کۆمەڵکوژیی دێرسیم

ڕاپەڕینی کوردان لە دژی حکومەتی تورکی لە دێرسیمی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بەکۆمەڵکوژی کوردەکانی دێرسیم
(لە کۆمەڵکوژیی دەرسیمەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵکوژیی دێرسیم یان ڕەشەکوژیی دێرسیم بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دێرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥][١٦]

کۆمەڵکوژیی دێرسیم ١٩٣٧/١٩٣٨
بەشێک لە ڕاپەڕینی کوردان

مستەفا کەمال ئەتاتورک لەگەڵ سەبیحە گۆکچەن (١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧، لەبەردەم پێرتاگە، ئەنجومەنی خەڵک)
ڕێکەوت٢٠ی ئازاری ١٩٣٧ - تشرینی دووەمی، ١٩٣٧,
٢ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ - کانوونی یەکەمی، ١٩٣٨
شوێن
ھەرێمی دێرسیم، ئەمڕۆ بەفەرمی پێی دەڵێن پارێزگای تونجەلی، پارێزگای ئەرزگان، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خارپێت[١]
ئەنجام

سەرکەوتنی دەسەڵاتی تورکیا

  • دەستەی ڕاپەڕیوەکان شکستیان ھینا
  • تورکیا دەستیگرت بەسەر ناوچەی دێرسیم
شەڕکەرەکان
تورکیا تورکیا تیرەکانی دێرسیم
فەرماندە و سەرکردەکان
تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک
تورکیا عیسمەت ئینۆنو
تورکیا فەوزی چاکماق
تورکیا کازم ئۆربای
تورکیا عەبدوڵڵا ئەلپدۆغان
تورکیا گاپلیپ دێنیز
تورکیا کەمال ئەرگودەن
تورکیا ئیسماعیل حەقی تەکچە
تورکیا شەمسی ئەرکوش
سەید ڕەزا
کامەر ئاغا (یوسوفان)
جەبرائیل ئاغا (دێمەنان)
کامەر ئاغا (حەیدەران)
ھێز
٥٠٬٠٠٠[٢] ٦٬٠٠٠[٣][٤]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ١١٠ کوژران[٥]
  • ١٠٬٠٠٠ کوژران[٦] or
  • ١٣٬١٦٠ یاخیبووەکان[٧] یان
  • -٥٠٬٠٠٠–٨٠٬٠٠٠ کوژران[٨] کوژران
  • ١١٬٨١٨ بەزۆر ڕاگوێستران.[٩]
  • ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە.[١٧] ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧–١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ھەزاران کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم، ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕۆڵیان ھەبوو لە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژییەکە.[١٠][١٨]

    لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لێبووردنی لەبارەی ئەم کۆمەڵکوژییە لە خەڵکی دێرسیم کرد.

    پێشھاتەکان دەستکاری

    سەردەمی عوسمانی دەستکاری

    کورد و زازاکان لە سەردەمی عوسمانییەکان لە ژێر فەرمانڕەوایی سیستەمێکی دەربەگایەتی بوون و لەلایەن ئاغاکان فەرمانڕەوایی دەکران، لەوکاتەدا ئاغان بەجۆرێک لە جۆرەکان نیمچە سەربەخۆیییەکیان ھەبوو کە بەجۆرێک حوکمی ناوچەکەیان دەکرد، ئاغا و خاوەن زەوییەکان فەرمانڕەواییان بەسەر ئەو کەسانە دەکرد کە لەسەر زەوییەکانی ئەواندا دەژیان و کاریان دەکرد.[١٩] سەرباری ئەوانەش لە ڕوانگەی بەڕێوبردن و سیاسەتەوە ئەوا ھێشتا ھەرێمی دەرسیم لە ژێردەستی حکوومەتی عوسمانیدا بوو.

    سەرەتاکانی درووستبوونی کۆماری تورکیا دەستکاری

    دوابەدوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣، ھەندێ لە کورد و زازاکان لەگەڵ ئامانجەکانی ئەتاتورک و بە سێکولارکردنی وڵات ناکۆکبوون، لەوانەش شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی ١٩٢٥ ڕوویدا،[٢٠] ھەروەھا ڕاپەرینی دەرسیم لە ١٩٣٧–١٩٣٩ کە سەرجەم ئەم شۆڕش و جووڵانەوانە لەلایەن دەسەڵاتی سەربازی تورکەوە سەرکوتکران.[٢١]

    دەرسیم یەکێک بوو لەو ھەرێمانەی کە دەسەڵاتکردن بەسەریدا دژوارببوو لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی نێوان ساڵانی ١٨٧٦ بۆ ١٩٢٣، ئەمەش بەھۆی درووستبوونی ١١ جۆر ھێزی چەکداری جیاواز لە دژی دەوڵەت.[٢٢][٢٣] یاخیبوونی ئاغاکانی دەرسیم تا سەرەتاکانی کۆماری نوێی تورکیا بەردەوامبوو. ئاغاکان لەدژی لەدەستدانی خاکەکانیان بوون، ھەروەھا ڕەتیانکردەوە باج بدەنە دەسەڵاتی تورکیا و دژی گواستنەوەی نوێنەرایەتی شارەکە بوون لە ھەرێمەکەیان بۆ ئەنقەرەی پایتەخت،[٢٤] کە ھەموو ئەوانە پڕۆژەیەکبوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زەوی و بەرووبوومی کشتوکاڵی لەلایەن دەوڵەتەوە.[٢١] بەپێی ڕاپۆرتەکانی ساڵی ١٩٢٦ی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەوا بەپێویست زانرا کە ھێز بەکاربھێنرێت لە دژی ئاغاکانی دەرسیم.[٢٥] لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦، ئەتاتورک پرسی دەرسیمی بە گەورەترین کێشەی ناوخۆی وڵاتەکەی دانا.[٢٦]

    تورکاندن دەستکاری

    پڕۆسەی تورکاندنی تورکیا لەگەڵ دەرچوونی یاسای بەنیشتەجێبوونکردنی ١٩٣٤ی پەرلەمانی تورکیا (یاسای ژمارە ٢٥١٠ کە لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٣٤ دەرچوو) دەستیپێکرد، ئامانجی ئەو یاسایە جێگۆڕینی خەڵک بوو لە ناوچەکانی خۆیان بەبیانووی پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کەلتوور. لە ساڵی ١٩٣٥، لەژێر سایەی ئەم یاسایە ئەوا یاسای تونجەلیش دەرچوو کە تێیدا ناوی دەرسیم گۆڕدرا بۆ تونجەلی، دەرسیم زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردی زازان،[٢٧] ئەمەش دوای ئەوەی ناوبانگی ناوچەکە بەبوونی ١١ گرووپی جیاوازی یاخیبوو ڕۆیشتبوو.[٢٢][٢٣]

    یاسای تونجەلی دەستکاری

    ھەرێمی دەرسیم ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پارێزگای تونجەلی ئەمەش بەپێی «یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگای تونجەلی» ژمارە ٢٨٨٤ ی ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥،[٢٨] کە لە ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ دەرچوو.[٢٩]

    سەرکوتکردنی شۆڕشی سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژی دەرسیم دەستکاری

    شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی، کە حەوت ساڵ بەدوای شۆڕشی کۆماری ئاگری ھاتە ئاراوە. بە ھاوئاھەنگی ڕێبەرانی کورد کە لە کورپیک لەگەڵ سەید ڕەزا چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو شۆڕش دەستی پێکرد. دەوڵەتی تورکیا، ھێزێکی لە دژی ئەوان لە ناوچەکانی ئەرزنگان، ئەرزرۆم، مەلاتیە و دیاربەکر دامەزراند.[٣٠]

    جەلال بایار سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، عیسمەت پاشای بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکە دانا. ئەڕتەشی تورک لە سەرجەم چەکەکانی، دژی شۆڕشگێران کەڵک وەردەگرت. لەو کاتەدا ئاڵپ‌دۆگان بۆ سەرکوتی سەید ڕەزا ھەڵبژێردرا. ئاڵپ‌دۆگان دووجار شاری دەرسیم و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد، بە شێوەیەک کە ھاوڵاتیان بۆ چیاکان و ئەشکەوتەکان پەنایان دەبرد.[٣٠]

    لە نموونەیەک‌دا بە فەرمانی ئاڵپ‌دۆگان، یەکێک لە ئەشکەوتەکانی کوتوزیکداغ لە دۆڵی ایسکۆرلا کە ٢٥٠٠ ژن و مناڵ و پیر لە ھاوڵاتییە عەلەوییەکانی شاری دێرسیم پەنایان بۆ بردبوو، سەربازەکان ڕێگاکانی چوونە دەرەوەیان بە دینامیت تەقاندەوە و کەرەستەکانی ئاگرکەرەوەیان بۆ ناو ئەشکەوتەکە ھاویشت و لە ئاکام‌دا سەرجەم ھاوڵاتیانی ناو ئەشکەوتەکە بە زیندوویی سووتان و ژێرخاک کران.[٣١]

    لە سێدارەدانی سەرانی شۆڕشی سەید ڕەزا دەستکاری

     
    دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٧

    لە ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ١٩٣٧ ڕێبەرانی شۆڕش دەستگیر کران و سەید ڕەزا، لەگەڵ دوو کوڕ و چەند کەس لە ڕێبەرانی شۆڕش لەسێدارە دران.[٣٠]

    پاشھاتەکان دەستکاری

    ماوییە یاخیبووەکان دەستکاری

    لە سەرەتای حەفتاکان، ھەرێمی دەرسیم لەلایەن سەرکردەی شۆڕشگێر و یاخیبوو ئیبراھیم کایپاککایا دەستنیشانکرا وەک ناوچەی شۆڕش بۆ پاراستنی خەڵک لە بەرکەوتنی جەنگ. ھەندێک لە خەڵکی دێرسیم ئەوەیان وەک تۆڵەکردنەوە لە کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە قەڵەمدا.[٣٢]

    نوێترین ڕووداوەکان دەستکاری

    ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بە ناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای لێبوردنی کرد بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی نێوان ساڵانی ١٩٣٧ تا ١٩٣٩ی شاری دێرسیم.[٣٣][٣٤] ئەردۆغان «کۆمەڵکوژیی دەرسیم» ی وەکو «تراژیدیترین ڕووداوی مێژووی نزیکی تورکیا» وەسفکرد.

    سەرچاوەکان دەستکاری

    1. ^ Nazmi Sevgen, Zazalar ve Kızılbaşlar: Coğrafya-Tarih-Hukuk-Folklor-Teogoni, Kalan Yayınları, Ağustos 1999, ISBN 975-8424-00-9, s. 12.
    2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری McDowall209 نەدراوە
    3. ^ "Osman Pamukoğlu, Unutulanlar dışında yeni bir şey yok: Hakkari ve Kuzey Irak dağlarındaki askerler, Harmoni Yayıncılık, 2003, ISBN 975-6340-00-2, s. 16
    4. ^ Faik Öztrak, 07.07.1939 National Assembly Speech, Dersim Information
    5. ^ NTV Tarih, Aralık 2009, sayfa 59.
    6. ^ Turkey's Alevi enigma: a comprehensive overview, Paul J. White, Joost Jongerden, 2003, page 198
    7. ^ "Dersim Yalanları ve Gerçekleri / Sinan MEYDAN: Sinan MEYDAN - GuncelMeydan". www.guncelmeydan.com. Retrieved 13 August 2017.
    8. ^ "Dersim '38 Conference" (PDF). Retrieved 13 August 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
    9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Radikal نەدراوە
    10. ^ ئ ا Nazmi Sevgen, Zazalar ve Kızılbaşlar: Coğrafya-Tarih-Hukuk-Folklor-Teogoni, Kalan Yayınları, Ağustos 1999, ISBN 975-8424-00-9, s. 12.
    11. ^ https://islamansiklopedisi.org.tr/zazalar
    12. ^ Être Kurde, un délit?: portrait d'un peuple nié - Jacqueline Sammali - Google Livres. Books.google.fr. Retrieved 2013-12-24.
    13. ^ Les Kurdes et leur histoire - Sabri Cigerli - Google Livres. Books.google.fr. Retrieved 2013-12-24.
    14. ^ "Can Kurds rely on the Turkish state?". Weeklyzaman.com. 2011-10-14. Archived from the original on 2014-11-29. Retrieved 2013-12-24. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
    15. ^ "16. Turkey/Kurds (1922-present)". Uca.edu. Retrieved 2013-12-24.
    16. ^ Birinci Genel Müfettişlik Bölgesi, Güney Doğu, İstanbul, p. 66, 194.
    17. ^ "Accueil - Sciences Po Violence de masse et Résistance - Réseau de recherche" (PDF). www.massviolence.org. Retrieved 13 August 2017.
    18. ^ http://www.massviolence.org/Dersim-Massacre-1937-1938 (According to the organisation encyclopedia of mass violence, Dersim is a kurdish alevi province, and the massacre of turks were towards zaza speaking alevi kurds)
    19. ^ Faik Bulut, Devletin Gözüyle Türkiye'de Kürt İsyanlar (Kurdish rebellions in Turkey, from the government point of view), Yön Yayınclık, 1991, 214-215.
    20. ^ Hassan, Mona (2017-01-10). Longing for the Lost Caliphate: A Transregional History. Princeton University Press. ISBN 978-1-4008-8371-4.
    21. ^ ئ ا Soner Çağaptay (2002). "Reconfiguring the Turkish nation in the 1930s". Nationalism and Ethnic Politics, 8:2. Yale University. pp. 67–82. doi:10.1080/13537110208428662.
    22. ^ ئ ا McDowall, David (2007). A Modern History of the Kurds. London: Tauris & Co. pp. 207–208.
    23. ^ ئ ا NTV Tarih, Issue: 11, "Dersim 1937-1938"
    24. ^ Ziflioğlu, Vercihan (November 18, 2009). "Military documents to shine light on 'Dersim massacre'". Hurriyet Daily News. Retrieved 2010-09-22.
    25. ^ Beşikçi, Ismail. (1990) Tunceli Kanunu (1935) ve Dersim Jenosidi (The 1935 law concerning Tunceli and the genocide of Dersim), Bonn, p.29.
    26. ^ Hasretyan, M. A. (1995) Türkiye'de Kürt Sorunu (1918-1940), Berlin, Wêşanên, ënstîtuya Kurdî: I. ,p.262
    27. ^ Lundgren, Asa (2007). The unwelcome neighbour: Turkey's Kurdish policy. London: Tauris & Co. p. 44.
    28. ^ New perspectives on Turkey, Issues 1-4, Simon's Rock of Bard College, 1999 p. 15.
    29. ^ Paul J. White, Primitive rebels or revolutionary modernizers?: the Kurdish national movement in Turkey, Zed Books, 2000, ISBN 978-1-85649-822-7, p. 80.
    30. ^ ئ ا ب آخرین مستعمرە، بحران کردستان ترکیە از آغاز تا کنون/ بئوار الیما/ ص ٥١
    31. ^ قیام و نهضت علویان زاگرس یا تاریخ تحلیلی اهل حق/ محمد علی سلطانی/ تهران-مؤسسه فرهنگی سها/ ص 218
    32. ^ Construction of a Nation: The Early Years of the Turkish Republic and Dersim Events
    33. ^ بەرامبەر کوشتاری دەوڵەت دژ بە کوردە عەلەویەکان، ئەردۆگان داوای لێبوردنی کرد(کوردی). ماڵپەڕی sbeiy. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١.
    34. ^ دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە "کۆمەڵکوژیی دەرسیم" بەڕەسمی داوای لێبووردنی کرد(کوردی). ماڵپەڕی xendan. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١.