حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان)

پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (بە تورکی: Marksist-Leninist Komünist Partisi, MLKP) ناسراو بە مەلەکەپە پارتێکی کۆمۆنیستی خۆجەئیستی شاراوەیە. ئەم حیزبە جگە لە تورکیا، لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش دژ بە حکۆمەتی تورکیا خەباتی چەکدارانە دەکات.

پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان)
مەلەکەپە
دامەزراندن١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٤
شوێنگەی سەرەکیتورکیا، باکووری کوردستان
باڵی سەربازیھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان
باڵی ژنانڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست
باڵی لاوانڕێکخراوەی لاوانی کۆمۆنیست
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم
دژەپێداچوونەوەخوازی
خۆجەئیزم
شوێنی سیاسیچەپگری ڕادیکال
ئینتیمای نیشتمانیبزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان[١]
ئینتیمای نێودەوڵەتیڕێکخستنی ناونەتەوەییی ڕێکخراوە و پارتییە شۆڕشگێڕەکان
لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی
ماڵپەر
mlkp.info
ئاڵای حیزب

مێژوو دەستکاری

پارتیی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (مەلەکەپە) لە ئەیلوولی ١٩٩٤ لە یەکگرتنی دوو پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) و بزووتنەوەی کرێکارانی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکیھ) ھاتە ئاراوە. تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە لە ئەوەیدی مەزنتر بوو. بنەڕەتی ھەردووگیان لە خێوەتگەی لایەنگری ئالبانیا بوو. ڕەوتی ڕێککەوتنی دوو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٨٩ دەستیپێکرد. لە سەرەتاوە مەلەکەپە ناوی مەلەکەپە-دامەزراندن لە سەری خۆی داناو.

لە یەکەمین کۆنگرەی مەلەکەپە-کە لە ئەیلوولی ١٩٩٥، پارتێکی دیکە بە ناوی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-نێنینیست (ڕێکخراوی نوێسازی) (تەکەپە/مەلە (یەئییۆ)) بەم دوو پارتە زێدە بوو و ناوی پارتی نوێیەکەش گۆڕاو بە مەلەکەپە. لە ساڵی دوای ئەوە، دابڕانەوەیەک ڕووی دا و پارتی کۆمۆنیستی تورکیا - ڕێکخراوی نوێسازی (کەپە-ئیئۆ) لەم پارتە لق خوارد.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەپێی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ناوی مەلەکەپە لە پێڕستی ١٢ ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.[٢]

ڕێکخستن دەستکاری

باڵی لاوانی مەلەکەپە ناوی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیستە کە کورتەناوی لە تورکی دەبێتە کەگەئۆ.

مەلەکەپە باڵێکی چەکداری ھەیە بە ناوی ھێزە چەکدارەکانی ھەژاران و چەوساوەکان، کە کورتەناوەکەی لە تورکیدا دەبێتە فەسک. ئەم گرووپە بە بۆمبدانانەوە لە دانیشتنی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٠٤ کە لەناوی ئۆتێلی ھیلتۆنی بۆسفۆری ئەستەمول بەڕێوەدەچوو، بوونی خۆیان بە جیھان ڕایگەیاندن کە لەم ڕووداوە ٤ کەس کوژراو.[٣] لە نیسانی ٢٠١٥دا، ڕایگەیاندراو کە مەلەکەپە ناوەندێکی ھەمیشەیی بۆ پەروەردەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێری کۆنترۆلی پەکەکە لە کوردستانی عێراق دامەزراوەتەوە.[٤] لە تەممووزی ٢٠١٥دا، مەلەکەپە ھەوڵی دا تا لە گرووپی میدیای ئیستار ھەڵمەت بھێنێت.[٥]

مەلەکەپە خاوەنی سێ بڵاڤۆکە: ئالتیلیم (بە واتای پەرکین)، بۆلتەنی ھەواڵی ڕۆژانە بە ناوی پارتینین سەسی (دەنگی پارتەکە)، و چاپەمەنیی دەمودەزگایی کە سیاسی-تیۆریکە بە ناوی تیۆریدە دۆغرولتۆ (بە واتای ئاراستە لە تیۆریدا).[٦] ٢٦ەمین و دواھەمین ژمارەی تیۆریدە دۆغرولتۆ لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە.[٧]

سەرچاوەکانی ئینسانی دەستکاری

بەپێی خوێندنەوەیەک کە لەلایەن فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش کراوەتەوە، لە سەری نموونەکانێک لە تاکگەلێگ کە بەپێی یاساکانی تورکیا بە تیرۆریست ناسرابوونەوە، و بریتی بووە لە ٨٢٦ چەکدار لە مەلەکەپە و ھەروەھا ٣ کەسی دیکە، ئاشکرا بووەتەوە کە ٦٥٪ی ئەوانە لە تەمەنی ١٤ ھەتا ٢٥ ساڵ، ١٦/٨٪ لە تەمەنی ٢٥ ھەتا ٣٠، و ١٧/٥٪یش بەشالچووتر لە ٣٠ ساڵ بوونە. ھەروەھا ٢٠/٤٪ لەوانە دەرچوویی زانکۆ، ٣٣/٥٪ دەرچوویی قوتابخانەی دوایی، ١٤٪ خولی دووھەمی قوتابخانە، ٢٩/٩٪ خولی یەکەمی قوتابخانە و ١/٩٪یش نەخویندەوار بوونە.[٨]

بەشداریکردن لە شەڕی ناخۆی سوریا دەستکاری

مەلەکەپە لە ساڵی ٢٠١٢دا تاکگەلێک خۆبەخشی ھەناردووتەوە بۆ سوریا تا وێڕای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوادا خەبات بکەن. لانیکەم چوار کەس لەم شەروانان لە شەڕی سەریکانی و سێ کەسیش لە گەمارۆی کۆبانی کوژراوەتەوە. مەلەکەپە ھەروەھا دەیھەوێت لە ناوی یەپەگە لیوایەکی ناونەتەوەیی دابمەزرێنێت، کە بەشێوەی لیواکانی ناونەتەوەیی بەناوبانگێک بێت کە لە کۆماری دووھەمی ئیسپانیا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا بێت.[٩] مەلەکەپە لە کوتاییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڤیدەیۆیەک بڵاو کردووە کە چەندین خۆبەخشی کۆمۆنیستی ئیسپانیایی و ئەلمانی زمان نیشان دەدات کە لە ئەورووپا بە ڕێزەکانی مەلەکەپە لە کانتۆنی جزیرە پەیوەست بوونەتەوە.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٥دا، ئیڤانا ھۆفمان ئەندامی ئەلمانیی مەلەکەپە کە کچی دایکێکی ئەلمانی و باوکێکی تۆگۆیی بوو،[١١] لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داعش کوژراو.[١٢] لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دامەزراندنی لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی ڕاگەیاندراو کە ھەڵبژاردەیەک لە گرووپە چەپەکانییە کە وەکوو بەشێک لە یەپەگە خەبات دەکەن.[١٣]

مەلەکەپە ھەروەھا لقێکی سیاسی لە ناوچەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕۆژاوا دامەزراندووە کە ناوی مەلەکەپە (ڕۆژاوا)یە.[١٤][١٥]

شەڕوانانی مەلەکەپە ھەروەھا لە بەرگریکردن لە ئێزدییەکانی شنگال لە ھێرشی ساڵی ٢٠١٤، لەناوی ڕێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتیان کرد.[١٦]

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی گەلان لە پێناوی خەباتی ھاوبەش پێکھات، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ پۆلیسی تورکیا: ڕێکخراوە تیرۆریستیانەیک کە چالاکیان بەردەوامە؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  3. ^ چاینا دەیلی: بەر لە ھاتنی جۆرج بوش و دانیشتنی ناتۆ لە تورکیا بومبەکانێک تەقیندران، نووسراو لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٤؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  4. ^ جان فەرماندەری مەلەکەپە: ژیانی گەریلایی داھاتووی ئێمەیە، نووسراو لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥؛ ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  5. ^ دەیلی ساباح: ھەڵمەتی بۆمبدانان لە گرووپی میدیای ئیستاری تورکیا بەدوای وەتارخوێندنەوەی دەمیرتاش سەرۆکی ھەدەپە، نووسراو لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥؛ ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  6. ^ برۆد لێفت: پارتە چەپگرەکانی تورکیا، نووسراو لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٤؛ ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  7. ^ تیۆریدە دۆغرولتۆ، نووسراو لە ١٨ی ئازاری ٢٠٠٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  8. ^ زەمان: ئاگاداری: کی ئەندامی ڕێکخراوە نایاساییەکانە؟، نووسراو لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧؛ ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  9. ^ فرات: ئامادەکاری بۆ لیوایەکی ناونەتەوەیی لە ڕۆژاوا، نووسینی ئارزوو دەمیر، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  10. ^ ئتھا: شۆڕشگێڕانی ئینتەرناسییۆنالیست: ئێمە بە ھەر زمانێک لە شۆڕشەکە بەرگری دەکەین (بە تورکی)، نووسراو لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  11. ^ وێستێن: باوکی شەڕوانی کوژراوی خەڵکی دیسبۆرگ سەری سووڕ ماوە (بە ئەڵمانی)، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥؛ ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  12. ^ ئەلجەزیرە: ژنێکی ئەڵمانی کە دژ بە داعش شەڕی دەکرد لە سووریا کوژراو (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٩ی ئازاری ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  13. ^ تەلەسوورە: ڕێکخراوی چەپگرێکی نوێ «لیوای ئازادی» چوو بۆ لای کوردەکان لە ڕۆژاوادا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥؛ ٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  14. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: مەلەکەپە ٢٥ەمین ساڵوەگەڕی لە کۆبانی جەژن دەگرێت (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  15. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: «مەلەکەپە-ڕۆژاوا» شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژاوا جەژن دەگرێت (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨؛ ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  16. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: شەڕوانی مەلەکەپە: تا ڕزگاریی شنگال لە بەرەی شەڕ دەمینینەوە (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری