مێژووی وڵاتی پاکستان دەگەرێتەوە بۆ ٤٠٠٠–٢٥٠٠ساڵ پێش زاین ئەم وڵاتە پێشتر بەشێک بووە لە وڵاتی ھیند بەڵام دوای لە ساڵی ١٩٤٧ لێک جیابووتەوە سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند ئەم وڵاتە لە سەدەی شەشەمی پێش زاین فارسەکان حکومڕانیان تێداکردووە دوای ئەوانیش ئەسکەندەری مەزن دوای ئەسکەندەری مەکدۆنی ساسانیەکان کە ئەمەش وای کرد ناوچەکانی لێک جیاببنەوە لە سەدەی یەکەم و دووەمی زاینی لە باکووری پاکستان ئیمپڕاتۆرییەتی کۆزانای لێ دامەزرا کە ئەمانەش لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ھاتوون. لە ساڵی ٧١٢ لەگەڵ فتوحاتی ئیسلامی لە ناوچەکانی بالوشیستان و سند بووە ھۆی ئەوەی ناوچەیە بکەن لە ساڵی ١٢٠٦ سەڵتەنەی دەلھی دامەزرا بە درێژای ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەرەو ناوچەی ھەرێمی باکووری ھیندی لە سەدەی شانزەم ئاینی سینج پەرەی سەند لە ھەرێمی بنجان. لەسەدەی ھەڤدەھەم شاری لاھوری پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی مەگۆل بوو کە لە بنەڕەتدا دەگەڕانەوە سەر ئیسلامە ھیندی و تورکی و فارسەکان ساڵی ١٧٥٧ بەریتانیا ھێزی دەسەڵاتدار بوو لەو ھەرێمە دوای سەرکەوتنی سەربازی لەلایەن لورد کلایف، لە ساڵی ١٨٤٣ بەریتانییەکان ھەڵسان بە لکاندنی ھەرێمی سندوتجیاب بە ئیمپڕاتۆرییەتی ھیندی بەریتانی و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم دەستکرا بە پرۆژەی ئاوەڕۆی کشتوکاڵی گەورە لە بەنجایی ڕۆژاوا و کەندی باکور و زێی ئەندەنوس لەتەک دانیشتوانەکان لە ڕۆژھەڵات بەبەرھەم ھێنانی گەنم و لۆکە

نەخشەی شوێنە مێژوویەکانی پاکستان
تابلۆیەکی شوێنەواری کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە ٢٣٥٠بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زاین

مێژووی پاکستان لە سەدەی بیست دەستکاری

پاکستان کە ئەوکات بەشێک بوو لە ھیند لە ژێردەسەڵاتی بەریتانییەکان مانەوە ساڵی ١٩٠٦ پارتی ئیسلامی دامەزرا لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم پشتیوانی بەریتانییەکان بوون ئەمەش کاریگەری ھەبوو لەوەی پشتیوانی بەریتانیا بەدەست بھێنن بۆ خۆیان ساڵی ١٩٤٧ پاکستان سەربەخۆیی خۆی بە جیابوونەوە لە ھیند ڕاگەیاند دواتر لە ساڵی ١٩٥٦ سەربەخۆی تەواوەتی ڕاگەیاند و سیستەمی وڵاتیان کرد بە کۆماری ساڵی ١٩٥٨ ژەنەڕاڵ محمد ئەیووب خان ئەبوو دەسەڵاتی سەربازی لەسەر پاکستان ڕاگەیاند، ساڵی ١٩٦٠ بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا پاشان لە ساڵی ١٩٦٥ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە بەلام لەھەمان ساڵ شەڕی نێوان ھیند و پاکستان لەسەر سنور دەستی پێکرد لە کشمیر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە ژەنەڕاڵ یحیی خان دەسەڵاتی گرتە دەست و یاسای عورفی ڕاگەیاند ئەمەش بووە ھۆی ئاژاوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە وڵاتدا شەڕی ناوخۆیی و جیابوونەوەی بەنگلادیش لە ساڵی ١٩٧٠ ھەڵبژاردن ئەنجام درا پارتی ئاینی ئیسلام زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست ھێنا لە پاکستانی ڕۆژھەڵات ئەو پارتەی کە داوای ئەتۆنۆمی دەکرد بە سەرۆکایەتی موجیب ڕەحمان بەڵام لە پاکستانی ڕۆژاوا زۆرینەی دەنگەکان بۆ پارتی گەلی پاکستان بوو ئەمەش بووە ھۆی دورست بوونی شەڕ لە نێوان ئەم دووبەشەی وڵات بەڵام لەگەل ئەوانەش یحی خان کۆمەڵەی نیشتیمانی یاخود پەرلەمان کۆنگرەی بەستا، دانیشتوانی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆیان بەبێ بەش دەزانی بەرامبەر بە زۆرینەی دەسەڵاتی پاکستانی ڕۆژاوا کە دەسەڵاتیان بەسەر ھەموو دام و دەزگاکانی دەوڵەت زاڵ بووکە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی موجیب ڕەحمان باج و دەرامەتی ھەرێمەکەی ڕاگرت و نەیدا بە دەسەڵاتی ڕۆژاوا ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی ناوەندی ڕۆژاوا ھێزی سەبازی بنێرێت بەمەش شەر لە نێوان ئەم دوو ھەرێمە ڕوویدا ١٦ ملوێن کەس لە ئەنجامی ئەم شەڕە ئاوارەی سنوورەکان و ھیند بوون ئەمەش وای لە وڵاتی ھیندستان کرد ھێز بنێرێتە سەریان کە لە ئەنجامدا بەرەی ڕۆژھەڵاتی پاکستان خۆی بەدەستەوە دا و بەرەی ڕۆژئاواش ئاگربەستی ڕاگەیاند ئەم شەرە ناوخۆیییە وای کرد ھەرێمی پاکستانی ڕۆژاوا جیابوونەوەیان لە پاکستان ڕاگەیاند و ناویان لە خۆیان نا بەنگلادیش بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب لەلایەن ھیندیستانەوە پشگیری دەکران. دوای ئەوەی زولفەقار علی بۆتو بووە سەرۆک کۆماری پاکستان دانی بە بەنگلادیش وەک وڵات نا ھەروەھا لەگەڵ ولاتی ھیندستان ڕێکەوتننامەی ئاشتی مۆرکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر سنوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەشیان بەم شێوەیە لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوانیان دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٧٧ زیاد ئەلحەق بە ھێزی سوپا و کودەتا دەسەلاتی گرتە دەست لە سالێ ١٩٧٩ زیاتر لە سێ ملوێن ئەفغانی ئاوارەی پاکستان بوون بەھۆی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٨٨ یەکیک لە گرینگترین ساڵەکانی پاکستان بوو ئەوەش بەھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار ژنێک بووە سەرۆک وەزیر ئەویش بێنەزیر بوتۆ کچی زولفەقار بۆتو بوو لە سەردەمی ئەم دا پاکستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە کۆمەڵیک گۆرانکاری زۆری تێدا ڕوویدا بەڵام لە ھێرشێکدا لە ساڵی ٢٠٠٧ تیرۆرکرا

مێژووی پاکستان لە ٢٠٠٠ تا ئێستا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی پاکستان لە کتێبی فەرھەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و جیھان ئامادەکردنی علی کەندی چاپ ٢٠٠٥
  • History of Pakistan