بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان
بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان یان بە کورتی ھەبەدەھە (بە تورکی: Halkların Birleşik Devrim Hareketi, HBDH؛ بە کورمانجی: Peoples' United Revolutionary Movement) یەکێتییەک لە دە ڕێکخراوەی چەپگر، سۆشیالیست و کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی کورد و تورک لە وڵاتی تورکیاوەیە. ئەم یەکێتییە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ بە ئامانجی داخستنی حکوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دامەزرا.[١] لەو کاتە بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان بەرپرسێتیی چەندین ئۆپەراسیۆن دژ بە حکوومەتی تورکیا بە ئەستۆ گرتووە.
بزووتنەوەی شۆڕشی ھاوبەشی گەلان Halkların Birleşik Devrim Hareketi (HBDH) | |
دامەزران | ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ |
ئایدۆلۆجیا | سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕ کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم دژەفاشیزم سۆسیالیزمی لیبەرتاریەن |
ماڵپەڕ | https://hbdh-online.com/ ماڵپەڕی پێشوو: http://www.hbdh-online.org |
ئەندامان
دەستکاریئەم ڕێکخراوانە لە کۆنفەرانسی ھەواڵی کە یاکێتییەکە ھەبوونی خۆیی ڕایگەیاند بەشدار بوون:[١][٢]
- حیزبی کاری کۆمۆنیستیی تورکیا/لێنینیست (تەکەئەپە/لە)
- حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) (تەکەپە/مەلە)
- قەرارگای شۆڕشگێڕ (دەکە)
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
- حیزبی کۆمۆنیستی ماویستی تورکیا (مەکەپە)
- حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیست (تورکیا و کوردستان) (مەلەکەپە)
- حیزب-بەرەی ڕزگارکەری گەلی تورکیا/یەکەی پرۆپەگەندەی چەکدارانەی مارکسیست-لێنینیست (تەھەکەپە-جە/مەلەسەبەپە)
- حیزبی کۆمۆناری شۆڕشگێڕ (دەکەپە)
- یەکێتیی کۆمۆنیستیی شۆڕشگێڕی تورکیا (تە ئی کەبە)
ھەروەھا کۆمیتەی ھەماھەنگیی پرۆلیتەرە شۆڕشگێڕەکان (پەدەکە)یش ئەندامبوونی خۆی لە یەکێتییەکە ڕایگەیاندووە، بزووتنەوەی ژیانەوە (تەدەھە)یش مەیلی خۆی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتییەکە ڕایگەیاندووە.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب Behdinan (١٢ی ئازاری ٢٠١٦). «Peoples' United Revolutionary Movement established for a joint struggle». Firat News Agency. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Zeynel، K. (١٦ی ئازاری ٢٠١٦). «Declaration of the Founding of the Revolutionary United People's Movement». Nouvelle Turquie. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ھەژماری تویتەر