پارتی کۆماریی گەل
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

پارتی کۆماریی گەل (تورکی: Cumhuriyet Halk Partisi CHP) پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەنیز بایکاڵ. کە پارتێکی شۆڤێنییە و بە ھەموو شێوەیەک دژی چارەسەرکردنی پرسی کوردە.[ژێدەر پێویستە]، وەک حیزبێکی سیاسیی لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٢٣ دامەزرا بەڵام پێشتر کاریان دەکرد وەک ڕێکخراو، کەمالیزم و سۆسیالدیموکراسی ئایدۆلۆژیای حیزبەکەن، حیزبەکە ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال.
مێژوو
دەستکاریپارتی گەلی کۆماری لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٢٣ لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک (Mustafa Kemal Atatürk) ناسراو بە باوکی تورکان (ئەتاتورک) دامەزراوە، سەرەتای دامەزراندنی لەژێر ناوی تیمی گەل، خەڵق فیرقەسی (Halk Firkasi) بوو، پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ ناوەکەی گۆڕا بۆ تیمی گەلیی کۆماری، جمھورییەت خەڵق فیرقەسی (Cumhuriyet Halk Firkasi) و لە ساڵی ١٩٣٥ ناوەکەی بە تەواوی بوو بە پارتی گەلی کۆماری؛ جمھورییەت خەڵک پارتیسی (Cumhuriyet Halk partisi). لۆگۆی ئەم حیزبە شەش تیشکی تێدایە کە بە تورکی بە ئاڵتی ئلکەسنی (altı ilkesini) ناودەبرێن، سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٧ چوارتیشک بوون کە وەک چوار باوەڕو بنەمای سەرەکی کۆماری تورکیا ناودەبران، ئەو چوار باوەڕەش بریتیبوون لە کۆمار، گەل، نەتەوە، سیکۆلاریزم، ساڵی ١٩٣٥ دەوڵەت و شوڕشی بۆ زیاد کران و بوون بە شەش تیشک. بەو حیزبە ھەژمار دەکرێت کە لەلایەن سەرکردەی یەکەمی پارتەکەوە مستەفا کەمال ئەتاتورک جگە لە سەربەخۆیی بۆ تورکیا، کۆمارێکی نوێ ی دروست کرد و دەسەڵاتی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خەلیفەی کۆتایی پێھێنا و یەکییەتی نەتەوەیی وڵاتی بەرجەستەکرد. گەورەترین گۆڕانکاری و چاکسازی لە بوارەکانی یاساو پەروەردە ھێنایە گۆڕی و وڵاتی بەرەو پیشەسازی بوون بردو ئابوری نەتەوەییشی بەشێوەیەکی بەرچاو پێشخست، ھەر ئەم پارتەش بوو کە خۆی پرۆسەی دیموکراسییەتی لە تورکیا پێشخست و لە ساڵی ١٩٤٦دا فرە حیزبیشی داھێنا پاش ئەوەی تەنھا خۆی تاکە حیزبی وڵات بوو.
بە درێژایی چل ساڵ چەندین کەس بوونەتە کەسی یەکەمی ئەم پارتە، پاش مستەفا کەمال ئەتاتورک، لەوانەش عیسمەت ئینونو (Ismet Inönü)، بولەنت ئەجەوید (Bülent Ecevit). پاش کودەتای ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ ئەم پارتە وەک ھەموو پارتەکانی دیکەی تورکیا چالاکییەکانی قەدەغەکران، ھەر لەژێر کاریگەری ئەو کودەتایەدا بوو کە ئەم پارتە لە ناوەراستی ھەشتاکانی سەدەی پێشوودا بوو بە دوو کەرتەوە کە ئەوانیش حیزبی چەپی دیموکرات بوو بە ڕابەری بولەنت ئەجەوید و پارتی گەلی دیموکراتی بە ڕابەری ئەرداڵ ئینۆنۆ (Erdal Inönü) (کەبێگومان ئەمە کوڕی عیێمەت ئینۆنۆ بوو). لە ساڵی ١٩٩٢ پارتی گەلی کۆماری کۆنگرەی سەر لەنوێ دامەزراندنەوەی پارتەکەی گرێدا و لە کۆنگرەی ناوبراودا دەنیز بایکاڵ ٦٧٩ دەنگی بەدەستھینا بەرامبەر بە ٤٥٢ دەنگ بۆ ڕکەبەرەکەی (ئیرول تۆنجیر)، بەمجۆرە بایکاڵ بوو بە سەرۆکی چوارەمی ئەم پارتە.
سەرباری ئەوەی کە ئەم حیزبە لە ساڵی ١٩٤٦ خۆی دەستپێشخەری ھینانە کایەی فرە حیزبی لە تورکیادا کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٥٠ لە بەردەم پارتی دیموکرات بە ڕابەری عەدنان مەندەریس تووشی شکست بوو بۆیە لە ساڵی ١٩٥٠ ھەتا ١٩٦٠ لە ئۆپۆزیسیۆندا مایەوە، لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٥ توانی بەرێژەی ١١٪ دەنگەکان مسۆگەر بکات و ٤٩ کورسی بەدەستبێنێت بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٩ تووشی شکستێکی قووڵ ھات و تەنھا ٨٪ی دەنگەکانی ھێنا و لە دەرەوەی پەرلەمان مایەوە، ھەر لەبەر ئەوەش بوو کە دەنیز بایکاڵ دەستلەکارکیشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ساڵی ٢٠٠٠ دیسانەوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پارتەکە بکات لە ھەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢. ئێستا ئەم پارتە لەلایەن کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرکردایەتی دەکرێت.
کەمال کڵچدار ئۆغلو
دەستکاریکەمال کڵچدار ئۆغلو (Kemal Kılıçdaroğlu) لەدایک بووی ١٧ی دیسیمبەری ١٩٤٨، بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی دیرسیمە باوکی یەکێک بووە لەوانەی کە لە شۆڕشی دەرسیمدا بەشداری کردووە، بەڵام خۆی شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە ناکات بەڵکو وەک بنەڕەتی تورکمان خۆی ناساندووە، بە منداڵی و لاوی دەست فرۆشی کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات؛ لە زانکۆی ئەنکەرە (غازی) کۆلێژی ئابووری خویندووە، ساڵی ١٩٧١ لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و پاشان بۆ بەشداریکردن لە ھەندێک خولی شارەزا بوون ڕەوانەی فەڕەنسا کراوەو پاش گەڕانەوەی لە ھەمان وەزارەت کاری کردووەو پلەی بەرزبووەتەوە، کاتێک تۆرکوت ئۆزال وەزیری دارایی بوو، کڵچدار ئۆغلۆ لە نزیکی ئەو کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ئەستەمبوڵ بوو بە ئەندام پەرلەمان، لە مانگی ئابۆسی ٢٠١٢دا بوو بە جێگری ڕێکخراوی سوشیالیست ئەنتەرناسیۆنال. ئەم پیاوە بەر لەوەی ناوی زۆر بڵاو بێت، چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرد بە تایبەت لەناو پارتی دادو گەشەپێدان کە دووان لەوانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بایکاڵی دۆستی کورد و بایکاڵی نەیاری کورد، گۆڤاری لڤین ژمارە ١١٠ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.