سەبیحە گۆکچەن (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩١٣–مردووی ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١)[٢] فڕۆکەوانێکی ژنی تورک بوو، ھەروەھا یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی ژن بووە لە جیھان.[٣][٤] لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بوو بە فڕۆکەوان.[٥] سەبیحە ھەتیو بووە و یەکێکە لەو سێزدە منداڵەی کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵگیراونەتەوە. سەبیحە ڕۆڵی ھەبوو لە بۆمبارکردنی دەرسیم لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم لەلایەن دەسەڵاتی ئەتاتورکەوە.[٦]

سەبیحە گۆکچەن
وێنەیەکی سەبیحە لە سییەکان
لەدایکبوون (١٩١٣-0٣-٢٢) ٢٢ی ئازاری ١٩١٣
مەرگ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١(٢٠٠١-٠٣-٢٢) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەئەنقەرە
نەتەوەتورک
خوێندنگەئەکادیمیای ئوسکوندەر
پیشەفڕۆکەوام، نووسەر و وتەبێژ
ناسراوە بەیەکەم ژنەفڕۆکەوانی جەنگ[١]
ھاوسەرکەمال ئسینەر (١٩٤٠–١٩٤٣)
باوان(ەکان)مستەفا عیزەت بەی وە خەیرە خانم
خەڵاتەکانFAI Gold Air Medal

سەبیحە ناوی تۆمارکراوە لە کتێبی گینس وەک یەکەم ژنە فڕۆکەوانی جەنگ. سەبیحە وەک فڕۆکەوانێکی ژنی لە پۆستەری «٢٠ مەزنترین فڕۆکەوانی مێژوو» ھەڵبژێردرا لەلایەن ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٦.[٧] فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەبیحە گۆکچەن لە ئەستەنبۆڵ بەناوی ئەو کراوە.[٨]

ژیانی کارکردن دەستکاری

بەشداربوون لە ڕەشەکوژی دەرسیم دەستکاری

لە ساڵی ١٩٣٧ لە ڕەشەکوژیی کوردانی دەرسیم، سەبیحە وەک یەکەم ژنی فڕۆکەوانی جەنگی بەشداریکرد. سەبیحە بە فڕۆکە برگە ١٩ەکەی بۆمبارانی دەرسیمی کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ستافی ژەنەڕاڵەکانی تورکیا ئەوا بۆمبە ٥٠ کیلۆیییەکەی سەبیحە زەبرێکی گەورەی لە کوردە یاخییەکان داوە.[٩] بەھۆی ڕۆڵ و چالاکییەکانی لەم ڕەشەکوژییە، لەلایەن حکوومەتەوە سوپاسنامەیەکی پێدرا ھەروەھا لەلایەن دامەزراوەی فڕۆکەوانی تورکیا خەڵاتی مێدالیای موراسای پێدرا.[١٠]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "First Female Combat Pilot". Guinness World Records Official Web Site. Retrieved 15 May 2016.
  2. ^ "Sabiha Gökçen Google ana sayfasında". 22 March 2009. Retrieved 11 January 2018.
  3. ^ Mango, Andrew (2000). Atatürk: The Biography of the Founder of Modern Turkey. Overlook Press.
  4. ^ "Eagle Biography - Sabiha Gökçen". GoE Foundation (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24ی Aprilی 2018. Retrieved 2018-04-24. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Naughton, Russell (2014). "Sabiha Gokcen (1913-2001), Pioneer Aviatrix". Hargrave Pioneers of Aviation. Retrieved 17 November 2014.
  6. ^ Atatürk Sents Sabiha Gökçen to Dersim، ماڵپەڕی bianet بە زمانی تورکی، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ TRT documentary on Sabiha Gökçen لە یووتیووب. See 9m30s in for 1996 USAF poster claim.
  8. ^ Munson, Peter J. (2013). War, Welfare & Democracy: Rethinking America's Quest for the End of History (بە ئینگلیزی). Potomac Books, Inc. ISBN 978-1-61234-540-6.
  9. ^ Reşat Hallı, Türkiye Cumhuriyetinde Ayaklanmalar (1924–1938), T. C. Genelkurmay Baskanlığı Harp Tarihi Dairesi, 1972, p. 382.
  10. ^ "Dünyanın İlk Kadın Savaş Pilotu: Sabiha Gökçen" [The world's first female combat pilot: Sabiha Gökçen]. Türk Hava Kuvvetleri (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2014. Archived from the original on 6 October 2014. Retrieved 17 November 2014. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.