سووتەمەنی هەرماددەیەکە کە دەتوانرێ دروست بکرێ بۆ کارلێککردن لەگەڵ ماددەکانی تردا کە وزە بڵاودەکاتەوە لەسەر شێوەی وزەی گەرمی یاخود بەکاربهێنرێت بۆ ئیش، لەسەرەتادا چەمکەکە بەتەنها بەکارهێنرا بۆ ئەوماددانەی کە بەتوانان بۆ بڵاوکردنەوەی وزەی کیمیایی بەڵام هەروەها بەکارهاتووە بە سەرچاوەکانی وزەی گەرمی وەک وزەی ناوکی (لەڕێگای کەرتبوونی ناوکی و توانەوەی ناوکی).

دار یەکەمین سووتەمەنیە لەلایەن مرۆڤەوە بەکارهێنراوە

ئەو وزەی گەرمییەی بەڕەڵادەکرێ بەهۆی کارلێکەکانی سوتەمەنی، دەگۆڕدرێ بۆ وزەی میکانیکی لەڕێگەی بزوێنەری گەرمی. وە هەروەها کاتەکانی تریش گەرمی بەنرخە بۆنمونە بۆ گەرمبوونەوە، بۆ چێشت لێنان، یان بۆ پڕۆسە پیشەسازییەکان، هەروەها ئەو ڕووناککردنەوەیەی کە لە سووتانەوە دێت.

هایدرۆکاربۆن و ئۆکسجینی پەیوەند-گەرد دەگرێتەخۆ، تاکو ئێستا باوترین سەرچاوی سووتەمەنین لەلایەن مرۆڤەوە بەکارهاتوون، بەڵام مادەکانی تر ، کانزا تیشکدەرەکان دەگرێتەوە، هەروەها ئەوانیش بەکاردێن.

سووتەمەنیەکان بەراورد دەکرێن لەگەڵ ماددەکانی تر یان ئامێرەکان کە وزەی شاراوە خەزن دەکەن، هەروەک ئەوانەی کە ڕاستەوخۆ وزەی کارەبایی بەڕەڵادەکەن (وەک پاتری و بارگەگر) یاخود وزەی میکانیکی (وەک فلای ویل(فلاون)، سپرینگ، هەوای پەستێنراو، یان ئاوی نێو عەمبارێک).

بەدرێژایی مێژووی مرۆڤ سوتەمەنیەکان لە ڕوەکەکان یان چەوری ئاژەڵەکانەوە وەرگیراون و لەلایەن مرۆڤەوە بەکارهێنراون. خەڵووز وەرگیراوەی دارە، بەلایەنی کەمەوە 6000 ساڵ بەر لەئێستادا بەکارهێنراون بۆ توانەوەی کانزاکان. تەنها بە خەڵووزی کۆک شوێنی گیرایەوە، کە لە خەڵووزەوە وەرگیراوە، کە کاتێک دارستانە ئەوڕوپیەکان دەستیان بە کەمبوونەوەکرد لە دەوروبەری سەدەی 18. شێوەی خشتی بچووکی خەڵووز لە ئێستادا بەکاردێ وەک سووتەمەنیێکی باو بۆ گۆشت برژاندن.

نەوتی خاو لەلایەن کیمیاگەرە فارسەکان پاڵێورا(دڵۆپێنرا)، بە باسە ڕوونەکانەوە کە بە نامیلکەی زمانی عەرەبی هەبوون هەروەک ئەوانە (محمد ابن زكريا رازی) . تیادا باسی کرداری دڵۆپاندنی نەوتی خاو/ پەتڕۆڵ بۆ نەوتی سپی کردووە، هەروەها باسی هایدرۆکاربۆنە لێکدراوەکانی تریشی کردوە لەناو کتێبی نهێنیەکاندا ( كتاب الاسرار) . هەروەها نەوتی سپی(kerosene) لەهەمان ماوە بەرهەمهێنرا لە نەوتە قوڕ و قیڕە بەهۆی گەرم کردنی بەردەکە و دەرهێنانی نەوتەکە، کەدواتر دڵۆپێنرا. هەروەها ( ڕازی ) یەکەم باسی چرای سپی بەخشی بە بەکارهێنانی کانزا ڕۆنە خاوەکان، کە ئاماژە دەکرێ بە (نەفت).

شەقامەکانی بەغداد بە قەتران قیڕتاو کراون، لەپەتڕۆڵەوە وەرگیرابوون کە ئاسان بوو بۆ بەدەستهێنان لە ناوچە سروشتیەکانی نێو هەرێمەکە.

وزە لەسەر شێوەی وزەی کیمیایی دەکرێ بڵاوبکرێتەوە بەنێو سووتاندا، بەڵام چەمکی گەشەسەندنی بزوێنەری هەڵمی لە شانشینی یەکگرتوو (UK) لە ساڵی 1769، خەڵووز باشتر بوو بۆ بەکارهێنان وەک سەرچاوەیەکی توانا ، دواتر خەڵووز بەکارهێنرا بۆ لێخوڕینی کەشتیەکان و شەمەندەفەری هەڵمی. لەسەدەی 19 هەمدا گاز لە خەڵووزەوە دەرهێنراو و بەکارهێنرا بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامەکانی لەندەن. لەسەدەی 20 و 21 دا ، بەکارهێنانی سەرەکی خەڵووز بۆ بەرهەم هێنانی کارەبایە، بە دابینکردنی کارەبی ٪40 جیهان لە 2005.

سووتەمەنیە بەبەردبوەکان (سووتەمەنیی فۆسیڵی) بەکارهێنران بەخێرایی لەماوەی شۆڕشی پیشەسازیدا، لەبەرئەوەی کە زیاتر جەخت لەسەرکراو و جیڕتربوون لەچاو سەرچاوە وزەی نەریتیەکان(شێوازی کۆن) ، وەک توانای ئاو. سووتەمەنیە بەبەردوەکان بوون بە بەشێکی تەوەرەیی کۆمەڵگای هاوچەرخ، کە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان بە سووتاندنیان بە مەبەستی بەرهەم هێنانی توانا (وزە).

ئێستا ئاراستەی گشتی بەرەو سووتەمەنیە نوێبووەکان(renewable fuels) چووە، وەک بایۆسووتەمەنی (biofuel) هەروەک ئەلکهول.

کیمیایی

دەستکاری

سووتەمەنیە کیمیاییەکان ماددانێکن کە وزە بڵاودەکەنەوە بەهۆی کارلێککردن لەگەڵ ماددەکانی دەوروبەریان، بەتایبەتی بەهۆی کرداری سووتان. زۆربەی وزە کیمیایەکان بڵاوکراون لەنێو سووتان کە خەزن نەکرابوون لەنێو بۆندە کیمیاییەکانی سووتەمەنیە، بەڵکو لەناو بۆندی لاوازی دوانی گەردی ئۆکسجین بڵاوکراون.

سووتەمەنیە کیمیاییەکان دابەشکراوە بۆ دوو ڕێگا، یەکەم ، بە تایبەتمەندیە فیزیاییەکان، وەک تەنی ڕەق ، شل یان گاز. دووەم ، لەسەر بنچینەی دەرکەوتنیان ؛ سەرەکی (سووتەمەنی سرووشتی) و دووەمی (سووتەمەنی دەستکرد ). بەم شێوەیە، پۆڵێنکردنێکی سووتەمەنیە کیمیاییەکان :

جۆرە گشتیەکانی سووتەمەنی کیمیاییەکان
سەرەکی (سروشتی) دووەمی (دەستکرد)
سووتەمەنی ڕەق دار، خەڵووز، خەڵووزی زۆنگاو، پەینی ئاژەڵ ڕەژوو، کۆک(coke)
سوتەمەنی گازاوی گازی سروشتی هایدرۆجین، پڕۆپان، میثان، گازی ڕەژوو، گازی ئاو، گازی کورەی توانەوە، گازی سروشتی پەستێنراو(CNG)
سووتەمەنیە شلەکان پەتڕۆڵ دیزڵ، گازۆلین، نەوتی سپی، LPG ، قەترانی خەڵووز، نەوت، ئیثانۆڵ

سووتەمەنی ڕەق

دەستکاری
 
خەڵووز سوتەمەنیەکی ڕەقی گرنگە

سووتەمەنی ڕەق ئاماژە دەکات بە چەندین جۆری ماددەی ڕەق کە وەک سووتەمەنیەک بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە و بەخشینی گەرمی، بەگشتی بەنێو سووتاندا بەڕەڵاکرا. سووتەمەنیە ڕەقەکان دار، ڕەژوو ، خەڵووزی زۆنگاوەکان (peat)، خەڵووز، حەبە سوتەمەنی، وە حەبی بچوک کە لەدارەوە درووستکراوە، گەنمەشامی، گەنم، پەڕشە وە دانەوێڵەکانی تریش دەگرێتەوە. هەروەها تەکنەلۆژیای سوتەمەنی ڕەقی مووشەک ، سووتەمەنی ڕەق بەکاردێنن. سووتەمەنیە ڕەقەکان بەکارهێنراون لەلایەن مرۆڤایەتی بۆ چەندین ساڵ بۆ بەرهەمهێنانی ئاگر. خەڵووز ئەو سەرچاوەی سووتەمەنیە بوو کە ڕێگەی بە شۆڕشی پیشەسازیدا، لە تەنورە(کوورە) ئاگرینەکانەوە، بۆ ئیشپێکردنی بزوێنەری هەڵمی. هەروەها داریش بەفراوانی بەکارهێنرا بۆ ئیش پێکردنی شەمەندەفەری هەڵمی. هەردوو خەڵووز و خەڵوزی زۆنگاوەکان لەئێستادا بەکاردێ بۆ دروستکردنی کارەبا لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا. بەکارهێنانی هەندێ لە سووتەمەنیە ڕەقەکان (وەک خەڵووز) سنوردارکراوە یا قەدەغەکراوە لە هەندێ ناوچە شارنشینەکاندا، بەهۆی ئاستەکانی دەردانی ژەهرینی نا سەلامەت.

بەکارهێنانی سووتەمەنیە ڕەقەکانی تری وەک (دار) کەم دەبێت کە تەکنەلۆژیای گەرمکردن و بەردەستبونی سووتەمەنی کوالێتی باش، بەرەو باشتر دەچێ. لە هەندێ ناوچەدا، خەڵووزی بێ دووکەڵ تاکە سوتەمەنی ڕەقە کە بەکاردەهێنرێ.

سووتەمەنیە شلەکان

دەستکاری
 
وێستگەیەکی بەنزین

سووتەمەنیە شلەکان سوتێنەرن (گڕگرتون) یان گەردە-وزە دروستکەرن کە دەتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێ بۆ دروستکردنی وزەی میکانیکی، بەگشتی بەرهەمهێنانی جووڵە وزە ؛ هەروەها سوتەمەنیە شلەکە شێوەی دەفرەکە دەگرێتە خۆی. ئەوە تەم و دوکەڵی سوتەمەنیە شلەکانە کە گڕگرتون لەجیاتی شلگازەکە.

زۆربەی شلە سوتەمەنیەکان لە بەکارهێنانی فراواندا وەرگیراون لە پاشماوە بەردبوەکانی ڕووەکی مردوو و ئاژەڵە مردووەکان بەهۆی پیشاندان بە گەرمی و پەستان لەنێو توێکڵی زەویدا، هەرچۆنێک بێت، چەندین جۆر هەن ، وەک سووتەمەنی هایدرۆجین ( بۆ ئۆتۆمبێل) ، ئیثانۆڵ(ethanol)، سوتەمەنی جێت و بایۆدیزڵ(biodiesel) کە هەموویان دەپۆڵێنرێن بە شلە سوتەمەنیەک.

هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی شلە سوتەمەنیەکان ئەوەن کە ئاسانن بۆ گواستنەوە، کە دەتوانرێ بە ئاسانی چارەسەربکرێ. هەروەها بەکارهێنانیان ئاسانە بۆ هەموو بەکارهێنانەکانی ئەندازیاری، وە بەکاردێ لەنێو ماڵیشدا. سووتەمەنیەکان وەک کیرۆسین (نەوتی سپی) دابەشدەکرێن لەهەندێ وڵاتاندا، بۆ نموونە بەردەستە لە فرۆشگاکانی حکومەتی هێمن کراو(دامرکاوە) لە هیندستاندا بۆ بەکارهێنانی ماڵ.

گازە سووتەمەنی

دەستکاری
 
20 پاوەند (9.1 کگم) لە لولەکێکی پڕۆپان

گازە سوتەمەنیەکان ، هەر ژمارەیەکی سووتەمەنیەکانە کە گازین لەژێر مەرجە یاساییەکاندا. زۆربەی گازە سوتەمەنیەکان پێکدێن لە هایدرۆکاربۆنەکان (وەک میثان یان پڕۆپان)، هایدرۆجین، یەکە ئۆکسیدی کاربۆن، یاخود تێکەڵەکان. ئەم گازانە سەرچاوەی وزەی گەرمی شاراوە یا وزەی ڕووناکین کە دەتوانێ بەخێرایی بگوێزرێتەوە و دابەشبکرێ بەنێو بۆڕیەکانەوە لە خاڵی سەرەتاوە ڕاستەوخۆ بۆ شوێنی بەکارهێنان. گازە سووتەمەنی لەگەڵ سووتەمەنیە شلەکان و سووتەمەنی ڕەق بەراورد دەکرێ، هەرچەندە هەندێک لەگازەکان لە گازەوە دەکرێن بە شل بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی. لەکاتێکدا کە دەکرێ سرووشتە گازەکەی سوود بەخش بێت، خۆ دورخستنەوە لە زەحمەتی گواستنەوەی سووتەمەنی ڕەق و مەترسی ڕژانی ناوەکی(خۆکی) لە سوتەمەنی شل، هەروەها ئەویش دەتوانێ مەترسیدار بێت. دەشێت بۆ گازە سووتەمەنیەک کە پێی نەزانرێت (تێبینی نەکرێت) و کۆبکرێتەوە لەنێو ڕوبەرێکی دڵنیادا، کە ئەمەش بەرەوە مەترسی تەقینەوەی گازەکە دەیبات. لەبەر ئەم هۆکارە، بۆن بەخشەرەکان بۆ زۆربەی گازە سووتەمەنیەکان زیاد دەکرێن بۆیە لەوانەیە تێبینی بکرێت بەهۆی بۆنێکی ئاشکرا. باوترین جۆری گازە سوتەمەنی لە بەکارهێنانی ئێستادا گازی سرووشتیە.

سووتەمەنی ئەندامی(بایۆ)

دەستکاری

سووتەمەنی ئەندامی(biofuels) بە گشتی دەکرێ پێناسە بکرێ بە ڕەق، شل، یان گازە سوتەمەنی کە بارستەی چالاک(biomass) دەگرێتەوە ، وە یاخود لێی وەرگیراوە. بارستایی چالاک دەتوانرێ ڕاستەوخۆ بەکاربێ بۆ گەرمکردن یان توانا - ناسراوە بە سوتەمەنی بارستایی چالاک. سوتەمەنی ئەندامی دەتوانرێ بەرهەمبهێنرێت لە هەر سەرچاوەیەکی کاربۆن کە دەتوانرێ دووبارە پڕبکرێتەوە بەخێرایی بۆ نمونە ڕوەکەکان. زۆرجۆری جیاوازی ڕوەکەکان و ماددەی وەرگیراوی ڕوەکەکان بەکاردەهێنرێ بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ئەندامی.

لەم دواییانەدا سوتەمەنیە ئەندامیەکان گەشەیان پێدراوە بۆ بەکارهێنانی لە نێو ئۆتۆمبێلی گواستنەوە ( بۆنمونە بایۆ ئیثانۆڵ وە بایۆ دیزڵ)، بەڵام مشت و مڕێکی فراوانی گەلی هەیە دەربارەی ئەوەی کە ئەم سووتەمەنیانە چەنێک کاربۆنی چوستن.