مارتین لووتەر کینگ دووەمی
مارتین لووتەر کینگ دووەمی (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩–مردووی ٤ی نیسانی ١٩٦٨) پیاوی ئایینی و چالاکوانێکی ئەمریکایی بوو، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەفریقی-ئەمەریکییەکان بوو. کینگ بەوە ناسراوە کەسایەتییەکی دیارە لە ھەوڵەکانی بەڕێوە پێش بردنی مافەکانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیھان، بە بەکارھێنانی ڕێگای ناتوندوتیژی بە فێربوون لە ماھاتما گاندیەوە. کینگ زۆرجار بە سەرکردەیەکی پاڵەوان دادەنرێ لە مێژووی لیبرالیزمی ھاوچەرخی ئەمریکا. کینگ لە ساڵی ١٩٦٤ بوو بە لاوترین کەس کە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل وەربگرێت بە ھۆی کارەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە جیاکاری نەژادی بە ڕێگای «یاخیبوونی مەدەنی» و ھەندێ ڕێگەی ناتوندوتیژی دیکە. لە پێش مردنی لە ساڵی ١٩٦٨، ئەو دیسان ھەوڵەکانی خۆی چڕ کردبۆوە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەژاری و ڕاگرتنی شەڕی ڤیێتنام. کینگ لە ٤ی نیسانی ١٩٦٨ لە مێمفیس، تێنێسی تیرۆر کرا.[١][٢]
مارتین لووتەر کینگ دووەمی | |
---|---|
![]() King în 1964 | |
Martin Luther King Jr. ![]() | |
لەدایکبوون | Michael King Jr. ![]() ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩ ![]() ئەتڵانتا ![]() |
مەرگ | ٤ی نیسانی ١٩٦٨ ![]() Memphis ![]() |
گۆڕ | Martin Luther King Jr. National Historical Park ![]() |
پەروەردە | دکتۆرا ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | Civil rights advocate، theologian، preacher، Christian minister، نووسەر، pastor، pacifist، humanitarian، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، چالاکوانی ئاشتی، سیاسەتوان ![]() |
شوێنکار | |
ھاوسەر | Coretta Scott King ![]() |
مناڵ | Yolanda King، Martin Luther King III، Dexter Scott King، Bernice King ![]() |
باوان | |
خێزان | Christine King Farris، A. D. King ![]() |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://thekingcenter.org ![]() |
واژوو | |
![]() |

سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ گوتەکانی کینگ (19ی ئازاری ٢٠١٥). "King Institute Resources". web.archive.org. Archived from the original on 19ی Marchی 2015.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
و|archivedate=
(help) - ^ زانکوی ستانفورد. "King Resources Overview". kinginstitute.stanford.edu (بە ئینگلیزی). ١١ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.