عەلی حەیدەر قەیتان (لەدایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٥٢، نازمیە ، تونسلی ، تورکیا ) ناسراو بە فوئاد [١] هاودامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتی پێکهاتەکانی کوردستانە.

لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩، سەروشوێنی عەلی قەیتان دیار نییە.

ژیان دەستکاری

قەیتان لە ساڵی ١٩٥٢ لە بنەماڵەیەکی کورد لەدایک بووە کە لە دوای یاخیبوونی دێرسیم ئەندامەکانیان نیشتەجێ کراون.[٢][٣]

ژیانی سیاسی دەستکاری

لە ئەندامانی سەرەتایی گروپێک بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و ھاکی کارەر و مەزڵوم دۆغان و جەمیل بایک کە لە ساڵی ١٩٧٣ بەدواوە کۆبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی بەردەوامیان ئەنجامدا و دواتر بە "شۆڕشگێڕانی کوردستان" ناسران.[٤] لە کانوونی دووەمی ١٩٧٤، بە ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئۆجەلان و کاڵکان دەستگیرکران.[٤]

قەیتان لە هاودامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ دامەزرا [٥] لە کۆنگرەی دووەمی حیزب کە لە لوبنان بەڕێوەچوو، پارتی بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی ناردی بۆ ئەورووپا.[١] لە ٢٢ی تەمموزی ١٩٨٤، بەشداری کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی کرد لە ئۆردوگای پەکەکە لە دۆڵی لۆلان لە باشووری کوردستان کە بڕیار بوو لەوێوە یاخیبوونەوە دەست پێبکات. [٦] هەروەها جەمیل بایک و دوران کاڵکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. [٦] دواتر عەلی گەڕایەوە ئەڵمانیا، لەوێ لە ١٩٨٨ دەستگیرکرا[٧] و لە کاتی دادگاییکردنی لە دوسلدۆرف، تۆمەتبار کرا بەوەی ئەندامی کۆمەڵەیەکی شۆڕشگێڕییە لە لوبنان، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسدا سەپاندووە.[٨] لەکاتێکدا لە زیندان بوو، عەلی چەندین جار مانی لە خواردن گرت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردن.[٧][٩] ناوبراو لە ٧ی ئازاری ١٩٩٤ بە تۆمەتی ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام کوشتنەکان لەبەرچاو نەگیرا. دادوەرەکان بڕیاریان دا کە کوشتنەکان کەوتوونەتە ژێر لێبوردنی لوبنان کە ئەو تاوانانە دەگرێتەوە کە لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبنان ڕوویانداوە.[١٠] بەهۆی ساڵانی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردنەکەی لەگەڵ دوران کالکان کە بەهەمان شێوە تۆمەتبارکرابوو بە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دەستبەجێ ئازادکرا.[١١] دواتر گەڕایەوە کوردستان و بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکی کوردستان (کەجەکە). [١٢]

ڕوانینەکان دەستکاری

عەلی نزیک بوو لە عەبدوڵا ئۆجالان, دەوترێت کە قەیتان ئۆجەلانی بە "کەسایەتی تاجی سەری بیری ڕۆژهەڵات" ناوبردووە و وەک سەرکردەیەکی سروشتی بۆ کورد پێشکەشی کردووە، هاوکات ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە حەیدەر قەیتان "لایەنێکی ئایدیۆلۆژی بەهێز و توانای لێکدانەوە"ی هەبووە. لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی دوای دەستگیرکردنی لە شوباتی ١٩٩٩. [١٣]

سەروشوێن دەستکاری

لەوەتەی ساڵی ٢٠١٩، سەروشوێنی عەلی قەیتان دیار نییە. لە ساڵی ٢٠٢١، هەواڵی کوژرانی عەلی قویتان لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکرایەوە.[١٤] لەم بارەیەوە، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە وتوویەتی “هەڤاڵ فواد شەهید بووە، بەڵام ئێمە رایناگەیەنین، ئەگەر ئێوە وەکوو بنەماڵەکەی بتانهەوێ دەتوانن بەناوی خۆتانەوە رایبگەیەنن”.[١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005), pp.68–69
  2. ^ Törne, Annika (5 November 2019). Dersim – Geographie der Erinnerungen: Eine Untersuchung von Narrativen über Verfolgung und Gewalt (بە ئەڵمانی). Walter de Gruyter GmbH & Co KG. p. 127. ISBN 978-3-11-062771-8.
  3. ^ Cetin, Umit; Jenkins, Celia; Aydin, Suavi (May 2020). Kurdish Studies, Special Issue: Alevi Kurds: History, Politics and Identity (بە ئینگلیزی). Vol. 8. Transnational Press London. p. 83. ISBN 978-1-912997-48-0.
  4. ^ ئ ا Jongerden, Joost; Akkaya, Ahmet Hamdi (1 June 2012). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). doi:10.4000/ejts.4613. ISSN 1773-0546.
  5. ^ Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). Ocalan et le PKK: Les mutations de la question kurde en Turquie et au moyen-orient (بە فەڕەنسی). Maisonneuve et Larose. pp. 47–48. ISBN 978-2-7068-1885-1.
  6. ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005), pp.72–73
  7. ^ ئ ا "Ali Haydar im Hungerstreik". docplayer. Politische Berichte. June 1989. p. 3.
  8. ^ "Kurde angeklagt". Die Tageszeitung: taz (بە ئەڵمانی). 25 January 1989. p. 5. ISSN 0931-9085. Retrieved 12 October 2020.
  9. ^ "Diese Anklage kann nicht zugelassen werden!" (PDF). docplayer. Politische Berichte. April 1989. Retrieved 12 October 2020.
  10. ^ Stein, Gottfried (1994). Endkampf um Kurdistan?: die PKK, die Türkei und Deutschland (بە ئەڵمانی). Aktuell. p. 137. ISBN 3-87959-510-0.
  11. ^ Jakobs, Walter (9 March 1994). "Ein solcher Prozeß darf sich nicht wiederholen". Die Tageszeitung: taz (بە ئەڵمانی). p. 5. ISSN 0931-9085. Retrieved 12 October 2020.
  12. ^ "Kandil bids farewell to Journalist Deniz Fırat". www.diclehaber.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 October 2020. Retrieved 12 October 2020. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Çandar, Cengiz. Leaving the mountain': How may the PKK lay down arms? Freeing the Kurdish Question from violence (PDF). ETH Zürich. Tesev. p. 44. ISBN 978-605-5832-02-5. Retrieved 12 October 2020.
  14. ^ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ كوژرا، کوردئایوو، لە 18/11/202 لەلایەن ڕابەر بورهان بڵاوکراوەتەوە.
  15. ^ "عەلی حەیدەر قەیتان لە کوێیە؟". دارکا مازی (بە ئینگلیزی). 2022-11-29. Retrieved 2023-07-29.