سەرخوەبوون
سەرخوەبوون (بە کرمانجی: Serxwebûn) کۆوار و ئۆرگانێکی فەرمیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.[١][٢] سەرخوەبوون وەکوو وەشانخانەیەک لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە[٣]، بەڵام دواتر وەکوو کۆوارێک یەکەمین ژمارەی لە کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە کۆلن لە ئەڵمانیا بڵاو کرایەوە. لە ئێستادا لە وڵاتی ھۆڵەندا چاپ دەکرێت[٤] و مانگانە بڵاو دەبێتەوە.[٥][٦] سەرخوەبوون وتارەکان و تێڕوانین و ھەڵویستەکانی سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە[٧] و ھەروەھا زانیارییەکانێک سەبارەت بە شەڕڤانانی کوژراوی یەکەکانی ژنانی ئازاد (یژا-ستار) و ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) کە باڵە چەکدارەکانی پەکەکەن تێدا دەنووسرێتەوە.[٨] یەکەم سەرنووسەری سەرەکیی سەرخوەبوون مەزڵووم دۆغان بوو.[٩][١٠] دروشمی کۆواری سەرخوەبوون «ژ سەرخوەبوون و ئازادییێ ب ڕوومەتتر تشتەک نینە»یە کە ڕستەیەک لە ڕێبەری شۆڕشگێڕی ڤیێتنام ھۆ چی مینە. زۆرجار لەلایەن لێکۆڵەرانی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە ئاماژەی پێدەکرێت.
سەرنووسەری پێشوو | مەزڵووم دۆغان |
---|---|
لەرەی دەرچوون | مانگانە |
بڵاوکەر | پارتی کرێکارانی کوردستان |
ساڵی دامەزراندن | ١٩٨٢ |
یەکەم بڵاوکردنەوە | کانوونی دووەمی ١٩٨٢ |
دروشم | ژ سەرخوەبوون و ئازادییێ ب ڕوومەتتر تشتەک نینە |
وڵات | ھۆڵەندا |
زمان | تورکی کوردی (کرمانجی) |
وێبگە | serxwebun.org |
وەشانخانەی سەرخوەبوون
دەستکاریلەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ ھەتا ٢٠٠٠ەکان وەشانخانەیەک بە ناوی سەرخوەبوون چالاک بوو کە دەیان کتێب سەبارەت بە شەھیدەکانی کوردستان چاپ و بڵاو کردەوە. ھەروەھا کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کتێبەکانێک سەبارەت بە مێژووی بزووتنەوەی پەکەکە لەلایەن ئەو وەشانخانە چاپ و بڵاو کرایەوە.[١١]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Özcan، Ali Kemal (2012). Turkey's Kurds: A Theoretical Analysis of the PKK and Abdullah Ocalan (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 192. ISBN 978-1-134-21130-2.
- ^ «Le Parti des travailleurs du Kurdistan PKK» (PDF). www.commission-refugies.fr. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Serxwebûn - Cologne (kurde)». Courrier international (بە فەرەنسی). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Arbeiterpartei Kurdistans (PKK)» (PDF). Verfassungsschutz. pp. 22–23. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «Archive». www.serxewbun.org. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Özcan, Ali Kemal (2006), p.104
- ^ Özcan, Ali Kemal (2012), pp.101–103
- ^ «SERXWEBÛN | Ji Serxwebûn û Azadiyê bi Rûmettir Tiştek Nîne». serxwebun.org. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Mazlum Doğan, the Kawa of the '80s». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Hakyemez، Serra (2017). «Margins of the Archive: Torture, Heroism, and the Ordinary in Prison No. 5, Turkey». Anthropological Quarterly. 90 (1): 116. doi:10.1353/anq.2017.0004. JSTOR 44246138. S2CID 152237485 – via JSTOR.
- ^ Firaz Baran: Yeni Özgür Politika, 6ê Îlona 2019, rûpela 13.