دانەوێڵە (بە ئینگلیزی: Grain) تۆوێکی بچووکە و ڕەقە، وشکە و دەکرێت توێکڵدار یان میوەیی بێت، یاخود ھیچیان نەبێت، دەڕوێنرێت و بۆ خواردنی مرۆڤ یان ئاژەڵ بەکار دەھێنرێت.[١] دوو جۆری سەرەکی لە بەروبوومەکانی دانەوێڵە کە بازرگانییان پێوە دەکرێت، خەلە و پاقلەمەنییەکانن

دانەوێڵە لە یەکێک لە بازاڕەکاندا

دوای دروێنەکردن، دانەوێڵە وشکەکان درێژخایەنترن لە خۆراکە سەرەکییەکانی دیکە، وەک میوە نیشاستەییەکان (مۆزەکان، نانمیوەکان، ھتد) و ڕیشاڵەکان (پەتاتەی شیرین، کاساڤا، و زیاتر). ئەم بەردەوامییە وای کردووە دانەوێڵەکان گونجاو بن بۆ کشتوکاڵی پیشەسازی، چونکە دەکرێت بە شێوەیەکی میکانیکی کۆبکرێنەوە، بە شەمەندەفەر یان کەشتی بگوازرێنەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە سایلۆکاندا ھەڵبگیرێن، یان دەھاڕدرێن و دەکرێنە ئارد یان دەگوشرێن و دەکرێنە ڕۆن. بەم شێوەیە، بازاڕی دانەوێڵە بازاڕێکی گەورەی کاڵای جیھانییەکانە کە بەرھەمەکانی وەک گەنمەشامی، برنج، سۆیا، گەنم و دانەوێڵەکانی دی دەگرێتەوە.

دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان دەستکاری

دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان ھاوواتای گەنمۆکن کە لە بەروبوومی خێزانی چیمەنن. لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانیدا، تۆو یان میوەی خێزانە ڕووەکییەکانی دیکە پێیان دەوترێت دانەوێڵە ئەگەر لە گەنمۆک بچێت. بۆ نموونە، پۆپنە وەک "تۆوی پۆپنە" دەفرۆشرێت، و بەروبوومەکانی پۆپنە دەکرێت "دانەوێڵەی تەواو" بن. شارستانیەتەکانی پێش-ئیسپانییەکانی زنجیرە چیاکانی ئەندێز، سیستەمی خۆراکییان لەسەر بنەمای دانەوێڵە ھەبوو، بەڵام لە بەرزاییە بڵندەکاندا ھیچ کام لە دانەوێڵەکان ناوکدار نەبوون. ھەر سێ دانەوێڵەی ڕەسەنی ئەندێز ( kaniwa, kiwicha, و quinoa ) ڕووەکی گەڵا فراوانن نەک ڕووەکی وەک گەنمەشامی، برنج و گەنم. [٢]

پۆلێنکردن دەستکاری

دانەوێڵەکان دەستکاری

[[پرونده:Dinrêyes.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Dinrêyes.jpg%7Cوێنۆک%7Cچەند جۆرێک دانەوێڵە. لە دەستە چەپی سەرەوه بە ئاراستەی میلی کاتژمێر: گەنم, گەنمی ئەڵمانی, وەرزێڕ و جۆ]]

هەموو دانەوێڵەکان سەر بە خێزانی گەنمن و جۆرێک لە کاربۆهیدراتیان تێدایە کە پێی دەوترێت نیشاستە . [٣]

دانەوێڵەی وەرزی گەرم دەستکاری

دانەوێڵەی وەرزی سارد دەستکاری

[[پرونده:Gerstenkoerner.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Gerstenkoerner.jpg%7Cوێنۆک%7C137x137پیکسڵ%7Cجۆ]] [[پرونده:Rye_grains.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Rye_grains.JPG%7Cوێنۆک%7C133x133پیکسڵ%7Cتۆوی جاجیمی]] [[پرونده:Rice_grains_(IRRI).jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Rice_grains_(IRRI).jpg%7Cوێنۆک%7C100x100پیکسڵ%7Cچەند جۆرێک لە برنج]]

تۆوی خەلەشێوە دەستکاری

تۆوی ڕووەکی دوو لێوەو گەڵا پانەکان کە نیشاستەیان تێدایە بریتین لە جۆر و خێزانەکانی: دەستکاری

پاقلەمەنییەکان دەستکاری

[[پرونده:Lens_culinaris_seeds.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Lens_culinaris_seeds.jpg%7Cوێنۆک%7C123x123پیکسڵ%7Cنیسک]] پاقلەمەنییەکان، بە بەراورد لەگەڵ خۆراکە ڕووەکییەکانی تر، پرۆتینی پتریان هەیە ; بۆ نموونە سۆیا ڕێژەی ٣٥% پرۆتینی تێدایە . وەک هەموو خۆراکە ڕووەکییەکانی تر، پاقلەمەنییەکانی کاربۆهیدرات و چەورییان تێدایە. پاقلەمەنییە باوەکان بریتین لە:

تۆوە ڕۆندارەکان دەستکاری

تۆوە ڕۆندارەکان ئەو بەرهەمانەن کە بە مەبەستی سەرەکی بەرهەمهێنانی ڕۆنی ڕووەکی دەچێنرێن. جگە لە دابینکردنی وزەی خۆراکی، ئەم ڕۆنانە کۆمەڵێک ترشی چەوری بنەڕەتییان تێدایە. هەروەها ڕۆنی ڕووەکی بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و شتی وەک چەورکەر بەکاردەهێنرێت . [٤]

خێزانی خەردەل دەستکاری

link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Canola.jpg|وێنۆک|100x100پیکسڵ|تۆوی ڕەز

خێزانی کاسنییەکان دەستکاری

[[پرونده:Sunflowers_seeds.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Sunflowers_seeds.jpg%7Cوێنۆک%7C100x100پیکسڵ%7Cتۆوی گوڵەبەڕۆژە]]

خێزانەکانی تر دەستکاری

  • کەتانییەکان وەکو کەتان
  • شاتۆوەکان
  • گوڵاڵەییەکان وەک تۆوی خەنەبەر

گرنگی مێژووییی دانەوێڵەکان دەستکاری

بەهۆی ئەوەی کە تۆوەکان بچووک و ڕەق و وشکن، دەکرێت بە ئاسانی هەڵبگیرێن، بپێورێن و بگوازرێنەوە لە چاو بەرهەمە خۆراکیەکانی تری وەک میوەی تازە و ڕەگ و ڕیشاڵەکان.

گەشەسەندنی کشتوکاڵی دانەوێڵە ڕێگەی خۆش کرد کەخۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر بەرهەم بهێنرێت و هەڵبگیرێت، ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی یەکەم شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی و گەشەسەندنی کۆمەڵگا مرۆییە سەرەتاییەکان . [٥]

گەڕانە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Babcock, P. G., ed. 1976. Webster's Third New International Dictionary. Springfield, Massachusetts: G. & C. Merriam Co.
  2. ^ Lost Crops of the Incas: Little-Known Plants of the Andes with Promise for Worldwide Cultivation. Office of International Affairs, National Academies of the. Washington D.C.: National Academy Press. 1989. p. 24. doi:10.17226/1398. ISBN 978-0-309-04264-2.
  3. ^ Vaughan, J. G., C. Geissler, B. Nicholson, E. Dowle, and E. Rice. 1997. The New Oxford Book of Food Plants. Oxford University Press.
  4. ^ Babcock, P. G., ed. 1976. Webster's Third New International Dictionary. Springfield, Massachusetts: G. & C. Merriam Co.
  5. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..