یەکەکانی پاراستنی گەل
ھێزە چەکدارەکانی کوردی ڕۆژاوا
یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا. ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکیەتیی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا. یەپەگە خۆی بە هێزێکی چەکداری مەردمی (میلیشیا) دەزانێت.
یەکینەکانی پاراستنی گەل Yekîneyên Parastina Gel | |
![]() | |
سەرکردە | نوژین دێرک |
دامەزران | ۲۰۰٤ (چالاکی فەرمی ۲۰۱۱) |
ئامانج | ڕۆژاوای کوردستان |
ناوچەی چالاکییەکان | عەفرین ، کۆبانی ، قامیشلۆ ، سەری کانی ، حەسەکە و... |
ئایدۆلۆجیا | کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی |
لە تەمووزی ٢٠١٢دا، هێزەکانی دەوڵەتی لە سەرێ کانی ڕاوەنا و ئاموودا و عەفرینیشی ئازاد کرد[١].
لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۲ ەوە، هێزی یەپەگە ٨ تیپی چەکداری هەیە؛ کە بڕێکیان لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و قامیشلۆ چالاکی چەکداری دەکەن.
پەراوێز دەستکاری
- ^ http://www.ypgrojava.org ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوە دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |