بایەزیدی یەکەم، ساڵی ١٣٤٥ ھاتۆتە دنیاوە و ساڵی ١٤٠٣ کۆچی دوایی کردووە، و چوارەم سوڵتانی عوسمانی بوو حوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ١٣٨٩ و ١٤٠٢، و عەرشی گرتە دەست دوای کوژرانی باوکی موڕادی یەکەم، و خێرا دەستی گرت بەسەر یەعقوبی برایدا تاکو ڕێگەی لێبگرێت کودەتا بکات بە سەرییدا، و ناونرا یەڵدرم واتە ھەورەبروسکە لەبەر جووڵە خێراکانی بە سووپا و گواستنەوەیان بە خێراییەکی زۆر لە بەرەکانی جەنگدا.

   بایەزیدی یەکەم
سوڵتان ئۆرھان غازی
ناوی سوڵتانسوڵتان بایەزیدی یەکەم
لە دایکبوون١٣٤٥
شوێنی لە دایکبوونئەدەرنە
مردن١٤٠٣
شوێنی مردنئاکشەھیر
پێش خۆیئۆرھان غازی
دوای خۆیمحەمەدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکسوڵتان موڕادی یەکەم
دایکگولجیجیک ھاتوون
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

کەسایەتی

دەستکاری

بایەزیدی یەکەم لەوپەڕی ئازایەتی و حەماسدا بوو بۆ تێکۆشان لە ڕێگەی خوادا و لەگەڵ ئەوەی لەوانەی پێش خۆی جیا دەکرێتەوە بە خێرایی جوڵە و هێزی شاڵاوبردنیدا بۆ سەر دوژمنەکانی تاکو ناونرا بە هەورەبروسکە یان یەڵدرم بە زمانی تورکی، و تەنها ناوهێنانی ناوی یەڵدرم ترسی لە دڵی ئەورووپیەکاندا دروست دەکرد بەگشتی و خەڵکی قوستەنتینیە بە تایبەتی، و بایەزید حوکمی گرتە دەست دوای شەهیدبوونی باوکی مورادی یەکەم لە شەڕی قوسووە ساڵی ٧٩١ک.

فەتحەکانی

دەستکاری

ناوچەی ئاسیای بچوک یان ئەنادۆڵ ناوچەی دەرکەوتنی سوڵتانە نوێکان بوو، لەبەرئەوەی ناوچەکە دابەشکرابوو بۆ چەند میرنشینێکی بچوک و فەرمانڕەوای جیا حوکمیان ئەکرد، و سوڵتان موڕادی یەکەم هەوڵیدا بۆ یەکخستنی ئەنادۆڵ بە چەند ڕێگەیەکی جیاواز، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و جارێکی تر بارودۆخەکە تێک چوو، و ئەوانە دەستیان کرد بە شۆڕش کردن بەسەر بەرپرسە عوسمانییەکاندا و تووشی قورساییان کردن، و شۆڕشە دووبارەکانیان بووە هۆی دوورخستنەوەی عوسمانییەکان لە شەڕی ئەورووپا، ئەمەش وایکرد ئەوروپییەکان خۆیان ڕێکخەنەوە و هاوپەیمانی خاچھەڵگری پێک بهێنن بۆ دوژمنایەتی عوسمانییەکان.

لە ساڵی ٧٩٣ک، بایەزید توانی میرنشینەکانی منتشا و ئایدین و ساڕۆخان بگرێت بە بی کوشتار و لەسەر ویستی دانیشتوانی ئەو میرنشینانە، و فەرمانڕەوای ئەو میرنشینانە چوونە میرنشینی ئەسفەندیار، و ئەمیری قرمان وازی لە بەشێکی موڵکەکانی هێنا بۆ بایەزید تاکو هەمووی لە دەست نەدا، ئەم ئەمیرەی قرمان (عەلائەدین) لە ڕۆژانی موڕادی یەکەدا ناسرابوو بە فێڵ و خیانەت و تاوان لەبەرئەوە سەیر نەبوو کە شۆڕشی کردەوە بەسەر بایەزیدیشدا، کاتێک بایەزید سەرگەرمی جیهاد بوو لە ئەوروپادا، و هێرشی کردە سەر پاشەوانەکانی عوسمانییەکان و یەکێک لە گەورە سەرکردەکانی گرتن لەگەڵ چەند زەوییەکدا، و بایەزید بە خێراییە ناسراوەکەی وەکو هەورەبورسکە هات بۆ عەلائەدین و لە ناوی برد و میرنشینی قرمانی خستە سەر دەوڵەتی عوسمانی و هەروەها میرنشینەکانی سیواس و توقاتی گرت، پاشان بایەزید ڕێگەی کردەوە بەرەو میرنشینی ئەسفەندیار کە بوو بووە پەناگەیەک بۆ فەرمانڕەوا هەڵاتووەکان، و بایەزیدی داوای لە میری ئەسفەندیار کرد کە هەڵاتووەکانی تەسلیم بکات ئەویش ڕازی نەبوو لەبەرئەوە بایەزید پەلاماری دا و وڵاتەکەی گرت، و میری ئەسفەندیار و ئەوانەی لەگەلی بوون هەموو پەنایان بردە لای تەیموورلەنگ.

غەزووەکانی لە ئەورووپا

دەستکاری

دوای ئەوەی بایەزید لە ڕێکخستنی کارووباری ناوخۆ بوویەوە دەستی گرت بەسەر شۆڕشەکانی ئەنادۆڵدا، ڕووی کرد لای ئەورووپا و ویەکەم هەنگاوی پەیمانی بەست لەگەڵ سڕبدا، و لە کاتێکدا سربیا وەک ڕێگرێکی بەهێز بوو لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپڕاتۆری مەجەڕ کە ئەو کاتە بە هێزترین مەمالیکی ئەوروپا بوو و ناودەبرا بە پاسەوانی خاچ، و پەیوەندی مەجەڕ و سڕب ئاڵۆزبوو.

بایەزید، ئەستەفان کوڕی لازاری کرد بە پاشا لەسەر سڕب سالی ٧٩٢ک لە بەرامبەر جزییەیەکی ساڵانە و پێشکەشکردنی ژمارەیەک جەنگاوەر بێنە سووپای عوسمانیەوە لە کاتی شەڕدا، و هەروەها خوشکی ئەستەفانی کرد بە هاوسەری خۆی.

و بایەزید ئامانجی لەم هاوپەیمانییە لەگەڵ سڕبدا یەکلابوونەوە بوو بۆ ناوەڕاستی ئەوروپی و قوستەنتینیە، لەبەرئەوە گورزێکی بەهێزی وەشاندە بولگاریا و فەتحی کرد ساڵی ٧٩٧ک، و ئەو کاتە بوولگاریا بوو بە میرنشینێک سەر بە دەوڵەتی عوسمانی، و بایەزید چەند مەرجێکی دانا بەسەر ئیمپڕاتۆری بیزەنتیدا لەوانە؛

  • دامەزراندنی دادگایەکی ئیسلامی و دانانی دادوەری موسڵمانان بۆ جیاکردنەوەی کارووباری موسڵمانەکان.
  • بنیاتنانی مزگەوتێکی گەورە و دوعا بۆ خەلیفەی عەبباسی بخوێنرێت لە میسر پاشان سوڵتان بایەزید لە رۆژی هەینییدا.
  • تایبەتکردنی ٧٠٠ ماڵ لە ناو شارەکە بۆ تاراوگەی موسڵمانان تیایدا.
  • و جزیەی لەسەر دەوڵەتی بیزەنتی زیادکرد.

داستانی نیقۆپۆڵس

دەستکاری
 
وێنەیەکی شەری نیقۆپۆڵس

ڕووخانی بولگاریا و ڕازی بوونی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بە مەرجەکانی بایەزیدی یەکەم، زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بەهێز بوو بۆ ئەوروپییەکان بە تایبەت پاشای مەجەڕ سیسجمۆند و پاپا بونیفاسی نۆیەم، هەردوو پیاوەکە ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی خاچھەڵگری بۆ ڕووبەڕوونەوەی عوسمانییەکان، و سیسجموند هەوڵی فراوانکردنی هاوپەیمانییەکی دا و نزیکەی ١٢٠ هەزار جەنگاوەریان کۆکردەوە لە ڕەگەزی جیاواز وەک؛ ئاڵمانیا و فەڕەنسا و ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و سویسرا و ئیتالیا، وپاشای مەجەر سیسجمۆند هاوپەیمانییەکەی بەڕێوە دەبرد، و هەڵمەتە خاچھەڵگرییەکە کەوتە جووڵە لە ساڵی ٨٠٠ک، بەڵام هەر خێرا شکست دیاربوو بەسەر هەڵمەتەکەوە، وسیسجمۆند گوێی نەئەگرد بۆ سەرکردەکانی تری هەڵمەتەکە، و جیاوازییەکی توند کەوتە نێوانیان لەسەر ستراتیژیەتی شەڕەکە، وسیسجمۆند بە باشی ئەزانی چاوەڕێی هاتنی هێزە عوسمانییەکان بکەن، و سەکردەکانی تر ئەیانوویست خۆیان هێرش بکەنە سەریان، و گوێیان نەگرت بۆ ڕای سیسجمۆند و بە ڕووباری دانووبەوە ڕۆیشتن تا گەیشتنە شاری نیکۆپۆڵس لە باکووری بەلقان.

خاچھەڵگرەکان نەچوونە شارەکەوە هەتا بایەزید دەرکەوت خۆی و ١٠٠ هەزار جەنگاوە، و شەڕی نیقۆپۆڵس کەوتەوە لەنێوانیان کە عوسمانییەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێنا، و مژدەی فەتحەکە هەموو جیهانی ئیسلامی گرتەوە و بایەزید ناردی بۆ لای گەورە فەرمانڕەواکانی موسڵمانان و مژدەی فەتحی پیدان، و داوای لە خەلیفەی عەبباسی کرد لە قاهیرە کە نازناوی سوڵتانی ڕۆمی بداتێ بۆ بەردەوام بوونی فەتحەکانی لە ئەوروپادا تا هەمووی فەتح ئەکات، و خەلیفە ڕازی بوو بەوە و ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان بە وڵاتی ئەنادۆڵ بڵاوبوونەوە کە دەوڵەتی عوسمانی بەهیز و سەرکەوتوو بوو.

سوڵتان بایەزید ئەیویست بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی ئەگەر تەیموورلەنگ لە ڕۆژهەڵاتەوە هێرشی نەکردایەتە سەری. بایەزید هات بەرەو ئەنادۆڵ ساڵی ٧٩٣ک و میرنشینەکانی منتشا و ئایدین و ساڕۆخانی گرت بە بی کوشتار و ئەمیر قرمان وازی لە بەشێکی دەوڵەتەکەی هێنا بۆی و هەروەها شاری ئەشهەری فەتح کرد کە دوایین شاری ڕۆم بوو لە ئەنادۆڵدا، گەمارۆی قوستەنتینیەی دا ساڵی ٧٩٤ک و بە گەمارۆدراوی بە جیی هێشت و بە سوپاکەیەوە ڕۆیشت بەرەو ئەفلاق (باشووری ڕۆمانیا) و ڕێکەوتنی بەست لەگەڵ سەرکردەکانیدا کە جزیەی ساڵانە بدەن بە سەرکردەی عوسمانییەکان، و ئەمیری قرمان لێی هەڵگەرایەوە و بایەزید رووبەڕووی بوویەوە و تێکی شکاند.

شەڕی ئەنقەرە

دەستکاری

بایەزیدی یەکەم شکا لە بەردەم سوپای تەیموورلەنگ لە شەڕی ئەنقەرە لە ساڵی ٨٠٤ک و خۆی موسای کوڕی بە دیل گیران و سێ جار هەوڵیدا لە دیلی هەڵبێت بەڵام نەیتوانی، ولە دیلیدا کۆچی دوایی کرد لە ١٥ی شەعبانی ٨٠٥ک و تەیمور لەنگ ڕێگەی دا میتەکەی بگوێزنەوە بۆ بۆرسە تا لەوێ بنێژرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری