆ ماوەی حەڤدە ساڵ بە داستبەسەری مانەوە، بە جۆرێک دوای تەواوبونی ماوەکەی ئەوانەی کە مابونەوە (کە ژمارەیان سێ سەد کەس بوو) ئازاد کران. ھەروەھا ھاوڕێی نزیکی سیپۆ بوو بۆیە بەخشندەی سیپۆ ھەلی بۆ ڕەخساند لێکۆڵینەوەی مێژوویی قوڵ و نایاب ئەنجام بدات، بە جۆرێک لە میانەی شاندە سەربازی و دیبلۆماتییەکاندا بەشداری گەڕانی کرد لە ھەندێک لە بەشی کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا، لە ئاکامدا چل کتێبی دانا، کە جگە لە پێنج کتێب و چەند بەشێکی کتێبەکانی تری ھیچی بە دەست ئێمە نەگەیشتوە.[١]

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ حاجی، رەوەند (٢٠٠٩). "شارستانییەت". 

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری