حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست)

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) (بە تورکی: Türkiye Komünist Partisi-Marksist-Leninist, TKP-ML) ناسراو بە تەکەپە-مەلە پارتێکی ماویستی سەربزێو لە تورکیایە کە دژ بە حکۆمەتی ئەو وڵاتە خەریکی شەڕی گەلە. ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٧٢دا دامەزراوە و ئیبراھیم کایپاککایا دامەرێنەری بووە. دامەزرێنەرانی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) ئەندامانی پێشووی پارتی شۆڕشگێڕی کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا بوون کە بڕوایان بە خەباتی چەکدارانی بوو.

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست)
تەکەپە-مەلە
دامەزرێنەرئیبراھیم کایپاککایا
سیکرێتێی گشتی١- ئیبراھیم کایپاککایا
٢- سلێمان جیھان
٣- کازیم چەلیک
٤- مەحمەت دەمیرداغ
٥- نەناسراو (ئێستاکە)
دامەزراندن٢٤ی نیسانی ١٩٧٢
جیابووەتەوە لەپارتی کرێکار و وەرزێرە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا
شوێنگەی سەرەکی تورکیا، باکووری کوردستان
ڕۆژنامەکۆمۆنیست
ڕزگاریی کرێکاران و وەرزێران
باڵی سەربازیئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (تیککۆ)
باڵی ژنانڕێکخراوەی ژنانی کۆمۆنیست
باڵی لاوانیەکێتیی لاوانی مارکسیست-لێنینیستی تورکیا
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم-ماوئیزم
شوێنی سیاسیچەپگری ڕادیکال
ئینتیمای نیشتمانیبزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (جاران)[١][٢]
ئینتیمای نێودەوڵەتیکۆبوونەوەی ناونەتەوەییی پارتی و ڕێکخراوە مارکسیست-لێنینیستەکان (ھەواڵنامەی ناونەتەوەیی)
لیوای ئازادیی ناونەتەوەیی
ماڵپەر
tkpml.com
ئاڵای حیزب

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) ئەندامی کۆبوونەوەی ناونەتەوەییی پارتی و ڕێکخراوە مارکسیست-لێنینیستەکان (ھەواڵنامەی ناونەتەوەیی)یە. حکۆمەتی تورکیا ئەم پارتیە لە پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی خۆی داناوە.

ڕێکخستن دەستکاری

تیککۆ
TİKKO
ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا
بەشدار لە تۆندوتێژیی سیاسی لە تورکیا (٨٠-١٩٧٦)، سەربزێویی ماوئیستی لە تورکیا، شەڕی ناوخۆیی سووریا
 
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم-لێنینیزم-ماوئیزم
سەرکردەکانعەلی حەیدەر ییلدیز (سەرکردە)
نووبار ئۆزانیان 
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
تورکیا، ڕۆژاوای کوردستان
بەشێکە لەحیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست)
ھاوپەیمانان  بزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان
دوژمنان  تورکیا
  سوپای ئازادی سووریا (پشتیوانیکراوی تورکیا)
  دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
جەنگەکان/شەڕەکانسەربزێویی ماوئیستی لە تورکیا
گەمارۆی کۆبانی
شەڕی مەنبج
ھێرشی ئەلھەول ٢٠١٥
ھێرشی شەددادێ ٢٠١٦
ھەڵمەتی ڕەققە ٢٠١٧-٢٠١٦ ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین

باڵی چەکداری ئەم پارتیە ناوی ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (بە تورکی: Türkiye İşci ve Köylü Kurtuluş Ordusu, TİKKO) یە.

ڕێکخراوەی لاوانی پارتیەکەیش یەکێتیی لاوانی مارکسیست-لێنینیستی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Marksist Leninist Gençlik Birliği, TMLGB) یە.

مێژوو دەستکاری

بەدوای خۆتێوەردانی سەربازیی ساڵی ١٩٧١ لە تورکیا، حکۆمەتی تورکیا دەستیکرد بە سەرکوتکردنی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئەو وڵاتەدا. کایپاککایا و چەند کەس لە ھاوکارانی دەستبەسەر کران. لە ساڵی ١٩٧١ کایپاککایا لە زیندانی ئامەد و لە ژێری ئەشکەنجەدا کوژراو و دەمودەزگای پارتیەکە لە کار کەوت.

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ تا ١٩٧٨ لەنوێ رێکخراو. یەکەمین کۆنگرەی تەکەپە-مەلە لە ساڵی ١٩٧٨ و دووھەمین کۆنگرەیش لە ساڵی ١٩٨١ بەستراو. بەدوای کۆنگرەی دووھەم پارتیەک بە ناوی پارتی بۆلشێڤیک (تورکیا و باکووری کوردستان) لقخواردنەوەی خۆی ڕایگەیاند.

ئەمە نە یەکەمین و نە دواھەمین لقخواردنەوە لەم پارتیە بوو. پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - بزووتنەوە (تەکەپە/مەلە-بزووتنەوە) لە ساڵی ١٩٧٦ و لە دەورەی نوێسازی لەم پارتیە لقیخواردبوو. لقخواردنەوەکانی دیکە بەدوای کۆنگرەی دووھەم بریتین لە: پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - پرۆلتاریای شۆڕشگێڕ (١٩٨٧)، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکسیست-لێنینیست - ناوەندی پارتی ماویست (١٩٨٧)، و ھەروەھا پارتی کۆمۆنیستی ماویست (١٩٩٤).

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەپێی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان و دژەتیرۆریسمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ناوی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە پێڕستی ١٢ ڕێکخراوی تیرۆریست لە تورکیا زێدە کرا.[٣]

چالاکییەکان دەستکاری

پەڕگە:1. -Mai-Demonstration Berlin 2005 (3).jpg
مانشێتی تەکەپە-مەلە لە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە بەرلین، ١ی ئایاری ٢٠٠٥.

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە ڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٨٥ بەشی ھەواڵی ئێوارەی تلەڤیزیۆنی تورکیای لە کار خست و بە لەبریدانانی دەنگی ھەواڵەکە، پەیامێک بۆ ملیۆنان بینەرانی تلەڤیزیۆن بڵاو کرد.[٤]

لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠، دوو گەریلای ئەرتەشی ڕزگارکەری کرێکاران و وەرزێرانی تورکیا (تیککۆ) لە چیاکانی دێرسم بە دەستی ھێزەکانی حکۆمەتی تورکیا کوژراون.

لە ڕۆژی ٢ی شوباتی ٢٠١١، پێنج گەریلای تیککۆ لە دێرسم لە ژێری ھەرەس ماون و کوژراون.[٥][٦]

لە ڕۆژی ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٣ گەریلاکانی تیککۆ، باڵەخانەی سەرپەرشتیی کارخانەی ھیدرۆئێلیکتریکی کارەبایان لە پارێزگای دێرسم تەقاند.[٧]

لە ڕؤژی ١٤ی ئازاری ٢٠١٤، گەریلاکانی تیککۆ ھێرشیان برد بۆ وێستگەیەکی پۆلیس لە دێرسم. تەکەپە-مەلە ڕاگەیاند کە ھێرشەکە لە تۆڵەسەندنەوەی مردنی بەرکین ئەلڤان بووە.[٨][٩]

لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوەکە کەسێک بە ناوی ئەرکان دۆغانی ڕفاند و کۆشت.[١٠]

شەڕ دژ بە داعش دەستکاری

حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپێک لە شەروانانی خۆی ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کرد تا لە شەڕی دژ بە داعش لە کوردەکان و کەمینەکانی دیکە لە کۆبانی پاڵپشتی بکەن. لەو کاتە، گرووپەکە چالاکانە پەروەردە کراوە و لە کەمینەکان لە شەڕی دژ بە گرووپە توندڕۆەکان پشتیوانی کردووە.

لە ڕۆژی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦، بارەگای فەرماندەریی تەکەپە-مەلە لە سەریکانی بە مۆتۆرسیکلێتێکی بۆمبڕێژکراو تەقیندراو کە بوو بە ھۆکاری برینداربوونی ٢ کەس و زیانلێدان بە دوو بارەگا.[١١][١٢]

لە ڕؤژی ١٤ی ئابی ٢٠١٧، فەرماندەیەکی پارتیەکە بە ناوی نووبار ئۆزانیان لە شەڕی دژ بە داعش کوژراو. ئۆزانیان شەڕوانانی ئینتەرناسییۆنالیستی کورد، تورک، ئەرمەنی، عەرەب، فەلەستینی، یۆنانی، کەنەدایی، سەردینیایی، بەلجیکی و فەڕەنسی دژ بە داعش و گرووپە ئیسلامییەکانی دیکە پەروەردە دەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٨، تیرۆریستەکانی داعش ھەوڵیان دا تا بە مینڕێژکردنی جادەکانی بارەگای فەرماندەریی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست)، ئەندامانی پارتیەکە بکۆژن، بەڵام زیانێک بە کەسێک نەگەیشت.

بەپێی ھەواڵی چەند سەرچاوە، چەند فەرماندەری بەرجەستەی پارتیەکە لە شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ کوژراونەتەوە.

ئەندامەکانی دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی گەلان لە پێناوی خەباتی ھاوبەش پێکھات (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ ڕزگاریی کرێکاران و وەرزێران: ڕاگەیاندنامەی پارتی ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) سەبارەت بە بۆچوونی پەسەندکراو لەبابەتی «بزۆتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان»، ڕووی قسە بە ڕێکخراوە و پارتیە برادەرانەی ناونەتەوەییە (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  3. ^ پۆلیسی تورکیا: ڕێکخراوە تیرۆریستیانەیک کە چالاکیان بەردەوامە؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  4. ^ جیھانێک بۆ سەرکەوتن، ١٩٨٥، تەکەپە-مەلە بەشی ھەواڵی ٨ی ئێوارەی بە ھەڵمەتی شەپۆلی ھەوایی لە کار خست.
  5. ^ بۆلتەنی میدیایی: ڕووی قسە بە میدیا و ھزری گشتییە: پێنج ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا (مارکسیست-لێنینیست) لە دێرسم شەھید بوون، نووسراو لە نیسانی ٢٠١١؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  6. ^ کاساما: تورکیا: پێنج شەڕوانی کۆمۆنیست لە ژێری ھەرەس ماون و کوژراون، نووسراو لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  7. ^ بیانێت: ڕێکخەری کارخانەی ھیدرۆئێلیکتریکی کارەبا بە بۆمبێک تەقیندراو (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٣؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  8. ^ بەستانووچە: تیککۆ بۆ بەرکین ئەلڤان تۆڵە دەسینێتەوە (بە تورکی)، نووسراو لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٤؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  9. ^ کایپاککایاھابەر: تەکەپە-مەلە و تیککۆ بۆ یەکێک لە گەریلاکانیان بە ناوی بەرکین ئەلڤان تۆڵە دەسیننەوە (بە تورکی)، نووسراو لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٤؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  10. ^ کارار: تیرۆریستەکانی تەکەپە-مەلە و تیککۆ ئەرکان دۆغان کەسەڕفێندراوەکەیان لە دێرسم کوشت (بە تورکی)، نووسراو لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  11. ^ سیگنال فایەر: دەوڵەتی ئیسلامی بە بۆمب ھێرشی کرد بە بارەگای فەرماندەریی تەکەپە-مەلە و تیککۆ لە سەریکانی (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦؛ ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.
  12. ^ ھاوارنیوز: ھێرش بە بۆمب لەسەری تەکەپە-مەلە و تیککۆ (بە تورکی)، نووسراو لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری