جوگرافیای ئێران
ئێران وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. پایتەختەکەی تارانە لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان ھاوسنورە؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان ھاوسنورە؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەممان دا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن. ڕووبەری ئێران (١٬٦٤٨٬١٩٥) کیلۆمەتر دووجایە بە یەکێک لە وڵاتە خاوەن گەورەترین ڕووبەرەکانی جیھان دادەنرێت کەش و ھەواکەی لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکەی دەگۆڕێت و زستانان بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت بە شێوەیەکی گشتی کەش و ھەوایەکی باشی ھەیە بۆ کشتوکاڵ کردن. ھەروەھا خاوەنی ناوچەی شاخاوی و دەشتایی زۆرە کە بەشێکی دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئێران دابەشبووە بەسەر (٣١) ھەرێمدا. ھەر ھەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات. ھەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا، دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لە نێوان ساڵانی (١٩٥٠–٢٠٠٢) ڕێژەی بە شاریبوونی دانیشتوان لە (٢٧٪) بۆ (٦٠٪) بەرزبوەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی (٢٠٣٠) لە (٨٠٪)ی دانیشتوانی ئێران دەبنە شاری. زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆیییەکان دانیشتوی نزیک شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەھواز، قومن.
مەودای سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
دەستکاری- عێراق ١٤٥٨ کم
- ئەفغانستان ٩٣٦کم
- تورکمانستان ٩٩٢کم
- پاکستان ٩٠٩کم
- ئازەربایجان ٤٢٣
- ئەرمەنستان ٣٥ کم
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جغرافیای ایران»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای ئێران تێدایە. |