پارێزگای بابل

شارێکی عێراقی

پارێزگای بابل (بە عەرەبی:محافظة بابل) یەکێکە لەو پارێزگارانەی دەکەوێتە ناوەڕاستی عێراق و باشووری بەغدای پایتەخت، و پێنجەم گەورەترین پارێزگایە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە عێراقدا، ژمارەی دانیشتووانی بە دوو میلیۆن و ٦٥ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت، بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨.[١]

پارێزگای بابل

مێژوو و ناونان

دەستکاری

وشەی بابل بە واتای دەروازەی خودا دێت و لەدوای ڕووخانی سۆمەرییەکان بابل بووە بنکەی ئیمپراتۆریەتیی بابل، کە لەلایەن حامورابییەوە دامەزرا، لە دەوروبەری ساڵی ٢١٠٠ پێش زایین، لە کەنداوی فارسەوە لە باشوورەوە تا ڕووباری دیجلە لە باکوورەوە درێژ بووەتەوە، دەسەڵاتداری حامورابی ٤٣ ساڵی خایاند کە لەو ماوەیەدا شارستانیەتەکانی بابل گەشەیان کرد، بەو پێیەی سەردەمی ئەو بە سەردەمی زێڕینی وڵاتی عێراق دادەنرێت، ھەروەھا باخچە ھەڵواسراوەکانی بابلی تێدایە کە بە یەکێک لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان دادەنرێت و لەوێشدا ھەشت دەروازەی تێدا بوو، ناوازەترین دەروازە دەروازەی زەبەلاحی عەشتار بوو کە پەرستگای مەردۆخی تێدابوو کە لەناو دیوارەکانی گۆڕەپانی فیستیڤاڵە ئاینییە گەورەکەدا ھەڵکەوتبوو، دەکەوێتە دەرەوەی شارەکە، کە کۆنەکان چەندین ناویان لێ ناوە، لەوانە (بابل)، واتە خاکی بابل لەنێوان دوو ڕووبارەکە و مێزۆپۆتامیادا، ھەروەھا بەپێی پەرتووکی پیرۆز ناوی بابل بووە:

ناوەکە لە وشەی بەلبەل وەرگیراوە، و بەپێی ئەوەی لە پەرتووکی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە ئەم ناوەی پێدراوە بەھۆی ڕووداوێکی بەناوبانگەوە، کاتێک خەڵک ھەوڵیاندا تاوەرێکی بەرز بە پێچەوانەی ویستی خودا دروستبکەن، بەڵام خودا زمانی ئەوانی شێواو کرد، بۆیە ئەم ناوچەیە ناونرا بابل.

سەرچاوەکان

دەستکاری