جەلال بایار (بە تورکیی ئیستانبولی: Mahmut Celâl Bayar) سیاسەتمەداری تورک و سێیەمین سەرۆک کۆماری تورکیا بوو. ئەو لە ۱٦ گۆڵانی ۱٨٨۳ لە دایک بووە.

جەلال بایار
Mahmut Celâl Bayar لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٦ی ئایاری ١٨٨٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Umurbey لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٢ی ئابی ١٩٨٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (١٠٣ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕپارێزگای بورسا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکرات، پارتی کۆماریی گەل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرڕەشیدە بایار لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵNilüfer Gürsoy، Turgut Bayar، Refii Bayar لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Grand Cross Special Class of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany (١٩٥٤)
  • Knight Grand Cross with Collar of the Order of Merit of the Italian Republic لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەئەندام پەرلەمانی تورکیا، سەرۆک کۆماری تورکیا (١٩٥٠–١٩٦٠)، سەرۆک وەزیرانی تورکیا (١٩٣٧–١٩٣٨)، سەرۆک وەزیرانی تورکیا (١٩٣٨–١٩٣٩) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

جەلال بایار لە گوندی ئوموربی سەر بە شاری جیملک نزیکی دەریای مەڕمەڕە لە ویلایەتی بورسا لە سالی ۱٨٨۳ لەدایک بووە. باوکی ماموستای زانستە ئیسلامیەکان بوو کە لە شاری لوم لە بولغاریا بەرەو تورکیا کوچ کرد. لە دوای ئەوەی جەلال خوێندنی قوتابخانە کوتایی ھێنا، لە سەرەتا دا لە دادگای جیملک دا و دواتر لە بانکی کشتوکاڵی کە ئێستا لە باکە بەناوبانگەکانی تورکیایە وەک فەرمانبەر کار کرد. لە دوای ئەو لە بانکێکی ئەلمانی ب ناوی (دویچە ئوریانت) کار کرد.

ژیانی سیاسی

دەستکاری

جەلال بایار لە سالی ۱۹۰٨ پەیوەندی بە کومەڵەی ئیتحاد و تەرەقی کرد، و جەلال یەکێک لە ئەندامە چاڵاکەکانی ئەم کومەڵەیە بوو. ھەروەھا ئەو بوو بە سەرۆکی ڵقی ئەم کومڵەیە لە شاری ئیزمیر و بە ھوی ھاوکاریەکانی کۆلیژێکی کچانە و وێستگەیەکی شەمەندەفڕ دامەزڕا. لە سالی ۱۹۱۹ جەلال بایار بە نوێنەرایەتی خەڵکی ساروھان مانیسای ئەمڕو بوو بە ئەندام لە پەڕلەمانی عوسمانی لە ئیستانبوڵ، بەڵام کاتێک کە سۆڵتانی عوسمانی دەستوەردان لە ناو دەستوری دەولەت دا کرد، بە دیدی بایار ئەم کارە پێچەوانەی نسشتمانپەروەریە، لە بەر ئەم ھویە لە سالی ۱۹۲۰ رو لە ئەنقەرە کرد و پەیوەندی بە موستەفا کەمال پاشا کرد تاکو بەشداری لە بزووتنەوەی سەربەخوویی تورکیا بکات. دواتر بایار لە ناو (ڕێکخڕاوی پاراستنی مافەکانی ئەنادوڵ و روملی) بوو بە ئەندامێکی کارا و ئەمە یەکێکە لەو ڕێکخڕاوانەی کە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم دامەزڕا. دواتر لە لایەن خەڵکی بۆرسا بوو بە نوینەر لەناو ئەنجونمەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا کە تازە دامەزڕا بوو. لە ھەمان سال دا بوو بە جێگری وەزیری ئابووری حکومەت و لە ۲۷ شوباتی ۱۹۲۱ خوی بوو بە وەزیری ئابووری و لە سالی ۱۹۲۲ ھمان سال نایب وزیر اقتصاد دولت شد و در ۲۷ فوریە ۱۹۲۱‌ خود وزیر اقتصاد شد و لە سالی ۱۹۲۲ وەک ڕاوێژکاری عیسمەت ئینۆنو بەشداری لەو شاندەی تورکیا دا کرد کە بو مەرەمی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی بەرەو شاری لۆزان بەڕێکەوت. لە ھڵبژاردنەکانی سالی ۱۹۲۳ جەلال بایار بە نوێنەرایەتی خەڵکی شاری ئیزمیر سەرکەوت بو پەڕلەمانی تورکیا و لە ۲٦ ئابی ۱۹۲۴ بایار یەکەمین بانکی نیشتمانی لە ئەنقەرە دامەزراند و تا سالی ۱۹۳۲ بڕێوەبەری ئەو بانکە بوو. لە ۲۵ تشرینی یەکەمی ۱۹۳۷ موستەفا کەمال ئەتاتورک ئەو وەک سەرۆک وەزیری نویەمین حکومەت دانا لە دوای ئەوەی عیسمەت ئینۆنو دەست لەم پوستەی بەردا و تا کاتی مەرگی ئەتاتورک لە سالی ۱۹۳٨ لە پوستی سەرۆک وەزیری دا مایەوە. لە دوای مردنی ئەتاتورک، عیسمەت ئینۆنو لە ھەمان سال دا بوو بە سەرۆک کوماری تورکیا. بایار لە ۲۵ کانوونی دووەمی ۱۹۳۹ دەست لە کارکێشانەکەی لە پوستی سەرۆک وەزیریی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد لە دوای ئەوەی کە ناکۆکی سیاسی لە نێوان ئەو و عیسمەت ئینۆنو دا پەیدا بوو. جەلال بایار تاکو سالی ۱۹۴۵ ئەندامی پارتی کۆماریی گەل بوو بەلام لە ۲۷ کانوونی دووەمی ۱۹۴٦ پارتێکی نوێ بە ناوی پارتی دیموکرات کە پارتێکی ئیسلامی پارێزکار بوو بە ھاوکاری عەدنان مەندەرس و فوئاد کۆپڕولو و ڕەفیق کۆڕاڵتای دامەزراند. ئەم پارتی نوێیە لە ھەلبژاردنەکانی ۱۴ گۆڵانی ۱۹۵۰ سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستی ھێنا و لە سەرجەمی ۴٨۷ کورسی پەڕلەمانی ۴۰٨ بە دەست ھێنا و پەڕلەمانی تورکیا کە زۆرینەکەی لە دەستی پارتی دیمۆکرات دا بوو جەلال بایار وەک سەرۆک کوماری تورکیا ھەلبژارت. لە ھەلبژارتنەکانی ۱۹۵۴ و ۱۹۵۷یش بایار وەک سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵبژێردڕا کە بەم شێوەیە بایار بو ماوەی ۱۰ سال لە سالی ۱۹۵۰ تاکو ۱۹‎٦۰ سەرۆک کۆماری تورکیا بوو و لەم ماوەیەدا عەدنان مەندەریسیش سەرۆک وەزیری تورکیا بوو.

کودەتای سەربازی

دەستکاری

لە روژی ۲۷ گۆڵانی ۱۹٦۰ لەشکەری تورکیا کودەتایەکی لەشکەری لە دژی حکومەتی جەلال بایار ئەنجام دا و لە ئەنجامی ئەم کودەتایە دا حکومەتی مەندەریس ھەڵوەشێندڕا و کودەتاچیەکان سەرۆک کۆمار جەلال بایار و سەرۆک وەزیر عەدنان مەندەریس و چەند کەسێک لە ئەندامانی حکومەتەکەی و پارتی دیموکرات رەوانەی گزیرتەی یاسادا لە دەریای مەڕمەڕە کردن و ە روژی ۱۰ حوزەیرانی ھەمان سال دا ئەوان ڕادەستی دادگای دەولەت کران و دادگای باڵای دەولەت جەلال بایار و عەدنان مەندەریس بە پێشێڵ کردنی یاسا و دەستوری دەولەت تاوانبار کران و لەگەل ۱۵ کەسی دیتر لە ۱۵ ئەیلولی ۱۹٦۱ بە سێدارەدان حوکم دڕان. بەڵام لیژنەی لەشکەریی دەسەلاتدار بڕیاری سێدارەدان لە سەر عەدنان مەندەریس و بولاتکان و زورلو جێبەجێکران و حوکمی جەلال بایار و ۱۲ کەسی تر گۆردڕان و بە پلەیەک داشکاندن و بە زیندانی ھەتاھەتایە حوکم دڕان و بایار بو زیندانێک لە قەیسەری گواستران، بەڵام لە روژی ۲۷ تشرینی دووەمی ۱۹٦۴ لەبەر نەخوشیێکی سەخت ئازاد کڕا.

سالەکانی کوتایی و ژیانی تایبەتی

دەستکاری

لە سالی ۱۹٦٦ بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن حکومەتەوە لێبوردن بوی دەرچوو و ھەموو مافەس سیاسیەکانی بوی گەڕاندنەوە. بایار داوایەکی حکومەت ڕەد کرد کە تێدا داوایان لێکردبوو کە ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنی پیرانی تورکیا، و ئاشکرای کرد کە ھەموو کەسێک شایستەی ئەم پوستە نیە و ئەو کەسەی کە ئەم پوستەیەی ھەبێ دەبێت لە لایەن گەلی تورکیاوە ھەڵبژێردڕێت. جەلال بایار لە ۲۲ تەباخی ۱۹٨٦ و لە تەمەنی ۱۰۳ دا کۆچی دوایی کرد. بایار باوکی سێ منداڵ بوو: (Refii 1904-1940)، (Turgut 1911-1983)، (Nilüfer 1921). گەورەترین منداڵی بایار (Refii) بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای Reinurance بوو و ھەروەھا ڕوژنامەنووس بوو و ڕوژنامەی گەل لە سالی ۱۹۳۹ تاکو ۱۹۴۱ لەگەڵ جەمال کوتای دا بڵاو کرد. کچی بایار بە ناوی (Nilüfer) کە لەگەڵ کەسێک بە ناوی (Ahmed Ihsan Gürsey (1911-2008 ھاوسەرگیری کرد، نوێنەری خەڵکی کوتاھیە لە پارتی دیموکرات لە نێوان سالەکانی ۱۹۴۶ تا ۱۹۶۰ بوو و نوێنەری بورسا لە پارتی داد عدالت لە نێوان سالەکانی ۱۹۶۵ و ۱۹۶۹ و ھەروەھا نوێنەری ئیستانبول لە پارتی دیموکراتیک لە نێوان سالەکانی ۱۹۷۳ و ۱۹۷۵ و دواتر لە پارتی داد ل نێوان سالەکانی ۱۹۷۵ و ۱۹٨۰ بوو. بایار لە سەردەمی ژیان و لە دوای ژیانیش چەندین ناسناو و شانازیەک وەرگرتووە لەوانە:

  • لە سالی ۱۹۵۴ ناسناوی دکتورای شانازی لە زانکوی بلگراد وەرگرت.

‌*سالی ۱۹۵٨ زانکوی ئازادی بەرلین ناسناوی دکتورای بە جەلال بایار بەخشی.

  • زانکوی جەلال بایار لە شاری مانیسا لە سالی ۱۹۹۲ دامەزڕا.

سەرچاوەکان

دەستکاری