زانکۆی بۆستن (بە ئینگلیزی: Boston University) زانکۆیەکی تایبەتی توێژینەوەیە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتس. لە ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە میتۆدیستەکانی بۆستنەوە دامەزراوە کە کەمپی ڕەسەنی لە شاری نیوبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٨٦٩ بیگوازنەوە بۆ بۆستن. ھەروەھا زانکۆکە ئەندامی کۆمەڵەی بۆستنە بۆ خوێندنی باڵا و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکا.[٢][٣]

زانکۆی بۆستن
بە لاتینی: Universitas Bostoniensis
جۆرزانکۆی تایبەتی - زانکۆی توێژینەوە
دامەزراندن٢٤ی نیسانی ١٨٣٩؛ ١٨٤ ساڵ لەمەوبەر
Accreditationکۆمیسیۆنی خوێندنی باڵای نیو ئینگلاند
Religious affiliation
ناتایفەگەری، بەڵام لە ڕووی مێژوویییەوە پەیوەندی بە کەنیسەی یەکگرتووی میتۆدیستەوە ھەیە
Endowment٢٫٩ ملیار دۆلار (٢٠٢٢)
سەرۆککینێس دبلیو فریمان (کاتی)
Provostکینێس لووتچن (کاتی)
ستافی ئەکادیمیا
٤٬١٨٧
ستافی بەرێوەبردن
١٠٬٤٦٨
قوتابیان٣٦٬٧٢٩
Undergraduates١٧٬٥٩٠
Postgraduates١٧٬٩٣٧
قوتابییەکانی تر
١٢٠٢
شوێن
بۆستن - ماساچووسیتس - ویلایەتە یەکگرتووەکان
ColorsRed and white[١]
         
وێبگەbu٫edu Edit this at Wikidata

زانکۆکە بێلایەنە، ھەرچەندە پەیوەندی مێژوویی خۆی لەگەڵ کڵێسای میتۆدی یەکگرتوو دەپارێزێت.[٤][٥][٦]زانکۆکە زیاتر لە ٤ ھەزار ئەندام[٧] و نزیکەی ٣٤ ھەزار خوێندکاری ھەیە و یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی بۆستن[٨] زانکۆکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و بڕوانامەی پزیشکی ددان، بازرگانی و یاسا لە ڕێگەی ١٧ قوتابخانە و کۆلێژ لە سێ کەمپی شارەکاندا پێشکەش دەکات[٩]

ڕیزبەندی دەستکاری

لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیھان QS لە ساڵی ٢٠٢٠، زانکۆی بۆستن لە پلەی ٩٨ی جیھان و ٢٩ی ئەمریکایە.[١٠] ھەروەھا لە ڕیزبەندی پەیمانگای تایمز لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم زانکۆیە لە ڕیزبەندی ٦١ی زانکۆکانی جیھاندا بوو.[١١]

پەروەردە و توێژینەوە دەستکاری

پێکھاتەی ڕەگەزی زانکۆی بۆستن ٥٠٪،٦ سپی پێست و ١٤٪ ئاسیایی و ١١٪،٦ خوێندکاری نێودەوڵەتی و ٨٪،٦ ئیسپانی و ٣٪،٢ ڕەش پێستە. لە کۆی ئەو خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە لە پاییزی ٢٠١٥دا ناویان تۆمار کردووە، ٤٣٪ خەڵکی کۆماری گەلی چین، و ٩٪ لە ھیندستان، و ٥٪ لە کۆماری کۆریا، ٥٪ لە سعودیە، ٤٪ لە کەنەدا، ٤٪ لە کۆماری چین بوون، ٢٪ لە تورکیاوە، و ١٪ ی لە وڵاتانی تر بوون. لە ٣٩٪ی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان خوێندنی بەکالۆریۆسیان خوێندووە، و لە ٣٧٪یان خوێندنی باڵایان خوێندووە، و لە ٢٣٪ش خولی دیکەیان خوێندووە. ھەروەھا زانکۆی بۆستن ڕای گەیاندووە کە زۆرترین ژمارەی خوێندکاری جوو لە ئەمریکادا ھەیە، لە دوای زانکۆی نیویۆرکەوە، کە نزیکەی ٣ ھەزار خوێندکار، واتە نزیکەی ١٥٪ جوو بوون.[١٢]

لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨دا، بە گشتی ٦٤٬٤٧٣ داواکار داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، و ١٤٬١٨٤ داواکار وەرگیراون، کە ڕێژەی وەرگرتنی ٢٢٪ دەکات.[١٣]

کەمپی زانکۆ دەستکاری

 
پۆلی تەندروستی گشتی زانکۆی بۆستن ھۆڵی تالبۆت

کەمپی سەرەکی زانکۆی بۆستن بەدرێژایی کەناری ڕووباری چارڵز دروست کراوە. پردی زانکۆی بۆستن کە بەسەر ڕووباری چارڵز درێژ دەبێتەوە، کەمپەکە دابەش دەکات بۆ کەمپی سەرەکی کە زۆربەی ھۆڵەکانی وانەوتنەوەکانی تێدایە و کەمپی ڕۆژاوا کە ھۆڵی وەرزشی تێدایە. لە ئەنجامی بەردەوامی فراوانکردنی کەمپەکە، کەمپی چارڵز ڕیڤەر بینای تەلارسازی ھەمەچەشنی تێدا دروست کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "BU Colors". Archived from the original on February 7, 2023. Retrieved February 7, 2023.
  2. ^ "The Boston Consortium". web.archive.org. 2010-04-14. Retrieved 2023-08-02.
  3. ^ "BU Joins Association of American Universities | BU Today". Boston University (بە ئینگلیزی). 2012-11-05. Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  4. ^ "Browse | News Releases | Media Relations | Boston University". web.archive.org. 2010-12-26. Retrieved 2023-08-02.
  5. ^ Kim, Christian (2005). Cambridge University Student Union International 2003-2004: international students' struggle for representation in the United Kingdom (1st ed ed.). Cheltenham, PA: Hermit Kingdom Press. ISBN 978-1-59689-044-2. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)
  6. ^ Kurian, George Thomas; Lamport, Mark A.; Marty, Martin E., eds. (2016). Encyclopedia of Christianity in the United States. Lanham: Rowman & Littlefield. ISBN 978-1-4422-4432-0.
  7. ^ "BU Facts & Stats | Office of the President". www.bu.edu. Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  8. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2023-08-02.
  9. ^ "About BU". Boston University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-02. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  10. ^ "World University Rankings 2020". Top Universities (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-02.
  11. ^ "World University Rankings". Times Higher Education (THE) (بە ئینگلیزی). 2019-08-20. Retrieved 2023-08-02.
  12. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2011-10-09. Retrieved 2023-08-02.
  13. ^ "Academic Profile | Admissions". web.archive.org. 2019-02-01. Retrieved 2023-08-02.