عەدنان مەندەرس

سەرۆک وەزیرانێکی تورکی لە پێشوودا (١٨٩٩–١٩٦١)

عەدنان مەندەرس (بە تورکی: Ali Adnan Ertekin Menderes) (٢٢ی ئایاری ١٨٩٩ ئایدین – ٢٧ی ئەیلوول ١٩٦١)، یەکەم سەرۆک وەزیرە کە بە شێوەی ھەڵبژاردنی دیموکراتیانە ھاتبێتە سەر دەسەڵات لە تورکیا. پلەی سەرۆکوەزیرانی تورکیای وەرگرت لە ساڵانی ١٩٥٠–١٩٦٠. لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتە کە چوارەم پارتی بەرھەڵستکارە کە بە شێوەی یاسایی دامەزرابێت. پاش کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٦٠ گیرا و لە ئیمرالی لەگەڵ دوو وەزیری تر لە ‌١٧ی ئەیلوولی ١٩٦١ لە سێدارەدران. یەکەم سەرۆک وەزیرانە کە لە تورکیا لەسێدارە بدرێت، و یەکێکە لە ڕامیارە ھەرە ناسراوەکانی تورکیا، لە پەرلەمانی تورکیا یاسایەک لە ساڵی ١٩٩٠ دەرچوو کە عەدنان مێندەرێس لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا لە سێدارە دران دووبارە ڕێزیان لێ گیرایەوە، ئەو یەکێکە لەو سێ ڕامیارەی تورکیا کە گۆڕێکیان وەک ڕێزگرتن لە یادی ئەو دروست کردووە. (دوو ڕامیارەکەی تر بریتین لە ئەتاتورک و تورگوت ئۆزال). بانگەشەی ئەوە ھەیە کە دارتەرمەکەی عەدنان مەندەرس دوای لەسێدارەدانی فڕێدراوەتە ناو دەریاوە، ھەروەھا ئەوەی لە گۆڕەکەیدایە تەرمی پاسەوانێکە، لەکاتێکدا میری ھیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بانگەشەیە نەداوە و پشکنینی دی ئێن ئەی نەکردووە. ساڵانە لەسەر گۆڕەکەی یادی دەکرێتەوە ھاوتای ئەتاتورک و تورگوت ئۆزال، و زانکۆیە‌ک لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی خۆی لە شاری ئایدن درووستکراوە.[١][٢][٣]

عەدنان مەندەرس

کارەکان دەستکاری

مەندەرس ئەندام و جێگری پارتی گەلی کۆماریخواز بوو، کە لەلایەن ئەتاتورکەوە دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ جێگرەکانی دیکەی جەلال بەیار و محەممەد فوئاد کۆبریلی جیابوونەوە و پارتێکی نوێیان بە ناوی پارتی دیموکرات پێکھێنا و سەرپێچی لە ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردن حیزبەکان لەو کاتەدا. ئەو پارتە نوێیە بەشداری ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ١٩٤٦ی کرد و تەنیا ٦٢ کورسی بەدەستھێنا، دواتر گەڕایەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٥٠ کرد تا بوو دەنگەکانی بوو بە زۆرینە دوای ئەوە مەندەرس میرییەکی نوێی پێکھێنا کە کۆتایی بە ھەژموونی پارتەکەی ئەتاتورک ھێنا. مەندەرس لەسەر بنەمای دەستێوەنەدانی میری لە کاروباری کەرتە تایبەتەکاندا بانگەشەی ھەڵبژاردنی کرد، ھەروەک چۆن لە ڕابردوودا ھەبوو، بەڵێنی سووککردنی ڕێکارە توندەکانی جیھانگەری، و پێدانی ئازادی زیاتری بیروباوەڕ و دیموکراسییەت، و دوای سەرکەوتن، مەندەرس تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ لادێکان ھێنا، بۆیە تراکتۆر و دروێنەی بۆ جووتیاران نارد وەک چۆن پەیینی کیمیایی بەسەریاندا دابەش دەکرد، و ڕێبەری کشتوکاڵییان بۆ نارد. ھەروەھا ھەر بەنداوێک بە نزیکەی لە ھەموو ناوچەیەکدا چەندین بەنداوی گەورەی دروستکرد، تا ئەو کاتەی تورکیا لە وڵاتانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگ بوو لە بەرھەمھێنانی گەنم و گوێز و ھەنجیری وشککراوە و ترێ و لۆکە و چا و جۆرەھا میوە و سەوزەوات، کۆگای دانەوێڵە، ھەروەھا ھەموو گوندەکانی بە ڕێگاوبان بەستەوە، کارگەی شەربەتی میوە، کارگەی چیمەنتۆ، پێداویستی بیناسازی، کارگەی پێڵاو، پێستەخۆشکردن، کارگەی سابوون و دەرمان.

مەندەرس دوای بەدەستھێنانی زۆرینەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٥٤ لە سەرۆکایەتی میری بەردەوام بوو، لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ئەودا تورکیا پەیوەندی بە ناتۆوە کرد، پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئەمەریکا دامەزراند و پاڵپشتی ڕێوشوێنەکانی وەک ناردنی ھێزی تورکیا بۆ کۆریا و تورکیای خستەناو ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی ناسری بە سەرۆکایەتی جەمال عەبدول ناسر.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

زانکۆی عەدنان مەندەرس

سەرچاوەکان دەستکاری