ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی
ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی لەسەر بنەمای ڕۆژژمێری جەلالی دانراوە و ساڵی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام کراوە بە دەستپێکی ئەم ڕۆژژمێرە. یەکەم ڕۆژی بەھار (نەورۆز) دەستپێکی ساڵە و لە ئێستادا تەنیا لە ئێران و ئەفغانستان بە فەرمی کاری پێ دەکرێت. ناوی مانگەکان لە ناوی خواوەندەکانی ئایینی زەردەشتی وەرگیراون.
سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژژمێر
دەستکاریسەرەتای ئەم ڕۆژژمێرە، وەک ھیجری مانگی، لە ساڵی ھیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەککە و بۆ مەدینە، کە بریتییە لە ساڵی ٦٢٢ز، ڕۆژی ١٣ی مانگی ئەیلوول.
ساڵ، وەرز، مانگ و ڕۆژەکان
دەستکاریئەم ڕۆژژمێرە ھاوشێوەی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ مانگ، پێک ھاتوە. بە واتایەکی تر ساڵێک بریتییە لە ٣٦٥٬٢٤٢١٩٨٧٨ڕۆژ؛ بۆ ڕیک خستنی لە گشت چوارساڵ جارێک، ساڵێکیان بە ٣٦٦ ڕۆژ ئەژمار دەکرێت.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «گاشماری ھجری خورشیدی»، ویکیپدیا، دانشنامھٔ آزاد (بە فارسی)، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە